ناونیشانی بابەت: ئاگاداری گەرما بە، ئەگەر نەخۆشی دڵ و بۆرییەکانی خوێنت ھەیە
ئامادەکردن: د. #دێژین فایەق سۆڵەیی#
لەگەڵ درەوشانەوەی خۆر و بەربوونەوەی پلەکانی گەرما وەرزی گەشت و پشوو دەستپێدەکات، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێنیان ھەیە دەکرێت مەترسییەکی ڕاستەقینە بێت.
کەشی گەرم فشاری زیاد دەخاتە سەر دڵ و بۆرییەکانی خوێن ئەمەش مەترسییەکانی گیرانی بۆرییەخوێنەکان و جەڵتەی دڵ زیاددەکات.
بەڵام ڕێگە مەدە ئەم مەترسییە ڕێگر بێت لە چێژوەرگرتن لە کاتەکانت، بڕی ئاوی پێویست بخۆرەوە و خۆت بەدووربگرە لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر و بەردەوامبە لە خواردنی خۆراکە تەندرووستەکان، ھەروەھا ئاگاداری نیشانە ئاگادارکەرەوەکانی جەڵتەی دڵ بە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 270 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!