ئەمڕۆ هەینی 03-11-2017 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێز ڕیکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا نیگەرانیی خۆی لە گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی و پشتگیریی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای بۆ مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە عیراق دووپات کردەوە. هەروەها هیوای خواست کە ئه و ئاگربەست و دیالۆگە مەیدانییەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عیراقی فیدرالدا هاتۆتە ئاراوە، ببێتە دیالۆگێکی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق.
لای خۆیەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە هەوڵەکانی عیراق بۆ بەردەوامیدان بە پێشڕەویی سەربازی، هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانیش بۆ دەسپێکردنی دیالۆگێکی سیاسی لەپێناو چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان دووپات کردەوە و هیوای خواست ئەمەریکا بەتایبەتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی هانی عیراق بدەن بۆ گفتوگۆ و دوورکەوتنەوە لە گرتنەبەری ڕێکاری سەربازی، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان شەڕ و پێکدادانی ناوێت چونکە هیچ شتێک چارەسەر ناکەن، بەڵکو دەیەوێت هەموو کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووری عیراقدا لەگەڵ حکوومەتی عیراقی فیدرال چارەسەر بکات.
03-11-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,594 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!