نەماڵەی سەر بەرزی شەهیدان
بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی
بنەماڵەی پێشمەرگە دیرینەکان
کۆمەڵانی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان
ئەمرو ڕۆژی ئاڵای کوردستانە، ئەم ڕۆژە بۆ گەڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا بویە پیروزە کە ئەم ئاڵایە لە لایەکەوە شاهێدێکی بی زمانی جینایەت وکاولکاری بێ بەزەییانەی دۆژمنانی ئازادی و گەلی کوردە کە بە سەر خەڵک و وڵاتەکەماندا هیناویانە و لە لایەکی دیکەوە سەمبولی قوربانی و بەرخودان وفیداکاری میللەتێکە کە بە درێژایی مێژوو بۆ ڕزگاری وئازادی تێکوشاوە.
بە تایبەت ڕۆژی ئاڵای کوردستان بو ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیروزترە چونکا هەفتا ساڵ پێش ئێستا بو یەکەم جار ئەم ئاڵایە لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد بەرز کرایەوە. لە لایەن کومیتەی ناوەندیی و هەموو کادر وپێشمەرگەکانی کۆمەڵە ڕۆژی ئاڵای کوردستانتان لێ پیرۆز دەکەین و بەو هیوایەی کە ڕۆژێک کە زۆر دور نەبی ئاڵای کوردستانیش لە ناو ئاڵای نەتەوە سەربەخۆکانی دونیادا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرز بکەینەوە.
سەربەرزی بو ئاڵای کوردستان و سەر شوری بو دوژمنانی گەلی کورد
سکرتاریتی کومەڵەی شورشگیری زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران
رێکەوتی 17ی دیسامبر واتە 26ی سەرماوەز