سەلام گۆمەشینی: من لە ساڵی
1949 لە گوندی گۆمەشین، سەربە شارۆچکەی
کۆیەکۆیەی پارێزگای
هەولێرهەولێر لە کوردستانی باشوور لە دایک بووم، لەخێزانێکی شۆڕشگێرو نیشتمانپەروەر، باوکم ناوی ناوم (سەلام) لە تەمەنی 2دوو ساڵیدا ماڵمان دەچێتە هەوڵیر، لە تەمەنی 6شەش ساڵیدا دەنێردرێمە قوتابخانەی خالیدیە لە هەوڵیر، تا پۆلی سێیەمی سەرەتایی لە هەولێر دەبم، بەهۆی وەزیفەی باوکمەوە ماڵمان دەچێتە کۆێی، لەوێ درێژە بە خوێندن دەدەم، لە ساڵی 1965جارێکی تر ماڵمان دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر، بەردەوام دەبم لە خوێندن و لە هەمان ساڵدا تێکەڵ بە سیاسەت دەبم، لەریزی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان/ باڵی مەکتەبی سیاسی و دەبم بە ئەندامی یەکیەتی قوتابییانی کوردستان، تاکوو ساڵی 1969لە پۆلی شەشەمی ئامادەیی درێژە بە خوێندن دەدەم، بە هۆی بارودۆخی سیاسی هەڵوێست وەردەگرم و دەچمە ڕیزی پێشمەرگەی کوردستان، کە پێموابوو سەنگەری بەرگری لە گەلەکەمان لە شاخە و لە سنووری لقی 2 ئیش و کارم پێ ئەدریت و دەبم بە مامۆستای شۆڕش، لێرەدا بە مامۆستا سەلام گۆمەشینی دەناسرێم، جگە لەوەش لە هەمان کاتیشدا ئیش و کاری تایپ و ڕۆنیۆوم دەکرد، لە لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی
1970 دوای بەیانی 11 ئازار دەست بە خوێندن دەکەمەوە لە ئامادەیی شەوان لە هەولێر، لە پۆلی شەشەم تاکوو تەواوی دەکەم لە لقی 2 دەمینێمەوە و هەروەها بە فەرمانبەریش لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بەشی ژمێریاری دادەمەزرێم، تاکوو ساڵی 1974شەر لەنێوان شۆڕشی گەلەکەمان و ڕژێم فاشستی بەغدا دەست پێدەکاتەوە و جارێکی تر دەبمەوە بە پێشمەرگە و لە مەکتەبی ڕێکخستنی ناوەندی پارتی لە ناوپردان لە بەشی تایپ و ڕۆنیۆو ئەرشیف کارم پێ دەسپێردرێت، شەو و ڕۆژ لەژێر ڕەحمەتی بۆمباباراندا کارەکانمان ڕادەپەراند، بەردەوامم بووم تاکوو ساڵی
1975 و شۆڕشەکەمان هەرەسی هێنا، کە ئەمە ڕۆژێکی زۆر ناخۆش بوو، بە ناچاری ڕوومان لە ئێران کرد وئاوارە بووین بە ماڵ و منداڵەوە. خۆشەویستیم بۆکوردستان و نەتەوە وخاک و نیشتمان بەشێک بوو لە ژیانم، وا تێکەڵ بووبوو لەگەڵ خوێن گۆشت و ئێسقانم، هەر گیز بۆم لێک جیا نەدەکرایەوە، بۆیە ناکرێت باس لە ژیانم بکەم بەبێ ئەوەی باس لە خەبات و تێکوشان وئێشو ئازارەکانی گەل و نیشتمان و سیاسەت نەکەم. من لێرەدا لەسەر 25 ساڵ بازدەدەم دەچمە سەر وەڵامی بەشەکەی تری پرسیارەکەتان.
لە ساڵی
1999 لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، بانگهێشت کرابووین وەک حزبی سۆسیالیست، کە ئەو کات منیش تێدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی بووم، لەگەڵ کاک
محەمەدی حاجی مەحمودمحەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزب و کاک محەمەد غەفوور ئەندامی مەکتەبی سیاسی، وەفدی سۆسیالیست بووین، هاتینە دەرەوە بۆ بەشداری کردنمان لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان. دوای کۆنگرەکە من و کاک محەمەد غەفور نەگەراینەوە بۆ کوردستان، کە پێش هاتنمان لەلایەن حزبەوە بڕیاری لێدرا بوو بۆ مانەوەمان.
من لەگەڵ منداڵەکانم کە دوو بەشن، هەندێکیان لە کوردستانن وهەندێکیشیان لە سویدن، بۆیە من هەم لە سوید و هەم لە کوردستانم، بەڵام زیاتری لە کوردستانم و ژیانێکی سادەش بەسەر دەبەم و کاتەکانم زیاتری بە هەواڵەکانی جیهان بە گشتی و کوردستان تایبەت و خوێندنەوە بەسەر دەبەم.