=KTML_Bold=بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خدر کوێخا ئەحمەد)=KTML_End=
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری #پشدەر# و بیتوێن و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن، خوالێخۆشبوو (خدر کوێخا ئەحمەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێت. [1]
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#24-10-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 182 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!