ناوی ئەو گوندانەی بزە دەخەنە سەر لێوانەوە
زۆرێک لە ناوی گوندەکان، دەبنە مایەی بزە بۆ سەر لێوان و بوون بە نوکتە و لە گاڵتە و گەپی کوردەوارییەوە باس دەکرێن لەوانە: لە دەشتی
کۆیەکۆیە کوڕە جاحێڵ و خۆش مەشڕەب و گاڵتە چیەکانی گوندێک ئەگەر پێیان بڵێی خەڵکی کوێی؟ بە پێکەنینەوە دەڵێن: ئەگەر دەمت ئاو نەکات
قزڵوقزڵو، لە ناوچەکانی کرمانجی سەروش گوندی(
سەرکێرسەرکێر) هەیە دەڵێن: ئەگەر بۆ ئه و سنورە بگوازرێیتەوە و نیگەران بیت، پێت دەڵێن: بۆ سەرکێر زۆر خۆشە، لە پشدەریش: ئەگەر بەشۆفێری تاکسییەک بڵێیت هەتا
بەرمەمکانبەرمەمکان-مان ببه، ئەویش دەڵێ: لە خزمەتادام تا بەر گەروشتان دەبەم، یان لە دەشتی هەولێر دەوترێت: خەڵکی کوێیت؟ دەڵێن: عەزە و قونیان، هەندێ ناوی گوندیش هەیە هەر سەیر و سەمەرەن وەکو: کەرزۆڕ و کەردز و بزن دز و سمی هێستر و
کونەگورگکونەگورگ و کونە سە و چێرەبەشە، یەکێک لە نوکتە خۆشەکانی کوردەواری لە نێوان خۆشناوەتی و دەشتی
هەولێرهەولێر نوکتەیەکە لە نێوان دێوەرەیەکی خۆشناو و ژنە دەشتیەکی هەولێری کاکی بە کاکی هەولێر دەگێڕنەوە:
دێوەرەیەکی خۆشناو کە بە بنەچە لادێنشینی(
کونە فلوسەکونە فلوسە)ی شارەدێی(
سکتانسکتان) بووە، بارە مێوژی بردووە بۆ دەشتی هەولێر و لە گوندی(
سۆربەشسۆربەش)ی
قوشتەپەقوشتەپە لایداوە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەی، کە ئەو کات بە ئاڵشت بووە، شمەک بەشمەک بە هێلکە و گەنم و زەخیرەی نیسک و نۆک، مێوژەکەی فرۆشتووە، ژنگەلی ئاوایی(سۆربەش) دەوری دەگرن و مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و یەکێک لە ژنەکان دەپرسێت: کاکە خەرکی کێندەری؟ ئەویش دەڵێت: گوندی کونە فلوسە، ئیتر پیرەژنە سۆربەشی هێندە بەناوی گوندەکەی پێ دەکەنێت، تا ئەو ڕادەیەی کابرای دێوەرەی کونەفلوسەیی نیگەران دەبێت و بەجۆرێک لە گرژییەوە بە ژنەکە دەڵێت: دایکم لۆ بە سۆربەشی خۆتان پێناکەنی، لۆ بە کونەفلوسەی ئێمە پێ دەکەنی.
-کونە فلوسە: گوندێگی خنجیلانەیە لە بناری شاخی گێژباژێڕە و لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بەشارەدێی سکتانە و ناوی گوندەکە لە پلوسکەی ئاوێکەوە هاتووە کە لە ناو بەردێکەوە دەردەچێت، وتویانە: پلوسکەی بەردی دواتر کونە پلوسکە تا بووە بە کونە فلوسە.
-سۆربەش: گوندێکە سەر بە شارۆچکەی قوشتەپەیە و ناوەکەی لەدوای دابەشکردنی زەوی و زار بەسەر جوتیارانەوە هاتووە لە شەستەکانی سەدەی بیستەم و هەر جوتیارەی چەند دۆنمێکی وەرگرتووە و وتراوە: زۆر بەش ئیتر ئه و زۆربەشە لە گۆکردن بووە بەسۆربەش و گوندەکە ئه و ناوەی وەرگرتووە.
[1]