🔓 登录
➕ 发送
📁 更多 ...
🏠|📧|大约!|图书馆|📅 07-12
🏠 开始|📧 联系|💡 大约!
|
📅 今天07-12历史
📅大事年表
📅
📆07-12-2019
📆06-12-2019
📆05-12-2019
📆04-12-2019
📆03-12-2019
📆02-12-2019
📆01-12-2019
📂 更多 ...
📅07 December
📝 库尔德文件
📊 统计和调查
✌️ 烈士
💚 烈士(铝安法尔)
☪ ISIS的受害者
😞 内战的受害者
👩 暴力受害者
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 捐款帮助我们建立一个更好的Kurdipedia 。即使是小额捐款,可以有所作为。我们需要您的捐款来实现更新,更快的技术,对我们的服务,建立和促进Kurdipedia组织和聘请专职人员,提高和改善的内容,设计和我们的网站的日常运作。|📕 图书馆最大的库尔德人的数字图书馆 - 书(10,530|||
📷 正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
...
📷 正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
🏷️ 小组: 图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
点击了解更多信息和更大的图像!
🏰 埃尔比勒
...
🏰 埃尔比勒
🏷️ 小组: 的地方
埃尔比勒
点击了解更多信息和更大的图像!
🏰 迪亚巴克尔
...
🏰 迪亚巴克尔
🏷️ 小组: 的地方
迪亚巴克尔
点击了解更多信息和更大的图像!
👫 塔拉巴尼
...
👫 塔拉巴尼
🏷️ 小组: 传记
塔拉巴尼
点击了解更多信息和更大的图像!
📊 文章 366,508 | 图片 56,224 | 书籍 10,530 | 相关文件 36,158 | 📼 Video 161 | 🗄 来源 12,906 |
结果: Found 16, page 1 of 2 Items per page:
排序顺序














ℹ️
🔄 刷新
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📷 ئاوارەکانی باشوور لە کۆڕەوەکەی ساڵی 1991 لە شاری پیرانشار | 🏷️ 小组: 图像和说明 | 文章语言: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ 排名项目
⭐⭐⭐⭐⭐ 优秀
⭐⭐⭐⭐ 非常好
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 差
⭐ 坏
更新资料!

ئاوارەکانی باشوور لە کۆڕەوەکەی ساڵی 1991 لە شاری پیرانشار

وێنەی ئاوارەکانی باشووری لە کاتی کۆڕەوەکەی ساڵی 1991 کە بە کۆمەڵ دانیشتوون لەسەر ڕاگری شەقامێک و چاو لە ڕێی هاتنی ئاوارەکانی تر
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ 项目物业
🏷️ 小组:📷 图像和说明
🏳️ 文章语言:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 城市⚪ Peeranshahar
🗺 普罗旺斯➡️ 东库尔德斯坦

⁉️ Technical Metadata
©️ 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
✨ 项目质量: 60% ✔️
60%
✖️
 30%-39%
👎
✖️
 40%-49%
✖️
 50%-59%
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常好
✔️
 80%-89%
非常好👍
✔️
 90%-99%
优秀👏
✔️
添加(Seryas Ehmed)Mar 4 2016 3:44PM
✍️ 此产品最近更新(Seryas Ehmed):Mar 4 2016 3:50PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ 此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
👁 此产品已被浏览2,937

📚 Attached files - Version
类型 Version 💾📖🕒📅 👫 编者名称
📷 照片文件 1.0.124 KB Mar 4 2016 3:44PMSeryas Ehmed
✍️ 更新资料!
☰ 更多
⭐ 添加到我的收藏
💬 关于这个项目,您的评论!

✍️ 项目历史
🏷️ Metadata
RSS

📷 所选项目相关的图像搜索在谷歌!
🔎 搜索在谷歌选定的项目!

ئاوارەکانی باشوور لە کۆڕەوەکەی ساڵی 1991 لە شاری پیرانشار

📚 相关文件: 0
🖇 挂钩项目: 0
☂️ ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی پیرانشار | 🏷️ 小组: 缔约方组织 | 文章语言: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ 排名项目
⭐⭐⭐⭐⭐ 优秀
⭐⭐⭐⭐ 非常好
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 差
⭐ 坏
更新资料!
ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی پیرانشار
☂️ 缔约方组织

یەکێک لە ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانیلە شاری پیرانشارپیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ 项目物业
🏷️ 小组:☂️ 缔约方组织
🏳️ 文章语言:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⚙️ Active✔️ Yes
🏙 城市⚪ Peeranshahar
🗺 普罗旺斯➡️ 东库尔德斯坦
🚩 组织🚮 保护环境

⁉️ Technical Metadata
©️ 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
✨ 项目质量: 64% ✔️
64%
✖️
 30%-39%
👎
✖️
 40%-49%
✖️
 50%-59%
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常好
✔️
 80%-89%
非常好👍
✔️
 90%-99%
优秀👏
✔️
添加(Seryas Ehmed)Aug 28 2018 11:01PM
👌 本文已被审查并发布(Hawrê Baxewan)onAug 29 2018 9:30AM
✍️ 此产品最近更新(Hawrê Baxewan):Aug 29 2018 9:30AM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ 此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
👁 此产品已被浏览896

✍️ 更新资料!
☰ 更多
⭐ 添加到我的收藏
💬 关于这个项目,您的评论!

✍️ 项目历史
🏷️ Metadata
RSS

📷 所选项目相关的图像搜索在谷歌!
🔎 搜索在谷歌选定的项目!
ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی پیرانشار
☂️ 缔约方组织

📚 相关文件: 0
🖇 挂钩项目: 14
☂️ 缔约方组织
1.👁️ئەنجومەنی ژیانەوەی سروشت مەهاباد
2.👁️ئەنجومەنی ژیانەوەی سرووشت مەهاباد
3.👁️ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سەقز
4.👁️ئەنجومەنی ژینگەپارێزی پاژین بانە
5.👁️ئەنجومەنی ژینگەپارێزی چرۆی سەوز قوڕوە
6.👁️ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژیوا پاوە
7.👁️ئەنجومەنی ژینگەپارێزی سەوزی چیا مەریوان
8.👁️ئەنجومەنی ژینگەپارێزی وڵات بۆکان
9.👁️ئەنجومەنی سەوزبیرانی لاوی مەهاباد
10.👁️ئەنجومەنی لایەنگرانی ژینگە سەلاسی باوەجانی
11.👁️باشگای شاخەوانی سامڕەند نەغەدە
12.👁️گرووهی ژینگەیار کەمپەینی نەجات بەخشی کانی بڵ
13.👁️ڕێکخراوی سروشتی کوردستان باشوور
14.👁️ڕێکخراوە مەدەنی و ژینگەییەکانی سەردەشت
📂[ 更多...]
📝 بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە پیرانشار | 🏷️ 小组: 库尔德文件 | 文章语言: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ 排名项目
⭐⭐⭐⭐⭐ 优秀
⭐⭐⭐⭐ 非常好
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 差
⭐ 坏
更新资料!
بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە پیرانشار
📝 库尔德文件

相关文件 📂
KMMK: ئێوارەی شەممە 15ی گوڵان، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشارپیرانشار بە ناوی (ڕەحمان تەفاخر) لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی کەوتنە خوارەوە لەبەرزایەوە بریندار دەبێت.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: (کۆمەڵێک کۆڵبەر لە (کانی خودا) دەکەونە کەمینی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە و تەقەیان لێدەکرێت، دوواتر ڕەحمان لەو کەمینەدا ڕزگار دەبێت و لە شوێنێک بەناوی باسکی-بۆزان لە بەرزایەوە دەکەوێتە خوارەوەو دوو پەراسووی دەشکێن و سەروچاویشی برینداردەبێت.)
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد کە: (هاوکات برایەکی ئەم کۆڵبەرە کوردە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئێسلامیەوە دەسبەسەر، ئەشکەنجە و بریندار کراوە.)
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
07-05-201807-05-2018
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ 项目物业
🏷️ 小组:📝 库尔德文件
🏳️ 文章语言:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 07-05-2018
📄 Document style📠
🏙 城市⚪ Peeranshahar
📄 文件类型⊶ 原文
🌐 方言🏳️ 库尔德 - Sorani
🗺 普罗旺斯➡️ 东库尔德斯坦

⁉️ Technical Metadata
©️ 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
✨ 项目质量: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
👎
✖️
 40%-49%
✖️
 50%-59%
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常好
✔️
 80%-89%
非常好👍
✔️
 90%-99%
优秀👏
✔️
添加(Manu Berzincî)May 14 2018 10:18AM
👌 本文已被审查并发布(Hawrê Baxewan)onMay 14 2018 10:33AM
✍️ 此产品最近更新(Hawrê Baxewan):May 14 2018 10:33AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 此产品已被浏览1,084

✍️ 更新资料!
☰ 更多
⭐ 添加到我的收藏
💬 关于这个项目,您的评论!

✍️ 项目历史
🏷️ Metadata
RSS

📷 所选项目相关的图像搜索在谷歌!
🔎 搜索在谷歌选定的项目!
بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە پیرانشار
📝 库尔德文件

📚 相关文件: 1
📂[ 更多...]
🖇 挂钩项目: 2
📅 日期与活动
1.👁️07-05-2018
🎥 相册
1.👁️کۆڵبەرانی رۆژهەڵات
📂[ 更多...]
🏰 پیرانشار | 🏷️ 小组: 的地方 | 文章语言: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ 排名项目
⭐⭐⭐⭐⭐ 优秀
⭐⭐⭐⭐ 非常好
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 差
⭐ 坏
更新资料!

