لە ساڵی
2019 وڵاتانی تورکیا، ئێران و چین زۆرترین کاڵا و کەلوپەلیان بۆ هەرێمی کوردستان هەناردەکردووە، هاوکات لە هەرێمی کوردستانیشەوە نانی تیری ڕەوانەی چەند وڵاتێک کراوە.
عەتا شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی
یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستانیەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، ساڵی 2019 تورکیا بە پلەی یەکەم هات لە قەبارەی ناردنی کەلوپەل و کاڵا و خۆراک بۆ هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی نزیکەی 10 ملیار دۆلار بوو.
ساڵی 2019 تورکیا بە پلەی یەکەم هات لە قەبارەی ناردنی کەلوپەل و کاڵا و خۆراک بۆ هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی نزیکەی 10 ملیار دۆلار بوو
عەتا شێخ محەمەد ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی ڕابردوو (2019) ئێران بە پلەی دووەم هات کە بە بەهای نزیکەی شەش ملیار دۆلار بوو، چین لە پلەی سێیەمدا هات و چەند وڵاتێکی دیکەش بە بڕی جیاواز هەناردەیان بۆ هەرێمی کوردستان هەبووە.
جێگری سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران ئاماژەی بەوەش کرد، ساڵی ڕابردوو هەرێمی کوردستان تەنیا ئاوی خواردنەوە، هەنگوین و نانی تیری ڕەوانەی چەند وڵاتێک کردووە.
[1] Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,738 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!