دەربارەی کوردیپێدیا
About KurdipediaAbout Kurdipedia
پێناسە
کوردیپێدیاکوردیپێدیا، پڕۆژەیەکە بۆ کۆکردنەوەی هەر زانیارییەکی پەیوەست بە کوردستان و کورد و بەهیوایە لە پاشەڕۆژدا ببێتە پڕزانیاریترین سەرچاوەی کوردی و بەهۆیەوە بەئاسانی بزانرێت: کێ، کێیە؟! و کوێ، کوێیە؟! و چی، چییە؟!...
❞ کوردیپێدیا، هیچ پەیوەندییەکی بە ویکیپێدیا و هەر رێکخراوێکی ترەوە نییە، پڕۆژەیەکی سەربەخۆیە و ئەرکێکی تایبەتیی رێکخراوی کوردیپێدیایە.
رێکخراوی کودیپێدیا ساڵی 2008 لەلایەن هاوڕێ باخەوانەوە دامەزراوە.
کوردیپێدیا وشەیەکی لێکدراوە و لە کوردی و پێدیا پێکهاتووە. وشەی پێدیا، وشەی دووەمی وشەی لێکدراوی گریکیی ئەنسیکلۆپێدیایە (encyclopedia) کە بەواتای ناسین یان زانینی یاخود زانیاریی گشتی دێت. وشەی کوردیپێدیاش لەوەوە داتاشراوە و دەکرێت واتای کوردناسی، کوردیناسی یان کوردزانین یاخود زانیاریی کوردی بدات. بۆ یەکەمجار وشەی کوردیپێدیا لەلایەن دامەزرێنەری کوردیپێدیاوە ئافرێندراوە.
سەرچاوەکانی کوردیپێدیا -ئەو تۆمارانەی کە هاوکارانی کوردیپێدیا لەنێو ماڵپەڕەکانی ئنتەرنێت دەیدۆزێتەوە و لە یەکێک لە پۆلەکانی کوردیپێدیادا چڕوپڕیدەکاتەوە و هەندێکجاریش هەوڵی گۆڕینی رێنووسە هەڵەکانی دەدرێت و بەشێوەیەکی دروست تۆماریدەکاتەوە، بەبێ ئەوەی دەستکاریی ناوەڕۆکی بابەتەکان بکرێت. هەر بابەتێک لە هەر ماڵپەڕێکەوە وەربگیرێت، وەک ئەمانەتێکی زانستی ناوی ماڵپەڕەکە لە لیستی سەرچاوەکەدا تۆماردەکرێت.
- ئەو بابەتانەی کە میوانانی کوردیپێدیا بۆماندەنێرن و لەڕێی فۆڕمی تۆمارکردنی بابەتێکەوە ئامادەیدەکەن. هەر بابەتێک لەلایەن هەر میوانێکەوە بەدەستمان بگات، ناوی ئەو میوانە دەبێتە سەرچاوەی ئەو بابەتە. تکایە هەر کەسێک نایەوێت ناوی لە لیستی سەرچاوەکانی کوردیپێدیادا ببێت با ئاگادارمانبکاتەوە.
- ئەو نامە تایبەتییانەی کە بەدەست کوردیپێدیا دەگەن و پەیوەستن بە ژیان و کارنامەی ئەو کەسانەی کە دەخوازن وەک بابەتێک بێنە نێو ئەم کوردیپێدیایەوە.
- ئەو بابەتانەی کە هاوکارانی کوردیپێدیا لە دوو توێی بڵاوکراوەکاندا ئامادەیدەکات و چڕوپڕیدەکاتەوە و پۆلێنی دەکات.
- ئەو دیمانانەی کە هاوکارانی کوردیپێدیا لەگەڵ کەسانێکدا ئەنجامی دەدات، بەمەبەستی نووسینەوەی بیۆگرافیی کەسێک، شوێنێک، رێکخراوێک، بڵاوکراوەیەک یان هەر شتێکی تری پەیوەست بە کوردستان و کورد.
- تەواوی بابەتەکانی پۆلی رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) تا ساڵی 2010 لە داتابەیسی هاوڕێنامەوە وەرگیراوە، بڕوانە:
هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کوردهاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد – دانانی:
هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوان - چاپی یەکەم – بنکەی چاپ و
پەخشی سەردەمپەخشی سەردەم - زنجیرە (16) - چاپخانەی روون – سلێمانی – 1999.