پیرانشار

相关文件 📂
پیرانشارپیرانشار شارێکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ڕۆژئاوای ئێران). پیرانشار‎ لە ڕووی دابەشکارییە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە، شارستانێکە کە لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا هەڵکەوتووە. لە ڕوانگەی دیمۆگرافییەوە، لە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی زمانی-فەرهەنگیی کوردستان هەڵکەوتووە. لە ڕووی دابەشکارییەکانی هەرێمە کوردنشینەکان و تایبەتمەندییەکانی فەرهەنگی، پیرانشار‎ بەشێکە لە هەرێمی موکریان.
شاری پیرانشار‎ بە پێوانەیی 1600 کیلۆمەتر چوارگۆشە کەوتووەتە 45 پلە و 36 خولەکی درێژایی ڕۆژهەڵاتی و 37 پلە و 16 خولەکی پانایی باکوور. لە باکووری رۆژاوا لەگەڵ شاری شنۆشنۆ بە 47 کیلۆمەتر، لە باکوور شاری نەغەدەنەغەدە بە 47 کیلۆمەتر، لە باکووری ڕۆژهەڵات شاری مەهابادمەهاباد بە 75 کیلۆمەتر، لە باشووری شاری میراوە بە دووری 45 کیلۆمەتر و هەروەها شاری سەردەشتسەردەشت بە 95 کیلۆمەتر و لە ڕۆژاوا لەگەڵ باشووری کوردستان سنووری هەیە.
ژمارەیی ماڵ و دانیشتوان بە پیەی سەرژمێری ساڵی 1395 ی هەتاوی: خانەوار: 27617 دانیشتوان: 138، 864 ژن: 68274 پیاو: 68403 خوێندەوار: ژن 27516، پیاو 37939. نەخوێندەوار: ژن 19107، پیاو 9343.
لێکۆڵینەوە کۆنینەناسییەکان نیشان دەدەن کە مێژووی شارنشینی لە دەشتی پیرانشار کە شاری پیرانشار بەشێکە لە ئەو، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی برۆنز و سەردەمی ئاسنی پێشامێژوو. شارستانی پیرانشار هەشت هەزار ساڵ مێژووی شارنشینی هەیە.
لە شارە مێژووییەکانی شارستانی پیرانشار، شاری کۆنەلاجانە. مێژووی کۆنەلاجان بۆ پێش ئیسلام و دەورانی ساسانی دەگەڕێتەوە. ئاسەواری دۆزراوە لە کۆنەلاجان دا لە مۆزەی ئازەربایجان لە شاری ورمێورمێ دا نماییش دراوە. ئەم ئاسەوارانە پێوەندیدار بە دوودمانی ساسانین و چەندین کتێبییان لە ئاستی ناونەتەوەیی دا لە سەەر نووسراوە. هەر وەها لە گوندی دەڵاوان دا کەتیبەی کاجین دۆزراوەتەوە کە ئەویش پێوەندی هەیە بە دوودمانی ساسانیەوە.
وشەڕەتناسی ئیتیمۆلۆجی:
ناوی پیرانشار لە یەکێک لە شەخسیەتەکانی شاهنامەی فیردەوسی وەرگیراوە. پیران شەخسیەتێکی تورانیەرانیە لە شاهنامەی فیردەوسی، حەماسەنامەی نەتەوەییی ئێران دا. هەروەها پیران لە سەرچاوەگەلی دیکە وەک تەبەری و سەعالیبی دا ناوی براوە. بە پێی تەبەری، پیران پادشای خۆتەن و سپەهبۆدی ئەفراسیابی توران بوە. ئەو وەک کەسێکی ژیر و هۆشمەند ناوی براوە کە هەول و کۆشیشی هێنانی ئاشتی بۆ نێوان ئێران و توران بوە. لە سەرچاوە کۆنەکانی ئێرانناسی دا، پیران و ئەغریرەت تەنیا کەسانێکن لە ناو تورانیان دا کە بە خۆشنێوی ناویان هاتوە. پیران دەورێکی سەرەکی لە داستانی سیاوەش، لە داستانی کەیخوسرەو و داستانی بیژەن و مەنیژە دا دەگێڕێ.
ساڵی 1315 هەتاوی (لە کاتی حکوومەتی ڕەزاشا) بە پیشنیاری سەعید نەفیسی نێوی ئەو شارە گۆڕدرا و بوو بە پیرانشار. ئەساسی ناوگوزاری ئەو شارە بە پیرانشار‎ لە لایەن دەوڵاتی ئێران و سەعیدی نەفیسی ەوە، پیران ی شاهنامەی فیردەوسی بوو کە لە شاهنامەی فیردەوسی دا وەک فەرماندە و سپەهبۆدێکی هۆشمەند و لێهاتوو دەور دەگێڕێ و تا ببێت بە ئۆلگۆ بۆ پیرانشار‎ وەک شارێکی نیزامی.
هاوکات لەگەڵ گۆڕینی ناوی پیرانشار‎، شاری سولتان ئاباد بوو بە ئەراک، دوزداب بو بە زاهدان، ئێستەر ئاباد بوو بە گورگان، دێهکورد بو بە شەهری کورد و ساوجبولاغی موکری بوو بە مەهاباد.
مێژووی پیرانشار:
لە ناوچەی موکریان و بە تایبەت دەشتی پڕ پیت و بەرەکەتی لاجان و پیران، لێرەوار و لەوەڕگە و کانگا و سەرچاوەی ئاوی زۆر و هەروەها کەون بوونی ناوچەکە، بۆتە هۆی هەڵدان و پەرەئەستاندنی زیاتری ژیانی مادی و مەعنەوی دانیشتوان و بەم جۆرە گەنجینەیەکی پڕ بایەخیان پێشکەش بە شارەستانیەتی مرۆڤ کردووە
هەروەها لە سەرەتاوە دەوڵەتەکان، خاوەن دەسەڵاتانی ناوچە و دەرودراوسێکان چاویان برێبووە ئەم خاکە و بە دەیان جار گوندەکانی کاول کران و خوێنی جوتیار و وەرزێران زەوی پێ دێرا.
ئەمجار پاش دامرکاندنی ئاوری رق و کینی داگیرکەران، چەرخی پێشکەوتن و شارستانیەتی وەگەڕ کەوتووەتەوە، برینی بەرەی میراتگر سارێژ بۆتەوە و سەر لە نوێ فەرهەنگ و زانست بایەخی ڕاستەقینەی خۆی پەیدا کردۆتەوە.
شوێنەواری بەجێ ماو لە ناوچەی پیرانشار‎، یادگاری سەردەمی شەڕ و گیانبەخت کردن، پاراستنی کولتوور و فەرهەنگ و مەزەب و هەروەها خۆڕاگرتن لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەران دایە.
پیرانشار‎ بەشێک لە موکریانی ئێستایە. ئەم وڵاتە لە ڕۆژگارانی مێژووییدا ناوەکانی مادیبچووک و مێد و مەیدیا ناو بانگی دەرکردبوو. ئێستاش ئاسەواری قەڵاکانی پەسوێ، جەڵدیان، گردی مەرقەدی لاوێن، قۆڵی ئاسنگەران لە قەڵاتەڕەشێ و دەیان شوێنی تر یادگاری ئەو سەردەمەیە، هەروەها گردەکانی گردئاشەوان، قەرەخدر، قەڵاتی شیناوێ یادگاری دەورانی ئۆرارتوویییان پێوە دیارە.
هەندێک لە گوندەکانی مێژوویی شارستانی پیرانشار‎ بریتین لە:
پەسوێ، جەڵدیان، قوبە، زێوکە، ماشکان، سێڵوێ، گردی کاولان، توان، ئەندێزێ، خورینج، کوندرێ، گردگ سپیان، شنۆزەنگ، لاوێن، گردئاشەوان، لک بن، حوجران، شارستێن، شەختان، باستان بەگ، سەڵۆس، گولەک، کەوپەڕ، سێوی گەدە، ترکەشی بەرەوە، هەنگەوێ، قەڵاتی مەنگوڕان، قەڵاتی موتاوێ، جەڕان، شیناوێ، قەڵاتەرەش، زێوە، کۆنەلاجان و دێڵزێ.
قەڵات و قەڵاتگە نیشاندەری ئاوایی گەورە و گرینگلە ڕابردودایە. هەروەک دەزانین قەڵات و قەڵاتگە جێگای بەرز و بڵیندن کە بۆ ئەرکی پاسەوانی و پارێزگاری لە دانیشتوانی قەڵا یان خەڵکی ئاوایی و شار تەرخان کراون و یادگاری مێژوویی هەر ناوچەیەکن. قەڵاتی جەڵدیان (5000 ساڵ بەر لە زایین)، قەڵاتی مووتاوێ (2500 ساڵ بەر لە زایین)، قەڵاتی شار (900 ساڵ بەر لە زایین) و قەڵای پەسوێ گرینگترینی ئەم شوێنەوارانەی ناوچەی پیرانشەهر‎ن. قەڵات و قەڵاتگە لە دیاردەکانی سروشتی پێک هاتوون یان بە دەستی مرۆڤ دروست کراون کە بە ناوی تورەکەرێژ دەناسرێن.
بەرزایی قەڵاتگە بە مام ناوەندی دەگاتە 30 تا 40 میتر و لێکۆڵینەوەکانی کۆنینەناسی پێشانی داوە کە ئەم. شوێنەوارانە پتر لە جارێک کەڵکیان لێ وەرگیراوە و چەندین سەردەمی ژیانی مرۆڤیان بە خۆوە بینیوە
ئەوەی کە ئێستا لە تەنیشت هەر گوندێک و ئاوایەک قەڵات و قەڵاتگە دەبیندرێ، بەڵگەی زیندووی کۆن بوونی ناوچەی پیرانشارە.
با ئەمجارە باسێکمان هەبێ لە مەڕ تەپک و گردەکانی ناوچە، لەم جێگایانەی ئاسەواری خۆڵەمێش، شت و مەک و ئامرازی شەڕ یان خواردنیان تێدا دۆزراوەتەوە. هەندێک لەم تەپک و گردە کۆنینانەی ناوجەی بە ناو گوڵ تەپە ناسراون. وشەێ کوڵ یان گوڵ لە شێوەی پەهلەوی و ئازەری دا هەرکام مانایەکیان هەیە لە فارسیدا بە مانای ئاور و گڕی ئاگرە و لە زمانی ئازەریش دا بە مانای خۆڵەمێش و دە زمانی کوردیکۆنیش دا مانایئاگر ئەدات.
هەر بەم شێوەیە کولحان سۆبە و موغارییە وشەی گوڵ پاشان ئاڵ وگۆڕی بە سەردا هات و وەک کوڵ بە کاریان هێنا.
کوڵ تەپە نیشانێک لە ئاوری دە خۆیێدا نیهان کردووە و ئاورگەی سەردەمی کۆنی ئەم ئاو و خاکەیە. یادگاری سەردەمێکە کە ئاتەشگایەکی زۆر لەم ناوچەیەدا سەریان بەرەو ئاسمان بەرز کردبۆوە و ئاگر لە لایەن ئاگر پەرەستانی زەرتوشتی جێگای رێز و قەدر بووە.
بێ هۆ نیە ناوچەکانی لێواری گۆلی ورمێ بە مەڵبەندی ژیان و لە دایک بوونی زەرتوشت پێغەمبەری کوردی ئێرانی دەزانن و بە یەک واتە سەردەشتی ئەمڕۆ بەم شوێنە دائەنێن. کول تەپە ئاورگەیەکی بچووک لە سەردەمی خۆیدا بووە و ئاوربانان (ئاتۆربان) ئەرکی پارێزگاری لە ئاگریان وەک هێزی خاوەن تین و گەرما بە ئەستۆوە بووە. خۆڵەمێشی جێماو لە کول تەپە بە درێژایی زەمان لە سەر یەک کۆ بۆتەوە و یەپکێکی دێوست کردووە کە ئێستا بە شێوەی کوڵ تەپە دەیبینین. کول تەپە لە تەواری ناوچەکانی دراوسێش دەبیندرێ و مەڵبەندی ئێمەش یەکێک لەم شوێنەوارانەیە.
بەر لەوەی کە زەرتوشت بێتە دونیا، گەلانی ئێران و بە تایبەتی دانیشتوانی دەور وپشتی گۆلی ورمێ ئایینی مەزداپەرەستییان لە نێودا باو بووە و وەک ئامۆزایانی هیندی، مردوویان لە جێگایەکی تایبەتی دەسووتاند، کە وابوو خۆڵەمێشی نێو کول تەپە بەرهەمی سووتانی دار و دەوەن و تەرمی مردۆکانە.
