ناونیشانی بابەت: لکانی پێستی چووک بە تاجی چووکەوە
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات کە پێستی چووک ناتوانرێت ڕابکێشرێت بەرەوە دواوەی چووک واتە پێست لکاوە بە تاجی چووکەوە و دایپۆشیوە.
ئەم حاڵەتە لە منداڵی تازە لەدایکبوودا هەیە بەڵام وردەوردە پێستەکە جیادەبێتەوە و نالکێت بە تاجی چووکەوە و لە ٪40 حاڵەتەکە تا 3 ساڵی چاک دەبێت.
ئەم حاڵەتە کەمتر لە ٪1 لە گەورەکاندا بەردەوام دەبێت، ئەو کەسانەشی خەتەنەیان نەکردووە لە کاتی ئاوسان و سووربوونەوەی سەری چووک (هەوکردن) لەوانەیە تووشی ئەم حاڵەتە ببن.
لە منداڵی گەورەدا لە ڕێگای دەرمانەوە چارەسەر دەکرێت.
لە گەورەکاندا لە ڕێگای خەتەنە یان درووستکردنی درزێک لە پێستەکەدا چارەسەر دەکرێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 210 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!