رووباری تەتەهوو، یەکێکە لە ڕووبارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەم ڕووبارە لە کێوەکانی سەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە نزیک شاری بانە و دواتر سەقز سەرچاوە دەگرێت و دوای گەیشتن بە شاری بۆکان و ڕەوان بوونی، بە نێو شاری میاندواودا خۆی دەگەیێنێتە دەریاچەی ورمێ.
ئەم ڕووبارە جوانیەکی بێ وێنەی بە شاری بۆکان و میاندواو بەخشیوە، سوودێکی زۆری بۆ جووتیارانی ناوچەکە هەیە.