پێناسە و مێژوو و ڕێکخستنی حزب:
ناو:
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان. (پ. د. ک)
پارتێکی دیموکراتیی نیتشمانییە، برٍِوای بەمافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئازادییەکانی تاک و مافی نەتەوەییی کورد و نەتەوەکانی تر هەیە لە بڕیاردانی چارەنووسیاندا، لە پێناو بە دیهێنانیاندا بەپێی پرۆگرامگەلێکی زانستی و بەرێگەی دیموکراسیانە و ئاشتییانەی سەرچاوەگرتوو لە ئەزموونەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی مێژوویی نەتەوەی کورد و کە لە پووری نیشتیمانی و خەباتگێڕانەی بارزانیی نەمرەوە تێ دەکۆشێت و سوودیش لە ئەزموونی گەلان وەردەگرێت کە لەگەڵ واقیعی کوردستاندا دەگونجێن.
لە 16 ئابی ساڵی
1946 بە سەرۆکایەتیی (مەلا مستەفا بارزانی) دامەزراوە. سەرەتا ناوی (پارتی دیموکراتی کورد) بووە و لە کۆنگرەی سێیەمدا کە لە 26-01-1953، لە شاری
کەرکووککەرکووک بەسترا بڕیار درا ناوی حزب بکرێتە (پارتی دیموکراتی کوردستان).
[1]
کۆنگرەکانی پارتی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە:
کۆنگرەی یەکەم: 16-8-1946، بە نهێنی لە شاری بەغداد، لە ماڵی (سەعید فەهیم) بەسترا، بە ئامادەبوونی نزیکەی (70) نوێنەر.
کۆنگرەی دووەم: لە مانگی ئاداری ساڵی (1951) لە شاری بەغداد، ماڵی (عەلی حەمدی) بەسترا، بە ئامادەبوونی نزیکەی (30) نوێنەری لق و ناوچەکانی پارتی.
کۆنگرەی سێیەم: 26-1-1953، لە شاری کەرکووک، بە ئامادەبوونی نزیکەی (35-40) نوێنەر بەسترا.
کۆنگرەی چوارەم: 4-7-10-1959، لە شاری بەغداد، ماڵی (کاکە زیاد) بە سەرپەرشتی مەلا مستەفا بارزانی بەسترا.
کۆنگرەی پێنجەم: مانگی ئایاری ساڵی (1960)، لە بارەگای ئەوکاتی حزب لە شاری بەغداد، بەسترا.
کۆنگرەی شەشەم: لە سەرەتای مانگی تەموزی ساڵی (1964) لە شارۆچکەی قەلێدزێ بەسترا.
کۆنگرەی حەوتەم: 15-11-1966، لە گەڵاڵە بەسترا.
کۆنگرەی هەشتەم: 1-7-1970، لە ناوپردان بە ئامادەبونی (488) نوێنەر بەسترا.
کۆنگرەی نۆیەم: 4-10-1979، لە زێوەی دەڤەری (مەرگەوەڕ) بەسترا، تیایدا بە تێکرای دەنگ (مسعود مستەفا بارزانی) بەسەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا.
کۆنگرەی دەیەم: 2-12-12-1989، لە (مەرگەوەڕ) بە بەشداری (332) نوێنەر بەسترا.
کۆنگرەی یانزەیەم: 1993، لە هەولێری پایتەخت، بە بەشداری (2167) نوێنەر بەسترا.
کۆنگرەی دووانزەیەم: 6-14-10-1999، لە هەولێری پایتەخت، بە بەشداری (1473) نوێنەر بەسترا.
کۆنگرەی سیانزەیەم: 11-12-2010-18، لە هەولێری پایتەخت، بە بەشداری زیاتر لە (1500) نوێنەر بەسترا.