کول تەپەی گوندی سەروکانێ لە ناوچەی لاجانی پیرانشار‎، یەکێک لەم شوێنە باس کراوانەیە کە بیری پیرانی بە ساڵاچوودا دێت کە زەمانێک جێگایەکی یەکجار ئاستەم بۆ هات وچۆ بووە و قامیشەڵێنیکی زۆری لە دەوروپشت دا بووە لەم شوێنەدا ئاسەواری کۆنینەی زۆر بە نرخ دۆزراوەتەوە.
دوکتۆر بەهمەن کەریمی ساڵی 13311ی هەتاوی هاتۆتە لاجان و باسی کول تەپەی سەروکانێ دەکات و بە گولی. تەپەی سەروکانێ ناوی دەبا
بەڵام سەبارەت بە ئاورگەکانی ناوچە وا باشە باسی ئاتەشکەدەی سەری کوورەی ناوچەی مەنگورایەتی پیرانشەهر‎ بکەین کە بەرانبەر بە گوندەکانی سەڵۆس و وەرمیشان و لەم لاوە گوندی گولەک هەڵکەوتووە. بەرزایی دوندی کێوی ئاورگەی سەری کورە دەگاتە 3600 میتر لە رێکی دەریاوە و سەرنجی هەر رێبوار و بینەرێک بۆ لای خۆی رادەکێشێ. بە داخەوە فۆڕمی سەرەکی و راستەقینەی ئاتەشکەدەکە نەماوە و کاتی خۆی وەک تەندوور و کوورەی رەژی ساز کردن چووە. ئێستاش لە بەزایی ئەم جێگایە بەردی سووتاو هەر ماوە. بە گوێرەی وتەی تێکەڵاو بە ئەفسانە لە لایەن خ ڵکەوە، هاوکات دەگەڵ لە دایک بوونی حەزرەتی موحەممەد (دخ) و شکانی تاقی کەسرا، ئاوری ئەم ئاتەشکەدەیەش خامۆش بۆتەوە. سەری کوورب جێگای عیبادەت و راز و نیازی گەورەکانی زەرتوشتی بووەکە کات و ساتی تایبەتی لە ساڵ بۆ بە جێ هێنانی ئایینی مەزهەبی و قوربانی کردن کۆ دەبونەوە. یەکێک لە کەسایەتییە مەزنەکانی دەورانی ساسانی بە ناویکریتر لە سەر تاشە بەردێک باسی تەواوی ئاورگەکانی ناوچە دەکات و دەڵێت: من لە سەرانسەری موڵکی ساسانیدا ئاوری ئاتەشکەدەکانی ئاتۆرپاتکان، میشان و.. م گەشاوە راگرت. ئایا ئەم ئاورگەیەی کە کریتر بە ناوی میشان باسی دەکات هەمان سەری کوورەی خۆمان نیە کە. لە نیزیک گوندی وەرمیشان هەڵکەوتووە.
لەمەر گۆڕستانەکانی کەونی ناوچەکە:
سەبارەت بە شێوەی ناشتنی مردوو لە رۆژگارانی مێژووییدا، دەبێ بڵێین لە هەر سەر دەمێک دا رێ و رەسمی تایبەتی خۆی هەبوە. سەردەمێک کە زەرتوشتی، بیر و باوەڕی مەزهەبی خەڵک بووە، گۆڕێکمان وەبەر چاو ناکەوێ، هۆی ئەوەیە کە زەرتوشتییەکان مردوویان بە خاک نەدەسپارد بەڵکوو دەیانسووتاند. کە وابوو گۆڕێکی زەرتوشتیمان نیە. دەستەیەک لە گۆڕەکانی ناوچە وەک سەردەمی ئێستا دەچن و کێلی قەبر بۆ نیشانە کردنی قەبر دیاری کراون.
لە نێو هەندێک لەم گۆڕانە کە بە هۆی باو باران یان کێشانی ڕیگا و بان لە ناخی گڵ دا هاتونەتە دبر، ئامرازی شەڕ و نەرەکان یان کەرەسەی خواردن دۆزراوەتەوە. ئەم دەستە گۆڕستانە کۆنینانەی ناوچە هی سەدەی یەکەمی زایینین. لە نیوەی هەوەڵی سەدەی یەکەمی زایینیدا ڕێ و شوێنی ناشتنی مردوو لە نێو کووپەڵە گڵ دا بۆتە باو، سەری کووپە پاشان بە تاشە بەرد داپۆشراون و پیورێز کراون. هەندێک لەو کووپە گۆڕانە هی سەردەمی دووەمی زایینیە و جاری وایە لە نێویان دا قاپ و قاچاخ و..... بیندراوەتەوە.
دەستەیەک لە گۆڕستانەکانی ناو چەی پیرانشەهر‎ لە کۆنەوە بە ناوێکی تایبەتی ناسراون و فۆڕمی قەبرەکان نیشاندەری ئەم راستیەن کە سەردەمێک گەلانی تر وەک غەیری کورد و موسوڵمان لەم شوێنەدا نیشتەجێ بوونە، وەک کێلە کونتی و قەبرە قۆچ لە گوندی زێوکەی لاجان، قەبرە قەلە لە گوندی سێڵوێ، کێلە سپی لە گوندی دەڵاوان، گردی قەبران لە کوندرێ، گۆڕستانی نوزەڵێ لە گوندی پەسوێ و گوندی قوبە.....
ئینجا با باڵی بەرزەفڕی خۆمان بەرەو سەردەمێک لێک بدەین کە لەم ناوچەیە بە ناوی پارسوا ناسرا بوو. مێژوو لەم بارەیەوە دەڵێ: قەومی پارس لە رەوتی هاتنیان بۆ ئاسیای نێو ڕاست و میروپوتما (بین النهرین) و کوێستانەکانی زاگرۆس لە ناوچەی پارسوادا نیشتەجێ بوون. مینورسکی رۆژهەلات ناسی بە ناوبانگ دەنووسێ: بە بیر و رای من پارسوا دەبێ هەر ئەو جێگایە بێت کە ئێستا پێی دەڵێن پەسوە یان پەسوێ.
پەسوێ ناوی گوندێکی گەورەی ناوچەی لاجانەو وێدەچێ ئەم گوندەش لە پارسوا را هاتبێ، بە تایبەت کە شوێنی پەسوێ و وڵاتی پارسوا یەک دەگرنەوە.
کاک مەحموود پێدڕام سەبارەت بە ناوی ئەم گوندە بیر و رایەکی جیاوازی هەیە و دەڵێ دە زمانی کوردیدا دەتوانین (س) بە جێگای (ش) بە کار بهێنین و بڵێین پەسوێ یان پاشوێ بە مانای پاش لەوێ قەڵاتی شایە و دەگەڵ مانای پارسوا کە تەنیشت و کەنار دە مێشک دا زیندو ئەکاتەوە، یەک دەگرنەوە. ئەڵبەتە ئەوە بیر و بۆ چوونی کاک مەحموود پێدڕامە و بەڵگەی مێژوویی لە دەست دا نیە، ئەگینا گوندی پەسوێ و قەڵاتی سا ئێستاش لێک دوورن و بە تایبەت ئەودەم وەسیلەی هات و چۆ وەک ماشێن نەبووە.....
بەڵگەکانی مێژوویی لە بوونی وڵاتەکانی مێهری و کاراڵا لە سەر چاوەی چۆمی زێدا ئاگادارمان دەکا کە دەکەوێتە لاجانی ئێستا و بە تایبەتی ناوچەی بەربنەی لاجان. ئەم دوو وڵاتە بچووکە لە گەڵ پارسوا هاو سنوور بوونە.
ئاشور بانیپال لە پێنجەمین هێرشی خۆیدا بۆ ولاتانی پارسوا باسی داگیر کردنی چەندین قەڵا و شار لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی مانایی دەکا و دەڵێت: من بەردەوام هەشت شار و ناوچە لە وانە قەڵای بوشتۆم داگیر کرد پاشان شاری شوردیرام سەر لە نوێ لە چەنگ نەیاران دەرهێنایەوە.
کاک مەحموود پێدڕام قەڵای بوشتۆ بە قەڵاتی شا لە ناوچەی سەرشاخانی لاجان دەزانێ و شاری شوردیرا بە گوتەی ئەو شارێک بووە لە سەرچاوەی چومی زێی بچووک دا.
بەڵگەکانی مێژوویی باسی پەلاماری سارگۆنی دووهەم سای دەوڵەتی ئاشوری بۆ ئەم ناوچەیە دەکات. سارگۆن لە نێوان ساڵەکانی 722 تا 450ی بەر لە زایین دا حکومەتی بە دەستەوە بووە. مێژوو لەم بارەیەوە دەڵێ سارگۆن لە موسڵموسڵ ڕا بەرەو ئێران هات و لەشکری کێشایە ئەم خاکە. لە رەوتی ئەم لەشکر کێشانەدا خەڵکی وڵاتی مانایی ئارد و شەڕاب و کەل و پەلی تری پێداویستی ئەوانیان دابین دەکرد. سارگۆن لە سولەیمانی کوردستانی ئێراق تێپەڕی و گەیشتە چۆمی زێ یە، لەم چۆمە پەریەوە و ئەمجار لە شوێنێکی کە ئێستا بە ناوی پەسوێ و لک بن و مەیدان ناسراوە، چل و دوو کەس لە سەرکردەکانی عێل و وڵاتەکانی بچووکی ناوچەی بە خزمەت گەیشت و سەرجەم سارگۆنی دوهەمیان بە مەزن و سەرکردەی خۆیان قەبوڵ کرد و هەروەها خەڵات و زێر و ئەسپ و کەرەسەیەکی زۆریان پێشکەش کرد. سارگۆن فەرمانی دا لە سەر دیواری قەڵا و قەڵاتگەکان ئاڵی سەر کەووتن بچەقێنن و ههروەها لە کەنار شاری لاتاش کە دەکەوێتە نێوان پەسوێ و مەهابادی ئێستا و لە تەنیشت قەڵای سپی واتە. قەڵاتی پەسوێ ئۆللۆسونۆ سای دەوڵەتی. مانایی بەخشی:
ئۆللۆسونۆ لە لایەن سارگۆنی دووهەمەوە کرابوو بە شای مانایی، بەڵام پاشان لە ئەمر و فەرمانی ئەو دەرچوو تا ئەوەی کە لەم هێرشەدا سەرلەنوێ هاتەوە ژێر فەرمانی سارگۆن.
بەڵام لە سەردەمی هاتنی سپای ئیسلام، ناوچەی ئێستای پیرانشەهر‎ بە ناوی سەڵڵەق دەناسرا و لەم شوێنەدا کوردەکانی هەربانی نیشتەجێ بوون کە پاشان بە ناوی راوەندی و رەوادی هاتنە ئارا. پاش ئەوەی کە وڵاتی کوردستان و ئازربایجان لە دەست خەلیفەکانی عەباسی هاتنەدەر و هاروونەڕەشید هاتە سەرکار، ئیبراهیم ناوێکی کردە وەزیر، ئیبراهیم لە پاشان هاتە لاجانی ئێستا و دە گەڵ کچی حاکمی ئەودەمی گوندی قەڵاتی مووتاوێ زەماوەندی کرد و کورێکیان بوو بە ناوی دەیسیم.
دەیسیم تەواوی ئازەربایجان و کوردستانی خستە ژێر چاوەدێری و پاشان دەگەڵ دەیلەمی و لاهیجانییەکانەوە ئێستای باشووری ئێران، تێکەوت بەڵام بە هۆی خەیانەتی سەرکردەکان، نەیتوانی سەرکەوێ و ناوچەی ئێستای لاجان کەوتە دەستی ئەوان.
وێدەچێ ناوی لاجان یان لاهجان لە لایەن ڵ دەیلەمی و لاهیجانییەکانەوە داندرابێ ئەویش بە هۆی زەنوێر و سەرسەوز بوونی ناوچە، ئەگینا لاجان و لاهجان بە مانای شوێن و جێگای پەروەردە کردنی کرمی ئاوریشمە و دەگەڵ تایبەتمەندێکانی ئەمڕۆ و ئەودەمی لاجان یەک ناگرێتەوە.
حوسێن حوزنی موکریانی دەنووسێ: ساڵی 429ی کۆچی ئۆغۆرەکانی پێشڕەوی سەلجووقییەکان هێرشیان هێنایە سەر عەشایری هەزیانی بەڵام سەرنەکەوتن. ئۆغۆزەکان دەیان دەست درێژی تریشیان بۆ هەزیانییەکان هێنا و ئێستاش ناوی گوندەکانی گردی مرادبەگی، قوبادبەگیان، بەستام بەگ و ئوغەن و.... یادگاری ئەو سەردەمە هەر ماون.
ئۆغۆز لە لایەن خەلکی ناوچەوە بە تورکە ڕەشە ناسراون و هەروەک دەزانین سلجووقییەکانیش تورک زمان بوون.
