$باکووری کوردستان$
- #حەلیمە بایرام# وتەبێژی ئەنجومەنی #هەدەپە#ی شارەوانی #ئامەد# دەستگیرکرا.[2]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە شرنەخ بۆ ڕێگریکردن لە چالاکییەکانی ناڕەزایەتی لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ چالاکی و خۆپیشاندانی لە شرنەخ قەدەغە کرد.[2]
$باشووری کوردستان$
- لە #قەڵادزێ# ژنێکی تەمەن 36 ساڵان لەلایەن کەسوکارەکەیەوە بەسوتاوی گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەی گشتی شارەکە.[3]
- سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، بەچاودێری لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی سەوڵ و کانۆی کوردستان لەسەر ئاستی کوڕان و کچان پاڵەوانێتیەک بۆ پێنج یانەی بەشداربوو لە #دەریاچەی دوکان# بەڕێوەچوو.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ناوبازاڕی شارۆچکەی شەداد-ی سەر بە پارێزگای #حەسەکە#-ی ڕۆژاڤای کوردستان لە ڕێگەی مۆتۆرسکیلتێکەوە تەقینەوەیەک ڕوویداوە. بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمنی شارۆچکەکە، تەقینەوەکە برینداربوونی 3 هاوڵاتی و #شەڕڤان#ێکی هێزەکای سوریای دیموکراتیک - قەسەدەی لێکەوتووەتەوە. لە نێو بریندارەکاندا یەکێکیان منداڵێک بووە بەناوی حارس حەسەن تەمەن 13 ساڵان.[2]
- هێزەکانی ڕژێمی تورکیا ناوچەی شەرای #عەفرین#ی بە تۆپی دوورهاوێژ و چەکی قورس بۆردومان کرد.[2]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی مەرەناز لە ناوچەی شەرای عەفرین بۆردومانکرد.[2]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,886 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!