دەقی ڕاگەیەندراوەکەی #پەرلەمانی کوردستان#:
زۆر دڵگران و خەمباربووین بەبیستنی هەواڵی هێرشکردنەسەر دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین و گیانلەدەستدانیان، کە دوو کەسایەتیی زانستیی دیاربوون لە کوردستان.
ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان، وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی قووڵی خۆمان بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە، دووپات لە گرنگیی هەوڵەکانی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە بۆ دەرکردن و ڕێکخستنی یاساکانی قەدەغەکردنی هەڵگرتن و بەکارهێنانی چەک و پێویستە چەک بەهەموو شێوەیەک لە کۆمەڵگە و ژیانی ئاسایی خەڵک دوور بخرێتەوە و سنوورێک بۆ ئەو تاوانکارییانە دابنرێت.
دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین، توانیان بەزووترین کات تاوانبار دەستگیر بکەن و داواش لە دادگاکان دەکەین بەپێی یاسابەرکارەکان تووندترین ڕێکاری لەگەڵ بگیرێتەبەر و هیچ ئاسانکارییەکی بۆ نەکرێت، بۆئەوەی نەبێتە هۆکار بۆ زیادبوونی ئەوجۆرە تاوانکارییانە، کە هاوشێوەی کەمە و بە کلتووری ئێمە نامۆیە و هەرگیز کەس زاتی بەرزکردنەوەی سەری نەکردووە لە ئاست مامۆستا و زاناکاندا، نەوەک تەقەکردن لێیان.
دووبارە خەمباری خۆمان بۆ شەهیدبوونی پڕۆفیسۆر د. کاوان ئیسماعیل- ڕاگری کۆلێژی یاسا و پ.ی.د. ئیدریس حەمەخان- مامۆستا لە کۆلێژی ئەندازیاری، دووپات دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان دەکەین، لە خوای گەورە داوارین سەبووری بەهەموو لایەک ببەخشێت و هەردوو مامۆستای شەهیدیش بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
28 – 6 - 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,069 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!