لاپەرەکانی مێژووی پیرانشار‎ یادگاری سەردەمی ئیسلام و سوپای عەڕەبەکانیشی پێوە دیارە. پتر لە 300 چاک و پیر وشەخس و نەزەرگەی ناوچە شاهیدی زیندووی ئەم ئیدیعایەی ئێمەن. بەڵگەی مێژوویی سەبارەت بە هێرشی سپای ئیسلام بە سەر کردایەتی خالیدی کوری وەلید بۆ ناوچەی پیرانشار‎ و گوندی شارستێن لە ناوچەی مەنگورایەتی ئاگادارمان ئەکا و هەروەها لە بوونی قەڵای پتەوی ئەم گوندە و شای وڵاتی مەنگورایەتی:مەنجوڕات دەدوێت. بە یەک وتە گوندەکانی گردڕەحمەت و گردشەیتان شاهیدی شەڕی نێوان سپای ئیسلام و کوردەکانی هەزبانی لە لایەکی ترەوە بووە.
پەریخان زۆر بە زیبک و زاکوون بووە لە هەمان حاڵیش دا زۆر کەیفی لە پیاوان هاتووە تا ئەو رادەیەی کە رێبواران و کەسانێکی خۆشی لێیان دەهات، بانگی دەکردنە دیوەخان داوای دەست تێکەڵ کردنی لێ دەکردن، ئەگەر کابرا رازی بایە ئەوە هیچ، ئەگەر بەرهەڵستی کردبوایە، فەرمانی دەدا لە نێو چیغ دا بیسووتێنن. سەرئەنجام پەریخان دەگاتە مەحمەڵ ناوێک کە بۆ فرۆشتنی مەڕ و مالات دێتە شار پەریخان خۆشی لێ دێت و لە دواییدا رەگەڵی دەکەوێ.....
ئێمە لێرەدا مەبەستمان لێکدانەوەی فۆلکلۆری نیە. هەر بۆیە سرنجی خوێنەرانی تامەزرۆ بۆ شریتەکانی تۆمار کراو یان کتێبی توحفەی موزەففەرییە نوسراوی ئۆسکارمان رادەکێشین.
ئێستاش لە بەربنە ئاسەواری شاری قەرە چەلیان و قەڵای میر زۆرابخان و ئاشکەوتی بێژ و بەرانان (بێشوێ) هەرماوە. کە وابوو وا باشە هەڵەی خوا لێ خۆش بوو کاک عەلی حەسەنیانیش راست بکەینەوە کە شوێنی روودانی ئەم بەیتە بە بێ بەڵگەیەک و تەنیا بە بیر و بۆچوونی خۆی بە ناوچەی شاروێران و گوندی دەریاز دادەنێ.
سەرەڕای ئەوانە زۆر بەیتی تری کوردیمان هەیە کە ناوچەی پیرانشەهر‎ دەگرنەوە وەک:
کانەبی، خەج و سیامەند، هەمزەئاغای مەنگوڕ، کاک باپیری مەنگوڕ، شێخ ڕەش و شێخ مەند، سوارۆ، پایزە، ئازیزە و چەندت تر.
مێژووی ناوچەی پیرانشەهر‎ لە گەڵ ناوی بڵباسیش تێکەڵاوە. بڵباس مەبەست ناوی پێشووی عەشایری پیران، مەنگوڕ و مامەش لە ئەم دیو و ئەم دیوی کوردستان لە ناوچەی پیرانشار‎دا بووە. شەڕەفنامە سەبارەت بە بڵباس دەنووسێ: عەشیرەی رۆژەکی بریتین لە 24 تایفە لە ناوچەی خۆیت کۆبوونەوە و دوازدەیان بڵباس و دوازدەی تریان بە ناوی قوالیس جیا بوونەوە. ئەم سەرچاوەیە ئیتر باسی ئەوە ناکات کە ناوی بڵباس لە کوێ را هاتووە و بە چ مانایەکە.
یەکەم سەرچاوە کە ناوی بڵباسی تێدا هاتووە قوڕئانێکی دەس نووسە کە ئاماژەی بە ناوی مەنسوور کوڕی سادقی. بڵباسی کردووە
بڵباسەکان هەردوو دیوی سنوور پەیمانی هاوکاری ناوچەیان بە یەکەوە بەستبوو، ئەم هاوکارییە ساڵی 1209ی هەتاوی لە لایەن میر محەممەد، میری گەورەی سۆرانسۆران لە رەواندز هەڵوەشایەوە. بڵباسەکان بە دەیان جار لە لایەن دەوڵەتەکانی ناوەندی ئێران و عوسمانی و میرانی بابان و ئەردەڵان و سۆران و موکری پەلامار دراون، بەڵام هەرکات. وەک هێزێکی بەرگری، خۆیان نواندووە
لە بەردەنوسی ئاگۆنی دووهەم – شای کاسی– لە هەزارەی دووهەمی پێش زایین دا، هاتووە کە پەیکەری خودایانی ئەو سەردەمەیان لە ‹خانا›ڕا گەڕاندۆتەوە بۆ بابل کە پێشتر لەوانەیە لە لایەن هیتییەکانەوە دوای تێکڕووخاندنی بابل پاش گەڕانەوە لە وێیان بەجێ هێشتبێت. لێکۆڵینەوەی شوێنەوارەکانی قەڵاتی شا کە کەوتووەتە سەر کێوی لەندی شێخان – لە کێوە بەرزەکانی پیرانشەهر‎ – ئاشکرا دەکات کە یەکەم بەردی بناغەی ئەو قەڵا گەورە و سەرسوڕهێنەرە لە سەرەتاکانی هەزارەی یەکەمی پێش زایین دا لە لایەن هۆزەکانی دانیشتووی ئەو ناوچەیەدا دامەزراوە و دوایە لە سەردەمی مادەکان دا پەرەی پێدراوە. لە سەدەی 9ی پێش زایین دا ناوچەی شارستانیپیرانشاری ئێستا کەوتبۆ ناو سنوری حکومەتی مانناییەکان. وڵاتی ماننا بە هۆی باری نیزامی و هاوسێیەتی لەگەڵ حکومەتە گەورەکانی ئۆرارتۆ و ئاشوور زۆر جاران لە تێکهەڵچوونی نێوان ئەو دوو هیزەدا دەست بە دەست گەڕا. سارگۆنی دووهەم (723-705 پێش زایین) لە هێرشی هەشتەمی خۆیدا بۆ ماننا و ئۆرارتۆ بە ناوچەکانی ئێستای پیرانشەهر‎ و پەسوێ دا گەیشتە قەڵای ماننایی ‹سینی هینۆ› کە وێدەچێ هەر قەڵای پەسوێ بێت. هەر لەو دەمەدا ئۆللۆسۆنۆ، گەورەی ماننایی ئەو ناوچەیە، لە نزیک پەسوێ لەسەر ڕێگای مەهاباد گەیشتە خزمەت سارگۆن و هاوکاری خۆی بەوی راگەیاند.
زۆر لێکۆڵەر وەک مینۆرسکی ناوی پەسوێی ئێستا وەرگیراو لە ‹پارسۆئا› دەزانن کە لە بەشی رۆژاوای وڵاتی ماددا بووە. ئەو ناوچەیە پاش دامەزرانی یەکگرتوویی ماد و پاشایەتی هەخامەنشی، ئەشکانی، و ساسانی بەشێک بووە لە وڵاتی ئەوان. بە دەست پێکردنی هێرشی عارەبە موسڵمانەکان، خەڵکی ناوچەی پیرانشەهر‎ بەرەنگاریان کردوون و لەئارادا بوونی چەند گۆڕستانی ئەسحابانی سەرەتاکانی ئیسلام لەو ناوچەیەدا وەک ‹چل شەهیدان› و ‹دایە شێخی› شادەی ئەو وتەیە. لەوانەیە شارۆچکەی ‹بەسوی› کە یاقوتی حەمەوی لە سەدەی 7ی مانگیدا لە نزیک ‹خانی خاس بەگ›دا ناوی بردووە هەر ئەو ‹پەسوێ›ی ئەوڕۆ بێت و لە راپۆرتەکەیدا ‹بەسوی› بە شارێکی چووکە ناساندووە کە مووچەی دیوانی 25 هەزار دیناری هەبووە و لەوێ دا دەغڵ و دان و ترێ و هێندێک میوە بەرهەم هاتووە.
جوگرافیا
پیرانشار‎ یەکێکە لە حەڤدە شارستانەکانی پارێزگای ئازربایجانی رۆژاوا. شارستانی پیرانشار‎ بە رووبەری 2402 کیلۆمەتری چوارگۆشە کەوتووەتە 45 پلە و 8 خولەکی درێژایی رۆژهەڵات و 36 پلە و 42 خولەکی پانایی باکوور لە نێوان بەشێک لە زنجیرەکێوەکانی زاگرۆس. بەرزایی لە رێکی دەریاوە 1840 میترە و مامناوەندی بارینی ساڵانەی 352 میلیلیترە. نێوانی پلەی گەرمای 35-4 پلە و پلەی تەڕایی 51% راگەیێندراوە.
دراوسێیەکان: لە باکووری رۆژاوا لەگەڵ شاری شنۆ بە 47 کیلۆمەتر، لە باکوور شاری نەغەدە بە 47 کیلۆمەتر، لە باکووری ڕۆژهەڵات شاری مەهاباد بە 70 کیلۆمەتر، هەروەها شاری سەردەشت بە 95 کیلۆمەتر و لە ڕۆژاوا لەگەڵ باشووری کوردستان هاوسنورە. مەودای ئەو شارە لەگەڵ ناوەندی پارێزگا (شاری ورمێ) 120 کیلۆمەتر و لەگەڵ پێتەختی ئێران (شاری تاران) 700 کێلۆمیتر لە رێگاوەیە.
شارستانی پیرانشار‎ لە ناوچەیێکی کوێستانیدا هەڵکەوتووە و هەرچەندی بۆ لای رۆژاواوە بڕۆین بڵندایی زیاتر دەبێت. کێوەکانی قەندیلقەندیل (3578 میتر)، حاجی برایم (3550 میتر)، سوورەداڵ (3503 میتر)، چل بزنە (3226 میتر)، لە بەرزترین چیاکانی ئەو شارستانەن.
لە کوێستانەکانی پیرانشار‎ەوە چۆمی هەمیشەیی و پڕ ئاو سەرچاوە دەگرن و چۆمەکانی سێڵوێ، لاوێن، بادیناوێ و گەدە تێکەڵاو دەبن و چۆمی بە ناوبانگی زێی بچووک سازدەکەن کە دوای تێپەڕبوون بە ناوچەی میراوە و سەردەشت دا، دەچێتە ناو باشووری کوردستان و دەڕژێتە ناو بەنداوی دووکان.
کەش و هەوا:
کەش و هەوای پیرانشار‎ لە هاوین و بەهار دا دڵخواز و خۆشە. مامناونجی دەما لە بەهار دا 15٫20، لە هاوین دا 25٫20، لە پاییز دا 10٫40 و لە زستان دا 1٫60 پلەی سێلێسیوسە. لە لێکۆڵینەوەیەکی 30 ساڵە کە لە سەر کەش و هوای پیرانشەهر‎ ئەنجام دراوە، زۆرینەی دەمای موتڵەق 44 پلەی سێلێسیوس، کەمینەی دەمای موتڵەق 31- پلەی سێلێسیوس، و هەروەها مامناونجی دەمای ساڵانە 13٫10 پلەی سێلێسیوس بووە. مامناونجی تەڕایی نیسبی لە 06:30 کاتژمێر دا 69% و لە 12:30 کاتژمێر دا 38% بووە. مامناونجی بارانبارینی ساڵانە 497٫3 میلیمیتر و زۆرینەی رۆژانە 66 میلیمیتر بووە. مامناونجی ژمارەی رۆژگەلی سەهۆڵبەندان 111٫4 رۆژ بووە و زۆرینەی کاتژمێرگەلی خۆرهەتاوی لە گشت ساڵ دا 2، 786٫2 بووە.
چنینەی شار و گەڕەکەکان:
لە روانگەی خانوو و بیناوە شار پێکهاتووە لە دوو چینی کۆن و نوێ. چینی کۆن کەوتووەتە لای دامێنی کێو و زیاتری ماڵەکان بە خشتی کاڵ و سواغ سازکراون و چینی نوێ لە لای دەشتەوە هەڵکەوتووە و بە کەلوپەلی ئەوڕۆیی سازکراون. دوو گەڕەکی کۆنەخانێ و زەرگەتەن کە لە گەڕەکە کۆنەکانی پیرانشەهر‎ن، سەردەمێک دوو گوند بوون. گەڕەکەکان: خەیام، کۆنەخانێ، هەوراز، باڵاشار، کاسەکەران، قەپان، دۆڵی قیزقەپان، دۆڵی گراو، زەرگەتەن، جامیعای قەدیم، ئازادی، شارەداری، قودس، ئازادەگان، ئیسارگەران، شارەکی مەنگوڕ، نوختەی A، نوختەی B، نوختەی C، فەرهەنگیانی 1 و 2 و 3 و 4، پاداش، هەواشناسی، هێمن، هەژار، نالی، جێژنی، تەهازادە.
چنینەی دانیشتووان:
