=KTML_Bold=بەبۆنەی ساڵیادی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، سوپاسنامەیەکی ڕاگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:=KTML_End=
بەناوی مەکتەبی سیاسیی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و پیزانینمان ئاراستەی هێژایان سەرۆک و سکرتێر و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان و سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، هەروەها سوپاسی نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عیراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەند و دامەزراوە زانستی و ئەکادیمی و میدییاییەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و خەڵکی بەئەمەکی کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لەبیرەوەری (16 ی ئاب) و حەفتاوحەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پەیام و پیرۆزبایینامەکانیان لەو یادە شکۆدارەدا بەشداربوون. پەیامەکانتان بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی دیکەی پارتیمان، هەڵگری گیانی برایەتی و هاوخەباتییە، بۆیە مایەی پێزانینە و سوپاسگوزارین. جارێکی دیکە سوپاسگوزاریمان ڕادەگەیەنین و هەموو لایەک هەر سەرکەوتوو بن. [1]
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
#30-08-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 165 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!