- لەکاتێکدا ئەمڕۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوەدەچێت، شەپۆلێکی با و بەفر بارین شاری ئامەد دەگرێتەوە و بەفر شارەکە سپی دەکات.
- بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرێکی گواستەنەوەی سوتەمەنییەوە کە 30 هەزار لیتر ڕۆنی ڕەشی بارکردبوو، لە ناو تونێلی دەربەندیخان ڕێگەی نێوان سلێمانی دەبەندیخان بۆ ماوەی نۆ سەعات داخرا و سەعات 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕیگاکە کرایەوە.
- بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیان سێ کەسی دەستگیر بکەن کە دەیان ویست یەک کیلۆ مادەی هۆشبەر لە هەولێرەوە بهێننە ناو شاری کەرکووکەوە.
- دوای سێ کاتژمێر لە کۆبوونەوە، سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان نەگەیشتنە هیچ ڕێککەوتنێک بۆ دامەزراندنی حکومەت.
- لە نیوە شەوەی ڕابردووە وە باران و ڕەشەبایەکی بەهێز ناوچەی باڵەکایەتی گرتوەتەوە و دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆش تەرزە زەوی ئەو ناوچەیەی سپیکرد و زیانی زۆریشی بە شکۆفەی درەختەکان گەیاند.
- ژمارەی قوربانییانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکەی ئەمڕۆی تورکیا تا دێت لە بەرزبوونەوەدایە و بەپێی دواین ئاماریش، تا ئێستا هەشت کوژراو و 18 بریندار هەیە.
- بەهمەن ئایدن کاندیدی پارتی سەعادەت (سەپە) بۆ هەڵبژاردنە شارەوانییەکانی 30-ی ئازار ئەمڕۆ لە ناوچەی تیللۆ لە سیرتی باکوری کوردستان لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 12,517 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!