هەر تۆمارێک بێتە نێو کوریدپێدیاوە، بە شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندیی بە کوردستان و کوردستانییانەوە هەیە، هیچ بابەتێک لە دەرەوەی ئەو تەوەرانە تۆمار ناکرێت. لەو تێڕوانینەوە هەندێکجار ژیان و کارنامەی کەسێکی ناکورد دەبینیت، ئەو کەسە یان کوردناسە و خاوەنی باسێکە لەسەر کورد یان کوردستانییە، یاخود پەیوەندیی بەڕووداوێکی کوردستانییەوە هەیە.
کوردیپێدیا، هیچ پەیوەندییەکی بە ویکیپێدیا و هەر رێکخراوێکی ترەوە نییە، پڕۆژەیەکی سەربەخۆیە و ئەرکێکی تایبەتیی
رێکخراوی کوردیپێدیارێکخراوی کوردیپێدیایە.
تکایە ئەگەر هەر زانیارییەک لەم داتابەیسەدا بۆ بەڕێزتان گونجاو نییه و ناخوازن لێرەدا ببێت، ئەوا کوردیپێدیای لێ ئاگاداربکەنەوە.
کوردیپێدیا هەر زانیاری و وێنەیەک لە هەر سەرچاوەیەکەوە وەربگرێت، بۆ مەبەستێکی بازرگانی بەکاریناهێنێت.
کوردیپێدیا بەردەوامە لەسەر پاکژکردنی بابەتەکان و وەرگێڕانی ساڵە کۆچی و هەتاوییەکان بۆ ساڵی زایینی بەشێوەیەکی دروست، تکایە لە هەڵە و کەموکورتییەکانمان ببوورن.
هەر زانیارییەک لە کوردیپێدیاوە وەربگیرێت، پێویستە ناوی سەرچاوەکەیی و ناوی کوردپێدیای لەسەر بنووسرێت.
ماڵپەڕ و داتابەیسی کوردیپێدیا بە دۆت نێت - C شاڕپ و SQL بەتایبەت بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا ئامادە و بەرنامەکراوە، بەردەوامیش لە باشکردن و گەشەکردندایە. رۆژانە لەسەر دوو سێرڤەری جوودا بەکئەپی داتا و وێنەکان دەکرێت، تاوەکو پارێزراوبن لەهەر هێرشێکی هاکەرەکان!.
ماڵپەڕی کوردیپێدیا لەسەر براوسەرەکانی ئنتەرنێت ئێکسپلۆرەر، فایەر فۆکس، سەفاری، ئۆپێرا و گووگڵ کرۆم بەتەواوەتی تێست کراوە و بەبێ کێشە کاردەکات، تکایە ئەگەر هەر کێشەیەکتان بوو ئەوا ئاگادارمان بکەنەوە..
بەهۆی هەوڵەکانی هاوکارمان کاک (
هەڤاڵ نەژادهەڤاڵ نەژاد)ەوە، کوردیپێدیا لە رۆژی
11-11-201311-11-2013 بووە رێکخراوێکی فەڕمی و لە
هەولێرهەولێر لە فەرمانگەی
رێکخراوە ناحکومییەکانرێکخراوە ناحکومییەکان تۆمارکرا.
بەهیوای ئەوەی کوردیپێدیا بکەینە پڕزانیاریترین سەرچاوەی کوردی و بانکی زانیاریی نەتەوەیی کورد!
هاوکارانی کوردیپێدیا
هاوڕێ باخەوان،
مانو بەرزنجیمانو بەرزنجی،
جوان عومەر ئەحمەدجوان عومەر ئەحمەد،
سەریاس ئەحمەدسەریاس ئەحمەد،
بەناز جۆڵابەناز جۆڵا،
ئەڤین ئیبراهیم فەتاحئەڤین ئیبراهیم فەتاح،
رۆژهات سەعیدرۆژهات سەعید، هەڤاڵ نەژاد،
ڕەوەز جەلال ئەمینڕەوەز جەلال ئەمین،
ئاراس ئیلنجاغیئاراس ئیلنجاغی،
نالیا ئیبراهیمنالیا ئیبراهیم،
زریان سەرچناریزریان سەرچناری، شکۆ حەمەد شێخانی، زۆرتر...
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: هاوڕێ باخەوان
2008 - 2019
فەیسبووکی: رێکخراوی کوردیپێدیا ⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!