دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
خانەوادە و هەڤاڵانی تێکۆشەر ی دێرین (عەبدوڵا خورشید).
بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ عەبدوڵا لە ناخی دڵمانەوە هاوخەمتانین و پرسە و ماتەمی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین، کۆچی دوایی هەڤاڵ عەبدوڵا پەژارەیەک بوو لە هەموان کەوت، چونکە ئەو جوامێرێک بوو کە لە هەڕەتی لاوێتیەوە لە ناوچەی باڵەکایەتی لە ناو جوڵانەوەی سیاسی و کوردایەتیدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبوە و دواتریش لە ڕاگواستنی گوندەکانی ئەو ناوچەیە بۆ سنوری بادینان هەڤاڵ عەبدوڵا لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکانی بەهدینانیش پەیوەندیەکی تۆکمەی گرێداو و توانی ئەرکەکانی ڕێکخستن بە باشی بەڕێوەببات و لە گەیاندنی پەیامی یەکێتیدا زۆر بوێرانە ئەرکەکانی جێبەجێکردوە تا لە دوا پلەیدا کە ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن بوە هەڤاڵ عەبدوڵاخورشید لە خەباتدا تێکۆشەرێکی لە خۆبوردوبوە. جارێکی تر وێڕای دانەواندنی سەری ڕێز و وەفا لە ئاست ڕۆڵی ئەم کەڵە پیاوە تێکۆشەرەدا، لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی بە بەهەشت بە شاد بکات.
مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)..[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,695 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!