ئاژانسە هەواڵییەکانی حکومەتی سووریا بڵاویان کردەوە بەچاودێری هێزەکانی ئەمریکا کاروانێک کە پێک هاتبوو لە 44 تانکەر نەوتی خاو لە دەروازەی مەحموودییەوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتوون.
ڕاگەیاندنەکانی حکومەتی سووریا ئاماژەیان بەوە داوە ئەو کاروانە نزیکەی 10 هەزار بەرمیل نەوتی لە خۆ گرتووە لە کێڵگەکانی جەزیرەی پارێزگای حەسەکەوە بۆ ناوچەی یەعروبیە بەڕێکەوتوون و پەڕیونەتەوە خاکی ئێراق و لە گوندی مەحمودییەوە بەرەو پارێزگای
دهۆکدهۆک ڕۆشتوون.
وەزارەتی کانزاکان و سەرچاوە سرووشتییەکانی سووریا هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەمەریکای تۆمەتبار کردووە بە بردنی نەوتی سووریا و فرۆشتنی بەنرخی هەرزان بە پاڵاوگەکانی هەرێم.
جاری یەکەم نییە حکومەتی سووریا باس لە ناردنی نەوتی ڕۆژاوای کوردستان بکات بۆ هەرێم، بەردەوام هێزەکانی ئەمەریکا بەوە تۆمەتبار دەکات کە ڕۆژانە سەرپەرشتی پڕۆسەی بردنی نەوتی وڵاتەکەی دەکات.
[1] Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 961 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!