یەکێک بووە لە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی باشوور، پاش هەرەسی ساڵی 1975
شەهید ئەحمەد قەمبەری
یەکەم شەری ناودێهاتی دەشتی
هەولێرهەولێری ئەنجامدا
شەهید ئەحمەد کوری مام ئۆمەری ئەحمەدە، ناسراو بووە بە ئەحمەد قەمبەری، سالی
1953 لەخێزانێکی جوتیاردا لەگوندی قەمبەری سەربەشارەدێی
سێگردکانسێگردکان هاتۆتە ژیانەوە، لەتەمەنی لاوێتیدا لە شۆرشی ئەیلولدا دەبێتە پێشمەرگە دوای نسکۆ بۆماوەیەک بەکاری جوتیاریەوە خەریک دەبێت و لەگەل چەخماخەی شۆرشی نوێ بەرابەرایەتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە
20-11-197620-11-1976 دەبێتە پێشمەرگەی مەفرەزەسەرەتاییەکانی هەرێمی دەشتی هەولێر، لەبەرلێهاتویی زوو پلەکانی پێشمەرگایەتی دەبرێ و
1979 دەکرێتە فەرماندەی مەفرەزەو
1981 دەبێتە فەرماندەی کەرت و بەرلەشەهیدبوونی
1983 فەرمانی سەرتیپی بۆدەردەچێت، وەک فەرماندەی کەرتی 2ی تیپی 86 ی دەشتی هەولێر سەرکردایەتی چەندین چالاکی و نەبەردی وەکو یەکەم شەری ناو دێی(گوندی
ئۆمەر گومبەتئۆمەر گومبەت)ی ناحیەی سێگردکانی سنوری
کۆیەکۆیە وکەلی سوور و دەواجنەکانی
تەقتەقتەقتەق و قەرەسالم و ڕێگەی هەولێر – کۆیە.
تاکە سەروەری بۆ شەهید ئەحمەد قەمبەری بەسە کە لەهاوینی
1982 لەشەرێکی دەستەو یەخەی ناو دێهات ڕووبەرووی جاش و سوپای بەعس وەستایەوە لەگوندی ئۆمەرگومبەت، ئەوانەی لەو شەرەدا بەدوژمنیان ووت ئێمە ئەمرۆ لەکوردستاندا ناوچەی ئازادکراومان هەیە.
کەرتی 2ی تیپی 86ی دەشتی هەولێر، جموجۆل وچالاکیەکانیان وایکرد دوژمن چاودێریان بکاتەسەرو لە
08-08-198208-08-1982 لە
کەلی سورکەلی سوردا بەهەلیکۆبتەر 3 پێشمەرگەی لێ شەهیدکردن و لەگەل خۆیدا هەلیگرتن و تا ئێستا گۆریان نیەو تەمەرکانی بۆ ناوچەیەکی نادیاربردن شەهیدەکانیش(شەهید وشیار ڕەحمان
ئیلنجاغیئیلنجاغی و وریا ورێباز تەلخێمی مەخموری)بوون.
دواتر چالاکی گرتنی ڕەبیەکانی قەرەسالم لە 21-9-1982 کە
بەکر ڕەشاشبەکر ڕەشاش تیایدا شەهیدبوو، وەلامێکی پشتشکێنی کەرتەکە بوو بۆ دوژمن، سالی
1983 لەلایەن سەرکردایەتی ئەوسای یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بریاری فەرماندەی تیپی بۆدەردەچێت بەلام مخابن لەشەرێکی نەخوازراودا لە 27-04-1983 لەدۆلی بالیساندا شەهید دەکرێت.
[1]