تۆ و برا تۆ
دەستەواژەیەکی #جوتیار#ی کوردەوارییە، لەکاتی دروێنە و هەڵگرتنەوەی دەغڵ و دان و #دانەوێلە# بەکار دەهێنرێت، واتە ئەو بەرهەمەی چێنراوە بڕشتەکەی چەندە، تۆ-وەکە مەبەست گەنمە چێنراوەکەیە، ئەگەر یەک عەربە گەنم چێنراوە یان لەزەوی وەشێنراوە، لەکاتی دروێنە و بەرهەم 60تەنەکە بێت، ئەوا 30تەنەکە چێنراوەکە بڕشتی بەرهەمی کەم بووە تەنها برا تۆی کردوە، واتە هەر تەنەکەیەک یەک تەنەکەی بەرهەم داوە، بەمەش دەزانرێت کە بەرهەمی ئەمساڵ کەمبووە جوتیاری کورد یەکسەر لە دەستەواژەی تۆ و برا تۆ تێدەگات کەساڵێک بووە بڕشتی دانەوێلەی وەشیاو کەم بووە.[1]