بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و لێپرسراوی هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاساییشی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی ئامادەبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵ و ماندوبوونی هێزە ئەمنییەکانی کرد لە بەرانبەر هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان، ژیان و ئارامیی خەڵک و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا. داواشیکرد وەک هەمیشە ئامادەبن بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک کە سەقامگیریی هەرێم تێکبدات و ژیانی خەڵکەکەی بخاتە مەترسییەوە.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ باسی سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای کرد و وتی، سەقامگیریی خاک و خەڵکەکەمان لەسەروو هەمووشتێکەوەیە و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەین یاسا شکێنی بکات، داواتان لێدەکەم بە هەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی ئەوانە ببنەوە کە ئارامی و ئاساییشی خەڵک تێکدەدەن و سنوورەکانی یاسا دەبەزێنن.
[1]