کۆڵۆن بەشێکی گرنگی کۆئەندامی هەرس پێکدەهێنێت لە لەشی مرۆڤدا پێشی دەوترێت (ڕیخۆڵە ئەستوورە) ، لە ڕێگەی کۆڵۆنەوە ئەو ئاوەی ڕۆژانە دەیخۆینەوە جارێکی تر دەگەڕێتەوە لەگەڵ ماددە کانزاییەکان بۆ لەش، هاوکات پاشەڕۆکانیش لە کۆڵۆنەوە فڕێ دەدرێتە دەرەوەی لەشی مرۆڤ، کاتێک کۆڵۆن تووشی شێرپەنجە دەبێت چەند نیشانەیەک لە کەسی تووشبوو دەردەکەوێت.
د. هەڤاڵ محەمەد، پزیشکی هەناوی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەی بڵاوکردووەتەوە.
1. ئەو هۆکارانەی کە ئێمە ناتوانین بیانگۆڕین و دەستکاریان بکەین وەکو:
- هەڵکشانی تەمەن.
- ڕەگەزی نێر.
- ڕەنگی پێست (کەسانی ئەسمەر و ڕەشپێست مەترسی تووشبوونیان زیاترە).
- هەبوونی شێرپەنجەی کۆڵۆن لە خانەوادەیەکدا.
2. ئەو هۆکارانەی کە ئێمە دەتوانین بیانگۆڕین و دەستکاریان بکەین وەکو:
- خواردنی گۆشتی سوور بە ڕێژەی زۆر.
- خواردنی ڕێژەیەکی کەمی میوە و سەوزە و شیرەمەنی.
- کێشانی جگەرە.
- خواردنەوەی کحول.
- شەکرەی جۆری دوو.
- قەڵەوی.
- تەمبەڵی و وەرزش نەکردن.
[1] Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet

for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 743 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!