- #زەکەریا گوزوپەک#، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاژانسی دیها و #محەمەد عەلی ئەرتاش#، سەرنووسەری بەشی کوردی ئاژانسەکە دەستگیرکران.[1]
- لە ناوچەی شەنۆبای شاری #شرناخ#ی باکوری کوردستان کۆپتەرێکی سەربازیی سوپای تورکیا کەوتە خوارەوە. میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە کە کۆپتەرەکە لە جۆری (سیکۆڕسکای ئێس 70) بووە بێ ئەوەی هۆکاری کەوتنە خوارەوەکەی زانرابێت. بەهۆی ئەو ڕوداوەوە 11 سەربازیی سوپای تورکیا کوژران کە یەکێکیان ڕابەری یەکەیەکی سەربازیی بووە.
- بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەزگای گشتی کاروباری مین لە پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کارمەندێکی دەزگاکەیان بەناوی #بەختیار عزەت برادۆستی# لە کاتی کارکردن لە سنوری قەزای #سۆران# مینێکی پێدا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. [2]
- وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەفەرمی ڕەوانەکردنی چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازی بۆ شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیاند.
- ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا ڕایگەیاند بڕیارەکەی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ پڕچەککردنی هێزەکانی یەپەگە لەسوریا لەلایەن هاوڕێ و هاوپەیمانێک شیاو نییە.
- کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا دوو جار بەسەختی بۆردومانی ناوچەکانی بناری #قەندیل#-یان کرد.
- لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکردووە، نوێترین سکاڵای کۆمپانیای دانە غاز لەدژی حکومەتی هەرێم سەبارەت به و زیانانەی پێی گەیشتووە بەهۆی دواخستنی پەرەپێدانی کیڵگەکانەوە هێشتا لە دادگا تاوتوێ نەکراوە، بەڵام وادیارە هەندێک میدیا لە کوردستان بەئەجێندای سیاسی زانیاری لەبارەی ئه و سکاڵایەوە بڵاودەکەنەوە و کە چەواشەکارانە و پڕ کەموکوڕییە.[3]
- #عەزیز محەمەد# سیاسەتمەداری کوردو سکرتێری پێشووتری حزبی #شیوعی# عێراق ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronologi av hendelser