بەخەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ (سەڵاح جان) تێکۆشەری دێرین، یەکێک لە جوامێرەکانی هەڵۆی سوور و ئەندامی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاریی مەکتەبی ڕاگەیاندنمان پێگەیشت.
هەڤاڵ سەڵاح کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕێکی بەئەمەکی کوردستان و کوردانی فەیلی بوو، لە قۆناغە سەختەکانی خەباتی گەلی کورددا ڕۆڵێکی جوامێرانەی گێڕا و هەڤاڵێکی وەفاداری یەکێتی بوو.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت. [1]
دڵسۆزتان
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 507 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!