ژماری دانیشتووان: ژماری بنەماڵە و دانیشتوانی شارستانی پیرانشار‎ بە پێی سەرژمێری ساڵی 1395ی هەتاوی: 20617 بنەماڵە، 107677 کەس دانیشتوو کە لەوان 53274 کەس ژن و 54403 کەس پیاون. ژماری خوێندەوار: ژن 27516 و پیاو 37939 نەخوێندەوار: ژن 19107 و پیاو 9343. دانیشتوانی شار: 57692 کەس.
ژماری دانیشتووانی گوندە گەورەکان:
کۆنە لاجان (کۆهنە لاهیجان): 7931
دڵاوان (دلاوەران): 5679
پەسوێ: 4772
جەڵدیان: 4461
گردکشانە: 3161
زێوە: 2811
سەروکانێ: 2501
زمان:
زمانی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە زۆرتر کوردی بە زاراوەی سۆرانی بن زاراوەی موکریانییە. تاق تاق زمانی تورکیشی تێدایە. لە ئیدارە فەرمییەکان دا وە هەروەها لە قووتابخانە و زانکۆکان دا لە زمانی فارسی کەڵک وەردەگیرێ. بەڵام بۆ لێکدانەوەی وانەکان لە قوتابخانەکان دا لە زمانی کوردی کەڵک وەردەگیرێ ئەگەرچی نوسراوەی پەرتووک و وانەکان بە زمانی فارسیە.
ئایین:ئایین:
تەنیا ئایینێک کە لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیەدا پێش ئیسلام ناسراوە، پەرستنی ئەهورامەزدا بووە. پاش بەرگری لە بەرانبەر هێزەکانی سوپای ئیسلام، بە پاراستنی زۆربەی داب و نەریتەکانیان بوون بە موسڵمان. زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی ئەو ناوچەیە ‹موسڵمانی سوننی شافعی›ن و تاق تاق موسڵمانی شیعە یان دینەکانی دیکە تێیدا هەن.
داب و نەریت:
لێرەدا زۆرتر باسی هێندێک لە دابەکان کە گرینگی مێژووییان هەیە، دەکەین. چونکە دابە سەرەکییەکانی گەلان، پەیوەستە بە بیر و هەستی ئەندامەکانی، بە شێوەیێک کە سەرچاوەکانی لە ناخی رۆحی تۆرەمەکان دایە و لە تێپەڕی ساڵانی زۆردا، گرینگ ترین هۆی یەکگرتوویی بیر و رۆح لەناو توێژەکانی جۆراجۆری خەڵکی وڵاتێکە. لەو ناوچەیەدا ژیانی عاشیرەتی و چادر بڵاو بۆتەوە و خەڵکی شارەکان و گوندەکان تێکەڵاویان هەیە و بە هۆی کاریگەری لەسەر یەکتر، تایبەتمەندی عێلایەتییان لە دەست داوە، سەرەڕای ئەوە هێشتا زۆربەی داب و نەریت و جلک و کەلتووری خۆیان پاراستووە. لە پیرانشار‎ دا وەک هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستان و ئێران، رێز لە دەسپێکی سەری ساڵ و رۆژی نەورۆز دادەنرێت. جەژنی نەورۆز، بۆ هەموو گەلانی ئێرانی ناسراوە و رێزی تایبەتی لە کەلتووریان دا هەیە. رۆژانی جەژن کە سێزدە رۆژە، بۆ قوتابخانەکان پشوودانە و خەڵک دەچنە سەردانی یەکتر. منداڵانی و لاوان لە رۆژانی جەژن دا دەچنە ماڵە خزم و ناسیاوانیان و داوای جەژنانە دەکەن. رۆژی کۆتایی جەژنی نەورۆز، واتا سێزدەی خاکەلێوە، بە رۆژی سروشت و سێزدەبەدەر ناسراوە و خەڵک بە گشتی لە شار دەچنەدەر و رۆو دەکەنە کێو و سەیرانگەکان. جەژنەکانی دیکە سەرچاوەی لە بڕوای ئایینی خەڵک گرتووە وەک جەژنەکانی قوربان، بەرات، رەمەزان و مەولوود. لەو جەژنانەدا خەڵک بە دەبەرکردنی جلکی نوێ و جوان بە خۆشی دەچنە سەردانی یەکتر و جەژنە پیرۆزە لە یەکتر دەکەن. جۆری جلکەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە وەک ناوچەکانی تری موکریانە. پیاوان ‹کەوا و پاتۆڵ› دەبەر دەکەن و ‹پشتێند› لە ناوقەدیان دەبەستن و بەساڵ داچووان ‹جەمەدانی›ش لەسەر دەنێن. ژنان کراسێکی سەرتاپێ دەبەردەکەن کە لە ناوقەدیڕا گنجی هەیە و پشتێند لە ناوقەدیان دەبەستن. لەبن کراسیش ئاواڵ کراس (دەرپێ) دەپێ دەکەن و ‹سیخمە› یان ‹کولێجە› لەسەر کراس دەبەر دەکەن و لێچکە لەسەر دەنێن و دەسماڵ بە شان دادەدەن.
سروشت:
شارستانی پیرانشار‎ سروشتێکی سەرسەوز، چۆم گەلێکی پڕ ئاو و هەمیشەیی، لێڕەواری کوێستانی، کێوەکانی بەرز و پڕ بەفر، بازاڕچەی سەر سنوور، گوندەکانی سرنج راکێش و شوێنەواری میژوویی و جوانی هەیە و بۆ گەڕان و سەیران خاوەنی جێگای خۆش و سەیرانگەی جۆراوجۆرە. ساڵانە لە وەرزەکانی بەهار و هاوین دا لە هەموو شوێنەکانی ئێران ڕا گەشتیاران بۆ دیتنی سروشتی جوان و سەرسەوزی ئەو ناوچەیە دێن و لە هەموو وەرزەکانیشدا بۆ سەردانی بازاڕچەکان و کڕینی کەلوپەلی پێویست دێنە ناو شاری پیرانشەهر‎. هەروەها سنووری فەڕمی حاجی ئۆمەران کە لە نێوان کوردستانی عێراق وپیرانشار دایە شوێنی ئاڵوگۆڕی کەلوپەلی جۆراوجۆر لە نێوان دوو لای سنورە و شوێنێکی گرینگە بۆ بازرگانان. ناوچەی پیرانشەهر‎ بە هەبوونی سروشتێکی سەوز و دانیشتووانی خوێن گەرم و میوان دۆست و بازاڕچەی سنوری وەک نەقیمەیێک لەسەر ئەنگوستیلەی پارێزگادا دەدرەوشێ. لە گرینگترین شوێنەکانی سروشتی و سەیرانگەکان دەتوانیین ئەوانە ناو ببەین: ئاوهەڵدێری خەرپاپ: کێو و دۆڵەکان و لێڕەوار و چۆمەکانی ناوچەی پیرانشار‎ دەستیان وەیەک داوە هەتا بە کێشانەوەی تابڵۆگەلێکی جوان و بێ وێنە لە سروشت، سەرنجی هەر بینەر و رێبوارێک راکێشن. یەکێک لەو دیمەنە جوانانە ئاوهەڵدێری خۆڕێن و پڕ ئاوی خەرپاپە کە لەناو لێڕەوارە سەرسەوزەکانی پردانان دایە.
سەیرانگەی پردانان هاوینە هەوارێکی سەرسەوز و خۆش، ئاو هەوای پردانان لە 22 کیلۆمەتری باشووری پیرانشەهر‎ و لەسەر رێگای پیرانشەهر‎ بۆ میراوە دا هەڵکەوتوون و چۆمی پڕ ئاو و خوڕێنی پردانان کە یەکێک لە سەرچاوەکانی چۆمی زێی بچووکە، جوانییەکەی دووهێندە کردووە. ئەو هاوینە هەوارە کە هەتا بەفرە هەمیشەییەکانی سنووری نێوانڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان درێژەیان هەیە، سەرنجی هەر گەشتیارێکی بۆ خۆ رادەکێشن.
چیای قەندیل:
ئەو چیا بەرز و پڕ بەفرە هەموو ساڵی لە وەرزەکانی بەهار و هاوین دا گەشتیاران و شاخەوانان و وەرزشوانان بۆ لای خۆی رادەکێشێ. سروشتی سەوز و فێنک: ناوچەکانی وەک قەراخ چۆمەکانی زێ و بادیناوێ و لاوێن، لێڕەوارەکان، لەندی شێخان، دۆڵەنێ، بادیناوێ، گەڵی حاجی برایم، ئاوخواردە، دەڵاوان، قەڵاتی شای، کانێ زەرد، زێوکە و... ساڵانە دەکەوێتە ژێر پێی دۆستان سروشت و شاخەوانان. شاخە بەردینەکانی خورینج: زۆربەی گوندەکانی پیرانشەهر‎ سروشتێکی بێ وێنە و جوانیان هەیە و بوونەتە سەیرانگە. یەکێک لەوان، وڵاتی بەردە سێحراوی و جۆراوجۆرەکانی خورینجە کە کەوتووەتە 20 کیلۆمەتری باکووری رۆژهەڵاتی پیرانشار‎ و لەسەر رێگای پیرانشار‎ بۆ مەهاباددایە. لە قەراغ ئەو گوندە، تەپۆڵکەگەلێکی داپۆشراو بە گابەرد هەیە کە بە شێوازێکی سەرسوڕهێنەر لەسەریەک دانراون، بە جۆرێک کە سەرنجی هەر رێبوارێک بۆ لای خۆ رادەکێشن و دەڵێی دەستی بەتوانای وەستایێک ئەو بەردانەی ئاوا جوان و رێک وپێک تاشیوە هەتا پەیکەری جۆراوجۆری لێ سازبکات.
جگە لە وانە بازاڕچەکانی ناوشار بۆ کەلوپەلی ناوماڵ، دەنگ و رەنگ، جلکی دەرەکی و کەرەسەی رازاندنەوە بە نرخی هەرزان هەموو رۆژی خانەخوێی مسافیران و کڕیارانێکە کە لە تەواوی ناوچەکانی ئێران ڕا دێن.
شوێنە مێژووییەکان
لە ناوچەی پیرانشار‎دا 113 تەپۆڵکەی مێژوویی لە لایەن کارناسانی نوێنەرایەتی میراتی کولتووری ئەو شارستانە ناسراوە و تۆمار کراوە کە پێشان دەری مێژوویی بوونی ناوچە و پێکهاتن و لەئارادابوونی شارستانیەتیگەلێکی بەهێز و پڕشنگ دارە وەک شارستانیەتی ماننایی، پارسوایی، ئۆرارتۆ، ماد، زاموا و ئیسلام. لەوناوەدا هێندێک تەپۆڵکە هەن کە بە هەبوونی شوێنەواری مێژوویی زۆر دەبنە جێگای سەردانی لایەنگرانی مێژوو و کولتووری ئەو ناوچەیە کە دەتوانین ئەوانە ناو ببەین: قەڵای شیناوێ (هەزارەی یەکەمی پێش زایین)، قەڵاتی موتاوێ (2500 ساڵ پێش زایین)، قەڵاتی شای (1500 هەتا 2500 ساڵ پێش زایین)، قەڵای جەڵدیان (5000 هەتا 5500 ساڵ پێش زایین)، قەڵای پەسوێ (پێش مێژوو)، بەردەنوسی بەردەمافوورە (گوندی لکبن)، داشان قەڵا (2000 هەتا 3500 ساڵ پێش زایین)، تەپکی گرداشەوان و گۆڕستانی زەرگەتەن. دیارە شوێنی مێژوویی زۆر لەو ناوچەیەدا هەن بەڵام بە هۆی کار لەسەر نەکردن بێ ناو ماون و نەناسراون.
ناوەندەکانی کەلتوور و ئەدەب و هونەر
پەڕتووک خانەی شارەوانی لە پارکی خەیام، پەڕتووک خانە و ناوەندی فەرهەنگی و هونەری ئیرشاد لە شەقامی سەعدی، زانستگەکان: زانستگەی پەیامی نوور و زانستگەی ئازادی ئیسلامی، ناوەندی بارهێنانی بیری منداڵان و لاوان لە شەقامی بەهەشتی، ئەنجومەنی ئەدەبی چرا لە هیلالی ئەحمەر.[1]
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 来源
[1]📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | wikiwand

