ناو: جەلال
ناوی باوک: قادر مەولود
نازناو:
سێگردکانسێگردکانی
ناوی تەواوی(جەلال قادر مەولود عەبدوڵڵا)یە، لە ساڵی
1950 لە شارەدێی(سێگردکان) لە خانەوادەیەکی ئایینی لە دایکبووە، کوڕی مەلای بەناوبانگی سێگردکان و کەناری زێی بچوک و شێخ بزێنی خواروو(مەلا قادری ڕەش)ە، باپیری مەولود عەبدوڵڵا، بە بنەچە نەوەی پاڵانیەکانی
ئیلنجاغی گەورەئیلنجاغی گەورەیە، لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەیەم بۆ کاسبی ڕوویکردۆتە سێگردکان و لەوێدا گیرساوەتەوە و دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو(ئایشە عەبدوڵڵا)ی سێگردکان دەکات و دەمێنێتەوە کورد وتویەتی: خەڵکی کوێی؟ هێشتا ژنم نەهێناوە، به و ژنهێنانەی تەواو دەبێتە سێگردکانی و ئه و هاوسەرگیریە نەوەی پایەبەرزی وەک مەلا قادری ڕەشی لێ دەکەوێتەوە.
مەلا جەلال سێگردکانی لە سێیەم ژنی مەلا قادری ڕەش کەناوی(ئامینە)بووه، خەڵکی شێخ بزێنی خواروو، گوندی(مەرزیخە) بووه، هەربۆیە لە منداڵیەوە خۆشەویستی زۆری بۆی هەبووە به(بەبە) بانگیکردووە، هەر زووش لە حوجرەکەی خۆیدا کردویەتیە فەقێ و وانەی ئاینی پێ وتۆتەوە، ئینجا قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە شارەدێی
تەقتەقتەقتەق تەواوکردووە، بۆ خوێندنی ناوەندی دەچێتە شاری هەولێر و لە ناوەندی زازا درێژە بە خوێندن دەدات تاوەکو ساڵی 1968ی زایینی، لە ساڵی(1971) باوکی مەلا قادری ڕەش کۆچی دوایی دەکات بەمەش کاری مەلا جەلال قورستر دەبێت و لەشوێنی باوکی پەیوەندییە کۆمەلایەتیەکان درێژە پێ دەدات.
ساڵی(1976) هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو(فاتیمە عەزیز حەمەعەلی) دەکات، بەرهەمی ئه و هاوسەرگیرییە:- سێ کوڕ بەناوەکانی(سامان و سالار و محەمەد)، سامانی جوانەمەرگ بوو، هەروها شەش کچە بەناوەکانی(جوان و ئاریان و شیلان و پەخشان و ڕێزان و بۆکان). بۆ زیاتر زانیاری وەرگرتن لەسەر خانەوادەی مەلا قادری ڕەش سەیری توێژینەوەی:
ژیان و کەسێتی مەلا قادری ڕەشژیان و کەسێتی مەلا قادری ڕەش بکە.
محەمەد جەلال قادر کە کوڕی مەلا جەلالە لە ستایشی باوکیدا ئه و چەند خاڵەی بۆ کوردیپێدیا ناردووە بە ئەمانەتەوە وەک خۆی بڵاویدەکەینەوە:
پیاوێکی هێمن و قسەزان و سەخاوەت تەبیعەتە، هەمیشە دەست پێشخەر بووە بۆ کاری خێر و چاکە لە ژیانیدا دەستی نەناوە بەڕووی هیچ کەسێکەوە، بەدرێژایی تەمەنی بەتایبەتی لەهەشتاکان و نەوەدەکانی سەدەی بیستەم زۆرترین یارمەتی و هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەبووە لەسنوری تەقتەق و سێگردکان، هەردەم ماڵەکەی لەخزمەتی تێکۆشەران و پێشمەرگە بووە، هەر بەو هۆیە چەندین جار دووچاری هێرش و پەلاماری ڕژێم دەبێتەوە، دووجار ماڵەکەی دەسوتێت و بەتاڵان دەبرێت لەلایەن ڕژێم و دەربەدەر دەبێت لە ساڵی 1986زایینیدا.
لە ساڵی
1989 دەکەونە بەر پەلامارێکی هێزەکانی ڕژێم و لەڕێگای دوو هەلیکۆپتەرەوە بەخەستی بۆردوومان دەکرێن لە نێوان گوندی ئۆمەرگومبەت و سێگردکان، ئه و شوێنە پێی دەوترێت: هەوراز مێوەڵە، کە تیایدا بە سوکی بریندار دەبن لەگەڵ هاورێکانی محەمەد حاجی فەخرەدین و خەلیل محەمەد ئەحمەد، ئۆتۆمبیلەکەی بەتەواوی لەناودەچێت.
لە سەرەتایی سەدەی بیست و یەک(دوو هەزارەکان)پێشنیاری چەند پۆستێکی باڵای بۆ دەکرێت لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆیە وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی سەردانی دەکەن بەڵام قبوڵی ناکات و پێشنیارەکەیان ڕەت دەکاتەوە و دەلێت هاوکارم بن لە چارەسەری کێشە و گرفتەکانی ئەم ناوچەیە بۆمن لە هەموو پلە و پۆستێک گرنگترە، تایبەتمەندی ئەم کەسایەتیە وایە بەردەوام دەستی هەژار و نەداری گرتووە و هاورێیتی و پەیوەندیەکانی لەگەڵ بەرپرسان کردووەتە هۆکارێک بۆ هاوکاری و دەستگرۆیی هەژاران و کەمدەرامەتان و یارمەتی داون، لەسەر دەستی ئەم کەسایەتیە زۆرینەی کێشە قورسە کۆمەڵایەتیەکانی ناوچەکە چارەسەر کراوە بە ئاگاداری لایەنی حکومی و دادگاکان لە بەرژەوەندی گشتی، هەروەها هاوکار و ڕێنیشاندەر بووە بۆ تیمی حکومەت کە چەندین کەس دامەزراون و چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێکراون بە تایبەت ڕێکخستن و پێشنیارکردن بۆ شارەدێی سێگردکان، لە لایەن حکومەت و کەسایەتی و لایەنە سیاسیەکان ڕێزێکی زۆر لە پێشنیار و بۆ چونەکانی گیراوە و یەکێک لە کارە دیار و پڕ بەرهەمەکانی ئەوەبوو لەساڵی (2005)دا بە هەوڵ و ماندو بوونی زۆری ئەم کەسایەتییە، گوندی(سێگردکان) کرا بەناحیە(شارەدێ) و خەڵکێکی زۆری ناوچەکە دامەزران لە فەرمانگە حکومیەکان و سنورەکە ئاوەدان بۆوە.
[1]