دوژمن تەماشەی پێراوت ئەکا، دۆست تەماشەی کراوت ئەکا
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دوژمن تەماشەی پێراوت ئەکا، دۆست تەماشەی کراوت ئەکا) ، لە بۆنە کوردەوارییەکاندا وەکوو زەماوەند و مەولود خوێندن و پرسە و گردبوونەوە کۆمەڵایەتییەکاندا، مرۆڤ دۆست و دوژمنی دەبینێت، ئەوەی دوژمنە و چاوی بەرایی ناێت سەیری چاوت بکات سەیری پێڵاوت دەکات ئەگەر خاوێن و بۆیەکراو و باش بێت، دڵی پێی دەتەقێت، ئەگەر دڕاو و پیس و خراپ بێت دڵی پێی خۆش دەبێت، کەسوکار و دۆستیش سەیری ڕەنگ و ڕوو و کڵاو و جامانە و هەوریت دەکەن ئەگەر قیت و قۆز و پۆشتەوپەرداخ بیت ئەوا دڵیان زیاتر پێت دەکرێتەوە، ئەگەریش ناڕێک و بێ نموود بیت ئەوا نیگەران دەبن بۆیە لە خۆشناوەتیدا وتراوە: دوژمن تەماشەی پێراوت ئەکا، دۆست تەماشەی کراوت ئەکا.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 283 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!