خالید شوانیخالید شوانی، وەزیری دادی حکومەتی ئێراق لەبارەی تۆمەتبارکردنی لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایگەیاند، بابەتەکە پەیوەندی بە دەستپاکییەوە نییە، دەشڵێت، پێم وایە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی پەلەی کرد کە ئەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەی ئەنجامدا و سوکایەتی و ناوزڕاندنی وەزارەتی داد و وەزیری دادی تیابوو.
خالید شوانی ئەمڕۆ
09-01-202309-01-2023 لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە
بەغدابەغدا ڕایگەیاند، ڕۆژی
03-01-202303-01-2023 کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئەنجامدرابوو و تیایدا بڵاویکردبوەوە کە ئەمری استقدام (بانگهێشتکردن بۆ وەرگرتنی وتە) لەبەرئەوەی ئێمە باوەڕمان بە عەدالەتی دەسەڵاتی دادوەری هەیە و خۆشمان یاسایین و هیچیشمان نییە لێی ترسین و چووینە بەرانبەر دادگا و بۆچونی خۆمان ڕوونکردنەوە سەبارەت بەم بابەتە، هەندێک کەس و لایەنی سیاسی ویستویانە واینیشانبدەن کە ئەم بابەتە بابەتێکی دەستپاکییە لە دژی من.
[1]