⁉️ 项目物业
🏷️ 小组:🏰 的地方
🏳️ 文章语言:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⛰️ Topography~
💎 广场◾ 镇
🌐 方言🏳️ 库尔德 - Sorani
🗺 普罗旺斯➡️ 东库尔德斯坦
# Population

⁉️ Technical Metadata
©️ 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
✨ 项目质量: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
👎
✖️
 40%-49%
✖️
 50%-59%
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常好
✔️
 80%-89%
非常好👍
✔️
 90%-99%
优秀👏
✔️
添加(Jiwan O Ehmed)Sep 25 2019 10:06PM
👌 本文已被审查并发布(Ziryan Serçinarî)onSep 25 2019 10:49PM
✍️ 此产品最近更新(Jiwan O Ehmed):Sep 28 2019 2:26PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ 此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
👁 此产品已被浏览65

📚 Attached files - Version
类型 Version 💾📖🕒📅 👫 编者名称
📷 照片文件 1.0.186 KB Sep 25 2019 10:54PMJiwan O Ehmed
✍️ 更新资料!
☰ 更多
⭐ 添加到我的收藏
💬 关于这个项目,您的评论!

✍️ 项目历史
🏷️ Metadata
RSS

📷 所选项目相关的图像搜索在谷歌!
🔎 搜索在谷歌选定的项目!

پیرانشار

📚 相关文件: 1
📂[ 更多...]
🖇 挂钩项目: 5
🏰 的地方
1.👁️پیران (چیانە)
2.👁️پەسوێ (لاجانی رۆژهەڵات)
3.👁️دربکە (لاجان)
4.👁️سێڵوێ (لاجانی ڕۆژئاوا)
5.👁️کەوپەڕ (مەنگۆڕی ڕۆژئاوا)
📂[ 更多...]
📖 پیرانشار لە ناو تەمی مێژوودا | 🏷️ 小组: 文章 | 文章语言: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ 排名项目
⭐⭐⭐⭐⭐ 优秀
⭐⭐⭐⭐ 非常好
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 差
⭐ 坏
更新资料!

