بەڕێزان سەرنووسەر و نووسەر و ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەی خەبات
لە شەست و سێهەمین ساڵیادی بە ئاشکرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، پیرۆزباییی گەرم و دەستخۆشیتان لێدەکەم کە بەردەوامیتان بە کاروانی مێژووییی ئەم ڕۆژنامە سەنگینە داوە.
لەم بۆنەدا هەموو ئەو نووسەرە تێکۆشەر و ڕۆژنامەنووسە خەباتکارانە بە یاد دەهێنینەوە کە ڕۆژانی سەختی تێکۆشان لە ڕێی ئەم مینبەرەوە، خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و وشەی پیرۆزی کوردییان کرد، بەشێکیشیان لەو پێناوەدا گیانیان بەخت کرد.
خەبات لە مێژووی پڕ شکۆی خۆیدا، تەنها زمانحاڵی حزبێکی سیاسی نەبووە، بەڵکوو هەمیشە بڵندگۆیەک بووە بۆ داکۆکیکردن لە گەل و نیشتمان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی میللی و گەیاندنی دەنگ و داوای گەلی کوردستانی ئاشتیخواز بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، قوتابخانەیەکیش بووە بۆ ڕەنگڕێژکردنی بنەما سەنگینەکانی ڕۆژنامەگەریی کوردستانی و پێگەیاندنی ڕۆژنامەنووسان و تەنانەت سیاسەتوانانی بە ئاگا و تێکۆشەر.
هیوادارم ئەم یادە هاندەرتان بێت بۆ پابەندبوونی زیاتر بە بنەماکانی ئاکاری بەرزی ڕۆژنامەوانی و پەیامی دێرین و نەگۆڕی ئەم ڕۆژنامەیە کە هەمیشە پەیامی مرۆڤدۆستی، ڕاستبێژی، ئاشتی، یەکڕیزی و تەباییخوازی بووە لەپێناو پاراستنی دەسکەوت و مافە دەستوورییەکان و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و گەیشتن بە ئامانجەکان.
بە هیوای بەردەوامی و پێشکەوتن.
#نێچیرڤان بارزانی#
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
4ی نیسانی 2022
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,308 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!