دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
خوێندکارانی ئازیز..
خۆشحاڵم کە دەرماڵەی (پشتیوانی دارایی) خوێندکاران خەرجدەکرێت، ئەمە مافێکی ڕەواتانە و ئەرکی حکومەتە ژیانێکی باشتر بۆ ئێوە، کە نەوەی ئێستا و داهاتوون، مسۆگەر بکات.
لام ڕوونە لە چ بارودۆخێکی سەختدا دەژین و لە خەمی داهاتووتانن، چەند پەرۆشی تەواوکردنی خوێندن و چاو لە ئاسۆن بۆ داهاتووتان. ڕێگرییەکان هەرچییەک بن من برا و پشتیوانتانم و لەگەڵتانم بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانتان و ڕەوینەوەی خەمەکانتان.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە 29ی 11ی 2021 تا ئەمڕۆ کە دوو مانگ و پێنج ڕۆژە بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خوێندنی باڵا و بە دڵنیایشەوە بەردەوام دەبێت.
ئەوەی کردومانە و دەشیکەین مافی خۆتانە، ئەمە منەت نییە، ئێوە شایەنی ئەوەن لەوە زیاتر خزمەتبکرێن و کەشێکی لەبارترتان بۆ بڕەخسێنرێت تا لە ژینگەیەکی ئارامدا بخوێنن و گەشە بەلایەنی زانستیتان بدەن.
بەڵێنی ئەوەتان پێدەدەم سەرەڕای ئەرکەکانم لە بەغدا، بە زووترین کات دەگەڕێمەوە و پێکەوە دادەنیشین و گوێبیستی داواکارییە زانستییەکانتان دەبم و لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین لەپێناو ڕیفۆرم لە خوێندن و پێشخستنی خوێندنی باڵا و فەراهەمکردنی کەشێکی لە بارتر بۆتان تا وەک خوێندکارێکی ئازا و ئازاد خۆتان تەرخانبکەن بۆ خوێندنەکەتان. دڵنیابن لەگەڵتانم و بەجێتان ناهێڵم، خەمی من خەمی پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی پڕ زانیاری و زانستە کە داهاتووی کۆمەڵگەکەمان بە باشترین شێوە بنیادبنێنەوە.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
3ی 2ی 2022 - بەغدا[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,362 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!