پیرانشار لە ناو تەمی مێژوودا

相关文件 📂
له ناوچەی موکریان و به تایبەت دەشتی پڕ پیت و بەرەکەتی لاجان و پیران، لێرەوار و لەوەڕگه و کانگا و سەرچاوەی ئاوی زۆر له ناوچەی مەنگوڕ و هەروەها کەون بوونی ناوچەکه، بۆته هۆی هەڵدان و پەرەئەستاندنی زیاتری ژیانی مادی و مەعنەوی دانیشتوان و بەم جۆرە گەنجینەیەکی پڕ بایەخیان پێشکەش به شارەستانیەتی مرۆڤ کردووە. هەروەها له سەرەتاوە دەوڵەتەکان، خاوەن دەسەڵاتانی ناوچه و دەرودراوسێکان جاویان برێبووە ئەم خاکه رەنگینه و به دەیان جار گوندەکانی کاول کران و خوێنی جوتیار و وەرزێران زەوی پێ دێرا.‌ ئەمجار پاش دامرکاندنی ئاوری رق و کینی داگیرکەران، چەرخی پێشکەوتن و شارستانیەت وەگەڕ کەوتۆتەوە،برینی بەرەی میراتگر سارێژ بۆتەوە و سەر له نوێ فەرهەنگ و زانست بایەخی ڕاستەقینەی خۆی پەیدا کردۆتەوە.
شوێنەواری بەجێ ماو له ناوچەی پیرانشار، یادگاری سەردەمی شەڕ و گیانبەخت کردن، پاراستنی کولتوور و فەرهەنگ و مەزەب و هەروەها خۆڕاگرتن له بەرانبەر هێرشی داگیرکەران دایه. به داخێکی گرانەوە دەبێ بڵێین تەنانەت لێکۆڵینەوەیەکی ساکاری مێژوویش سەبارەت بەم میراتە گەورەیەی ناوچەکەمان نەکراوە و هەر بۆیەش شاهیدی خامۆشی و بێدەنگی مێژووین سەبار‌ت به ناوچەی پیرانشار. داخی گەورەتر کۆڵینەوەی شەوانەی هەندێک تاقمی دزی میراتی فەرهەنگی‌یه که دوور له جاوی خەڵکی ناوچه و کار بەدەستان به ئەنجام دەگات و زۆرتر مێژوو له نێ دەنگ خۆی‌دا بەردەوام دەکات.
پیرانشار بەشێک له کوردستانی موکریانی ئێستایه. ئەم وڵاته له ڕۆژگارانی مێژوویی‌دا ناوەکانی “مادی‌بچووک” و “مێد” و “مەیدیا” ناو بانگی دەرکردبوو. ئێستاش ئاسەواری قەڵاکانی پەسوێ، جەڵدیان، گردی مەرقەدی لاوێن، قۆڵی ئاسنگەران له قەڵاتەڕەشێ و دەیان شوێنی تر یادگاری ئەو سەردەمەیه، هەروەها گردەکانی گردئاشەوان، قەرەخدر، قەڵاتی شیناوێ یادگاری دەورانی “ئۆرارتوویی”یان پێوە دیارە.
هەندێک له گوندەکانی مێژوویی شارستانی پیرانشار بریتین له:
پەسوێ، جەڵدیان، قوبه، زێوکه، ماشکان، سێڵوێ، گردی کاولان، توان، ئەندێزێ، خورینج،کوندرێ، گردگ سپیان، شنۆزەنگ، لاوێن، گردئاشەوان، لک بن، حوجران، شارستێن، شەختان، باستان بەگ، سەڵۆس، گولەک، کەوپەڕ، سێوی گەدە، ترکەشی بەرەوە، هەنگەوێ، قەڵاتی مەنگوڕان، قەڵاتی موتاوێ، جەڕان، شیناوێ، قەڵاتەرەش، زێوە، کۆنەلاجان و دێڵزێ.
قەڵات و قەڵاتگه نیشاندەری ئاوایی گەورە و گرینگله ڕابردودایه. هەروەک دەزانین قەڵات و قەڵاتگه جێگای بەرز و بڵیندن که بۆ ئەرکی پاسەوانی و پارێزگاری له دانیشتوانی قەڵا یان خەڵکی ئاوایی و شار تەرخان کراون و یادگاری مێژوویی هەر ناوچەیەکن. قەڵاتی جەڵدیان (5000 ساڵ بەر له زایین)، قەڵاتی مووتاوێ (2500 ساڵ بەر له زایین)، قەڵاتی شار (900 ساڵ بەر له زایین) و قەڵای پەسوێ گرینگترینی ئەم شوێنەوارانەی ناوچەی پیرانشارن. قەڵات و قەڵاتگه له دیاردەکانی سروشتی پێک هاتوون یان به دەستی مرۆڤ دروست کراون که به ناوی “تورەکەرێژ” دەناسرێن.
بەرزایی قەڵاتگه به مام‌ناوەندی دەگاتە 30 تا 40 میتر و لێکۆڵینەوەکانی کۆنینەناسی پێشانی داوە که ئەم.شوێنەوارانه پتر له جارێک کەڵکیان لێ وەرگیراوە و چەندین سەردەمی ژیانی مرۆڤیان به خۆوە بینیوە
ئەوەی که ئێستا له تەنیشت هەر گوندێک و ئاوایەک قەڵات و قەڵاتگه دەبیندرێ، بەڵگەی زیندووی کۆن بوونی ناوچەی پیرانشارە.
با ئەمجارە باسێکمان هەبێ له مەڕ تەپک و گردەکانی ناوچه، لەم جێگایانەی ئاسەواری خۆڵەمێش، شت و مەک و ئامرازی شەڕ یان خواردنیان تێدا دۆزراوەتەوە. هەندێک لەم تەپک و گردە کۆنینانەی ناوجەی بە ناو “گوڵ تەپە” ناسراون. وشەێ “کوڵ” یان “گوڵ” له شێوەی پەهلەوی و ئازەری دا هەرکام مانایەکیان هەیه له فارسی‌دا به مانای ئاور و گڕی ئاگرە و له زمانی ئازەریش‌دا به مانای خۆڵەمێش و دە زمانی کوردی‌کۆنیش‌دا مانای”ئاگر” ئەدات
هەر بەم شێوەیه “کولحان” سۆبە و “موغاری”یه وشەی “گوڵ” پاشان ئاڵ‌وگۆڕی به سەردا هات و وەک “کوڵ” به کاریان هێنا.
“کوڵ‌تەپه” نیشانێک له ئاوری دە خۆیێدا نیهان کردووە و ئاورگەی سەردەمی کۆنی ئەم ئاو و خاکەیه. یادگاری سەردەمێکه که ئاتەشگایەکی زۆر لەم ناوچەیەدا سەریان بەرەو ئاسمان بەرز کردبۆوە و ئاگر له لایەن ئاگر پەرەستانی زەرتوشتی جێگای رێز و قەدر بووە.
بێ هۆ نیه ناوچەکانی لێواری گۆلی ورمێ به مەڵبەندی ژیان و له دایک بوونی زەرتوشت پێغەمبەری کوردی ئێرانی دەزانن و به یەک واته ” سەردەشت”ی ئەمڕۆ بەم شوێنه دائەنێن.
کول‌تەپه ئاورگەیەکی بچووک له سەردەمی خۆی‌دا بووە و ئاوربانان(ئاتۆربان) ئەرکی پارێزگاری له ئاگریان وەک هێزی خاوەن تین و گەرما به ئەستۆوە بووە. خۆڵەمێشی جێماو له کول‌تەپه به درێژایی زەمان له سەر یەک کۆ بۆتەوە و یەپکێکی دێوست کردووە که ئێستا به شێوەی “کوڵ‌تەپه” دەیبینین.کول‌تەپه له تەواری ناوچەکانی دراوسێش‌ دەبیندرێ و مەڵبەندی ئێمەش یەکێک لەم شوێنەوارانەیه.
بەر لەوەی که زەرتوشت بێته دونیا، گەلانی ئێران و به تایبەتی دانیشتوانی دەور وپشتی گۆلی ورمێ ئایینی “مەزداپەرەستی”یان له نێودا باو بووە و وەک ئامۆزایانی هیندی، مردوویان له جێگایەکی تایبەتی دەسووتاند، که وابوو خۆڵەمێشی نێو کول‌تەپه بەرهەمی سووتانی دار و دەوەن و تەرمی مردۆکانه.
کول‌تەپەی گوندی “سەروکانێ” له ناوچەی لاجانی پیرانشار، یەکێک لەم شوێنه باس‌کراوانەیه که بیری پیرانی به ساڵاچوودا دێت که زەمانێک جێگایەکی یەکجار ئاستەم بۆ هات‌وچۆ بووە و قامیشەڵێنیکی زۆری له دەوروپشت‌دا بووە لەم شوێنەدا ئاسەواری کۆنینەی زۆر به نرخ دۆزراوەتەوە.
دوکتۆر بەهمەن کەریمی ساڵی 13311ی هەتاوی هاتۆتە لاجان و باسی کول‌تەپەی سەروکانێ دەکات و به “گولی.تەپە”ی سەروکانێ ناوی دەبا
بەڵام سەبارەت به ئاورگەکانی ناوچه وا باشه باسی ئاتەشکەدەی “سەری کوورە”ی ناوچەی مەنگورایەتی پیرانشار بکەین که بەرانبەر به گوندەکانی “سەڵۆس” و “وەرمیشان” و لەم لاوە گوندی “گولەک” هەڵکەوتووە. بەرزایی دوندی کێوی ئاورگەی سەری کورە دەگاته 3600 میتر له رێکی دەریاوه و سەرنجی هەر رێبوار و بینەرێک بۆ لای خۆی رادەکێشێ. به داخەوە فۆڕمی سەرەکی و راستەقینەی ئاتەشکەدەکه نەماوە و کاتی خۆی وەک تەندوور و کوورەی رەژی ساز کردن چووە. ئێستاش له بەزایی ئەم جێگایه بەردی سووتاو هەر ماوە. به گوێرەی وتەی تێکەڵاو به ئەفسانه له لایەن خ‌ڵکەوە، هاوکات دەگەڵ له دایک بوونی حەزرەتی موحەمم‌د (دخ) و شکانی تاقی کەسرا، ئاوری ئەم ئاتەشکەدەیەش خامۆش بۆتەوە. سەری کوورب جێگای عیبادەت و راز و نیازی گەورەکانی زەرتوشتی بووەکه کات و ساتی تایبەتی له ساڵ بۆ به جێ هێنانی ئایینی مەزهەبی و قوربانی کردن کۆ دەبونەوە. یەکێک له کەسایەتی‌یه مەزنەکانی دەورانی ساسانی به ناوی”کریتر ” له سەر تاشه بەردێک باسی تەواوی ئاورگەکانی ناوچه دەکات و دەڵێت: من له سەرانسەری موڵکی ساسانی‌دا ئاوری ئاتەشکەدەکانی ” ئاتۆرپاتکان”، ” میشان” و..م گەشاوە راگرت. ئایا ئەم ئاورگەیەی که کریتر به ناوی ” میشان” باسی دەکات هەمان سەری کوورەی خۆمان نیه که.له نیزیک گوندی ” وەرمیشان” هەڵکەوتووە
با ئەو جار باسێکمان هەبێ له مەر گۆڕستانەکانی کەونی ناوچه
