#لەتیف ڕەشید# سەرۆک کۆماری نوێی ئێراق، پێشنیازی پۆستی ڕاوێژکاری بۆ چەند سەرکردەیەکی کۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کردووە.
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا و لەمیانی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی کۆنی یەکێتی، لەتیف ڕەشید پێشنیازی پۆستی ڕاوێژکاری بۆ ئەو سەرکردانەی حیزبەکەی کردووە.
یەکێک لەو سەرکردانە، #مەلا بەختیار# ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتییە، کە داوای لێ کردووە، ببێتە ڕاوێژکاری پێشکەوتوو لە سەرۆکایەتی کۆمار.
کە جگە لە مەلا بەختیار، لەتیف ڕەشید ئەو پێشنیازەی بۆ چەند سەرکردەیەکی تری یەکێتی کردووە، لەوانە #محەمەد سابیر ئیسماعیل# و #ملازم عومەر عەبدوڵڵا#. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 946 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!