- جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی #دەربەندیخان# ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو ژنێک بە سووتاویی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکەیان و دوای چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەست داوە. بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەوەشی ئاشکراکرد، ژنەکە ناوی (س. ع. ح) و دانیشتووی شارۆچکەی دەربەندیخانەو تەمەنی 18 ساڵە و خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە کاتژمێری 10:30 ی خولەکی بەیانی ئەمڕۆوە بەچڕی ناوچەکانی سێگرێ و دۆڵی #ئامێدی# سەر بە ناوچەی بادینان بۆردومان دەکەن.
ئەمە لەکاتیکدایە، کە فڕۆکەکانی تورکیا لە کاتژمێر 10:00وە، بەبەردەوامی گوندەکانی ناوچەی ئینزێ-ی سەر بە شارەدێی #سەنگەسەر# لە هەرێمی #قەندیل#-ی سەر بە هەرێمەکانی #پاراستنی مەدیا# بۆردومان دەکەن.[2]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 11,671 ganger