هێڤی خالید
وتەبێژی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی 110هەزار کەس لە پارێزگای سلێمانی بێکارن کە پێشتر لە کەرتی تایبەت و بەڵێندەراندا کاریان کردووە، ئاماژە بەوەشدەکات، لە دوێنێوە هەموو کۆمپانیاکان هەڵمەتێکی گەورەیان کردۆتە سەر یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان و داوا دەکرێت خۆپیشاندانێکی گەورە ئەنجام بدرێت.
میران کامیل وتەبێژی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان لە سلێمانی لەلێدوانێکی بۆ خەندان وتی: "دوای ئەوەی وەزارەتی پلاندانان و دارایی پارەی پڕۆژەکانیان وەستان، ئێمەش وەکو یەکێتی بەڵێندەران چەند نوسراوێکمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکان کرد، کە وەستانی پڕۆژەکان کاریگەرییەکی خراپی دەبێت لەسەر دۆخی ئابوری ئەم وڵاتە".
وتیشی: "بەڵێندەر ئامادەبوو بەچەکی بێ پارە بەشێک لە کارەکانی تەواو بکات بەڵام ئەوەشیان وەستاندووە، ئەمەش لە کاتێکدایە پڕۆژەکانی پترۆڵ دۆلار بۆ ماوەیەی یەک ساڵە هیچ وەڵامێکی نییە و داخوازییەکانی بەڵێندەران ڕۆژ بەڕۆژ دوادەکەوێت".
ئاشکراشی کرد،" کە لە دوێنێوە هەموو کۆمپانیاکان هەڵمەتێکی گەورەیان کردۆتە سەر یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان و داوا دەکرێت خۆپیشاندانێکی گەورە ئەنجام بدرێت، هەر لەدوێنێشەوە نزیکەی 120 کۆمپانیا واژۆیان کۆکردۆتەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە، لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەوەین وەڵامێکی باشمان دەست بکەوێت و ڕۆژ بەڕۆژ واژۆکان زیاتر دەبێت، بۆیە داوا لە حکومەت دەکەین وەڵامێکی بەڵێندەران بدەنەوە و لەوە زیاتر داواکانمان فەرامۆش نەکرێت.
میران کامل وتەبێژی یەکێتی بەڵێندەران ڕاشیگەیاند کە، "نزیکەی 110هەزار کەس لە پارێزگای سلێمانی بێکارن کە پێشتر لە کەرتی تایبەت و بەڵێندەراندا کاریان کردووە، داوای وەڵامێکی جدی دەکرێت بۆ چارەسەر کردنی ئه و کێشەیە".
- 09-02-2015
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 8,979 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!