سەمیر هەورامیسەمیر هەورامی، وتەبێژی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت: زیاتر لە حەوت مانگە پلانی چارەسەری گرفتە داراییەکانمان بە تیمی پارتی لە حکومەت داوە، ئەگەر گرفتەکە چارەسەر نەکرێت هەوڵی ڕێکەوتن لەگەڵ
بەغدابەغدا دەدەین.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: زیاتر لە حەوت مانگە پلانی چارەسەری گرفتە داراییەکانی سنووری
سلێمانیسلێمانی و
هەڵەبجەهەڵەبجەیان بە تیمی پارتی لە حکومەت داوە و تاکوو ئێستا
29-04-202329-04-2023 وەڵامێکی ئەوتۆ نەدراونەتەوە، ئەگەر گرفتەکە چارەسەر نەکرێت هەوڵی ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا دەدەن.
سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشکردووە: کێشەکانی تیمی یەکێتی لەگەڵ تیمی پارتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر گرفتە داراییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیانە، بۆ چارەسەری ئەو گرفتانەش تاکوو ئێستا وەڵامی ئەوتۆمان وەرنەگرتۆتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: قوباد تاڵەبانی بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکانی سنوورەکە، ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە چارەسەر نەکرا بەهیواین لەگەڵ بەغدا ڕێک بکەوین بۆ ئەوەی چیتر ستەم لە ئیدارەی سلێمانی نەکرێت.
[1]