دروێنە-دروونە
دروێنه شەکەت و ماندوو بوون و پشت ئێشان ئەزیەتی يەکجار زۆر بووە بۆيە به ناخۆشترین ئیشی جوتیاریی دەژمێردرێت ئەویش بەم جۆرەیە، کە کۆمەڵێک له سەپانەکان سەر له بەری تەبارەکە (دەغڵ-خەلەکە) دەگرن و دەيدوورنەوە، بە داس و قەیناغەکانیان دەستیان پڕ دەکرد لە مەڵۆ و قرشه که پێی دەگوترێت : سوارە لەسەر زە ویيان دادەنا.
ئيتر بە مجۆرە تەبارەکەيان دەکردە سواره و (گیشەکەر) سوارەکانی خڕدەکردەوە و دەیکردنه ئامێز، له چە ند ئامێزێکیش(کيشە) ی دروست دەکرد ئەگەر دەغلەکە (جۆ) بووايە، ئەگەر گەنمییش بووايه (گەلاوێژ)ی لێ دروست دەکرد، لەبەر ئەوەی دروێنە کارێکی سەخت و دژوارە بۆیە لەکاتی ئەنجامدانی بۆ ئەوەی هەست نەکرێت بە زەحمەتی و قورسی کارەکە، بە گۆرانی دەيڕازێننەوە، بەتایبەت به گۆرانی و بابەتی (بەکرەيی) یەکيان دەیڵێت: بەدەنگی خۆش و به نزم و داس، لەگەڵ ڕادەوەشێنێت بۆ ناو ناخی تەبارە، ئەوان نیتریش دوا بەندی بۆدەگێڕنەوە، ئیتر بەمجۆرە هەتا بەرەکە له زەوی دەدەن و بە تەواوی دەیدوونەوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 248 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!