سەبارەت به شێوەی ناشتنی مردوو له رۆژگارانی مێژوویی‌دا، دەبێ بڵێین له هەر سەر دەمێک‌دا رێ و رەسمی تایبەتی خۆی هەبوە.سەردەمێک که زەرتوشتی، بیر و باوەڕی مەزهەبی خەڵک بووە، گۆڕێکمان وەبەر چاو ناکەوێ، هۆی ئەوەیه که زەرتوشتی‌یەکان مردوویان به خاک نەدەسپارد بەڵکوو دەیانسووتاند. که وابوو گۆڕێکی زەرتوشتیمان نیه. دەستەیەک له گۆڕەکانی ناوچه وەک سەردەمی ئێستا دەچن و کێلی قەبر بۆ نیشانه کردنی قەبر دیاری کراون.
له نێو هەندێک لەم گۆڕانە که به هۆی باو باران یان کێشانی ڕیگا و بان له ناخی گڵ‌دا هاتونەتە دبر، ئامرازی شەڕ و نەرەکان یان کەرەسەی خواردن دۆزراوەتەوە. ئەم دەسته گۆڕستانە کۆنینانەی ناوچه هی سەدەی یەکەمی زایینین. له نیوەی هەوەڵی سەدەی یەکەمی زایینی‌دا ڕێ و شوێنی ناشتنی مردوو له نێو کووپەڵه گڵ‌دا بۆته باو، سەری کووپه پاشان به تاشه بەرد داپۆشراون و پیورێز کراون.هەندێک لەو کووپه گۆڕانه هی سەردەمی دووەمی زایینیه و جاری وایه له نێویان‌دا قاپ و قاچاخ و …..بیندراوەتەوە.
دەستەیەک له گۆڕستانەکانی ناو چەی پیرانشار له کۆنەوە به ناوێکی تایبەتی ناسراون و فۆڕمی قەبرەکان نیشاندەری ئەم راستیەن که سەردەمێک گەلانی تر وەک غەیری کورد و موسوڵمان لەم شوێنەدا نیشتەجێ بوونه، وەک “کێله کونتی” و “قەبرە قۆچ”‌‌ له گوندی زێوکەی لاجان، ” قەبرە قەلە” له گوندی سێڵوێ، ” کێله سپی ” له گوندی دەڵاوان، ” گردی قەبران” له کوندرێ، گۆڕستانی “نوزەڵێ” له گوندی پەسوێ و گوندی قوبه…..
ئینجا با باڵی بەر‌زەفڕی خۆمان بەرەو سەردەمێک لێک بدەین که لەم ناوچەیه به ناوی “پارسوا” ناسرا بوو. مێژوو لەم بارەیەوە دەڵێ: قەومی پارس له رەوتی هاتنیان بۆ ئاسیای نێو ڕاست و میروپوتما (بین‌النهرین) و کوێستانەکانی زاگرۆس له ناوچەی پارسوادا نیشتەجێ بوون. مینورسکی رۆژهەلات ناسی به ناوبانگ دەنووسێ: به بیر و رای من پارسوا دەبێ هەر ئەو جێگایه بێت که ئێستا پێی دەڵێن ” پەسوە” یان “پەسوێ”.
پەسوێ ناوی گوندێکی گەورەی ناوچەی لاجانەو وێدەچێ ئەم گوندەش له “پارسوا” را هاتبێ،به تایبەت که شوێنی پەسوێ و وڵاتی پارسوا یەک دەگرنەوە.
کاک مەحموود پێدڕام سەبارەت به ناوی ئەم گوندە بیر و رایەکی جیاوازی هەیه و دەڵێ دە زمانی کوردی‌دا دەتوانین (س) به جێگای (ش) به کار بهێنین و بڵێین پەسوێ یان پاشوێ به مانای پاش لەوێ “قەڵاتی شا”یه و دەگەڵ مانای پارسوا که تەنیشت و کەنار دە مێشک‌دا زیندو ئەکاتەوە، یەک دەگرنەوە. ئەڵبەته ئەوە بیر و بۆ چوونی کاک مەحموود پێدڕامه و بەڵگەی مێژوویی له دەست‌دا نیه، ئەگینا گوندی پەسوێ و قەڵاتی سا ئێستاش لێک دوورن و به تایبەت ئەودەم وەسیلەی هات و چۆ وەک ماشێن نەبووە…..
بەڵگەکانی مێژوویی له بوونی وڵاتەکانی “مێهری” و “کاراڵا” له سەر چاوەی چۆمی “زێ”دا ئاگادارمان دەکا که دەکەوێته لاجانی ئێستا و به تایبەتی ناوچەی “بەربنه”ی لاجان. ئەم دوو وڵاته بچووکه له گەڵ “پارسوا” هاو سنوور بوونه.
” ئاشور بانیپال” له پێنجەمین هێرشی خۆی‌دا بۆ ولاتانی پارسوا باسی داگیر کردنی چەندین قەڵا و شار له ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی مانایی دەکا و دەڵێت: من بەردەوام هەشت شار و ناوچه له وانه “قەڵای بوشتۆ”م داگیر کرد پاشان شاری “شوردیرا”م سەر له ‌نوێ له چەنگ نەیاران دەرهێنایەوە.
کاک مەحموود پێدڕام قەڵای “بوشتۆ” به “قەڵاتی شا” له ناوچەی سەرشاخانی لاجان دەزانێ و شاری شوردیرا به گوتەی ئەو شارێک بووە له سەرچاوەی چومی زێی بچووک دا.
بەڵگەکانی مێژوویی باسی پەلاماری “سارگۆنی دووهەم” سای دەوڵەتی ئاشوری بۆ ئەم ناوچەیه دەکات. سارگۆن له نێوان ساڵەکانی 722 تا 450ی بەر له زایین‌دا حکومەتی به دەستەوە بووە. مێژوو لەم بارەیەوە دەڵێ سارگۆن له موسڵ‌ ڕا بەرەو ئێران هات و لەشکری کێشایه ئەم خاکه. له رەوتی ئەم لەشکر کێشانەدا خەڵکی وڵاتی مانایی ئارد و شەڕاب و کەل و پەلی تری پێداویستی ئەوانیان دابین دەکرد. سارگۆن له سولەیمانی کوردستانی ئێراق تێپەڕی و گەیشته چۆمی زێ‌یه، لەم چۆمه پەریەوە و ئەمجار له شوێنێکی که ئێستا به ناوی پەسوێ و لک‌بن و مەیدان ناسراوە، چل و دوو کەس له سەرکردەکانی عێل و وڵاتەکانی بچووکی ناوچەی به خزمەت گەیشت و سەرجەم سارگۆنی دوهەمیان به مەزن و سەرکردەی خۆیان قەبوڵ کرد و هەروەها خەڵات و زێر و ئەسپ و کەرەسەیەکی زۆریان پێشکەش کرد. سارگۆن فەرمانی دا له سەر دیواری قەڵا و قەڵاتگەکان ئاڵی سەر کەووتن بچەقێنن و ههروەها له کەنار شاری “لاتاش” که دەکەوێته نێوان پەسوێ و مەهابادی ئێستا و له تەنیشت “قەڵای سپی ” واته.قەڵاتی پەسوێ ” ئۆللۆسونۆ” سای دەوڵەتی مانایی بەخشی
” ئۆللۆسونۆ” له لایەن سارگۆنی دووهەمەوە کرابوو به شای مانایی، بەڵام پاشان له ئەمر و فەرمانی ئەو دەرچوو تا ئەوەی که لەم هێرشەدا سەرلەنوێ هاتەوە ژێر فەرمانی سارگۆن.
بەڵام له سەردەمی هاتنی سپای ئیسلام، ناوچەی ئێستای پیرانشار به ناوی ” سەڵڵەق” دەناسرا و لەم شوێنەدا کوردەکانی ” هەربانی” نیشتەجێ بوون که پاشان به ناوی “راوەندی” و “رەوادی” هاتنه ئارا.پاش ئەوەی که وڵاتی کوردستان و ئازربایجان له دەست خەلیفەکانی عەباسی هاتنەدەر و هاروونەڕەشید هاته سەرکار، ئیبراهیم ناوێکی کردە وەزیر، ئیبراهیم له پاشان هاتە لاجانی ئێستا و دە گەڵ کچی حاکمی ئەودەمی گوندی قەڵاتی مووتاوێ زەماوەندی کرد و کورێکیان بوو به ناوی “دەیسیم”.
دەیسیم تەواوی ئازەربایجان و کوردستانی خسته ژێر چاوەدێری و پاشان دەگەڵ دەیلەمی و لاهیجانی‌یەکانەوە ئێستای باشووری ئێران،تێکەوت بەڵام به هۆی خەیانەتی سەرکردەکان، نەیتوانی سەرکەوێ و ناوچەی ئێستای لاجان کەوته دەستی ئەوان.
وێدەچێ ناوی “لاجان” یان “لاهجان” له لایەن ڵ دەیلەمی و لاهیجانی‌یەکانەوە داندرابێ ئەویش به هۆی زەنوێر و سەرسەوز بوونی ناوچه، ئەگینا لاجان و لاهجان به مانای شوێن و جێگای پەروەردە کردنی کرمی ئاوریشمه و دەگەڵ تایبەتمەندێکانی ئەمڕۆ و ئەودەمی لاجان یەک ناگرێتەوە.
حوسێن حوزنی موکریانی دەنووسێ: ساڵی 429ی کۆچی ئۆغۆرەکانی پێشڕەوی سەلجووقی‌یەکان هێرشیان هێنایه سەر عەشایری هەزیانی بەڵام سەرنەکەوتن. ئۆغۆزەکان دەیان دەست‌درێژی تریشیان بۆ هەزیانی‌یەکان هێنا و ئێستاش ناوی گوندەکانی “گردی مرادبەگی”،”قوبادبەگیان”، “بەستام‌بەگ” و “ئوغەن” و…. یادگاری ئەو سەردەمه هەر ماون.
ئۆغۆز له لایەن خەلکی ناوچەوە به “تورکه ڕەشه” ناسراون و هەروەک دەزانین سلجووقی‌یەکانیش تورک زمان بوون.
لاپەرەکانی مێژووی پیرانشار یادگاری سەردەمی ئیسلام و سوپای عەڕەبەکانیشی پێوە دیارە. پتر له 300 چاک و پیر وشەخس و نەزەرگەی ناوچه شاهیدی زیندووی ئەم ئیدیعایەی ئێمەن. بەڵگەی مێژوویی سەبارەت به هێرشی سپای ئیسلام به سەر کردایەتی “خالیدی کوری وەلید” بۆ ناوچەی پیرانشار و گوندی شارستێن له ناوچەی مەنگورایەتی ئاگادارمان ئەکا و هەرو‌ەها له بوونی قەڵای پتەوی ئەم گوندە و شای وڵاتی مەنگورایەتی:مەنجوڕات” دەدوێت. به یەک وته گوندەکانی “گردڕەحمەت” و “گردشەیتان” شاهیدی شەڕی نێوان سپای ئیسلام و کوردەکانی هەزبانی له لایەکی ترەوە بووە
ئەمجار با روچنێک بکەینەوە له دەریای فۆلکلۆر و پەنا بەرینه بەر بەیتەکانی کوردی. ئەگەر سەیر بکاینە بەیتی “برایم و مەحمەڵی دەشتیان”، ناوی “چەڵیان” وەبەر چاو دەکەوێت. به پێی دەقی ئەو بەیته میر زۆرابخان حاکمی شاری چەڵیان بووە که به هۆی پیری بێ‌دەسەڵاتی حوکماتی داوەته پەریخانی کچی.
پەریخان زۆر به زیبک و زاکوون بووە له هەمان حاڵیش‌دا زۆر کەیفی له پیاوان هاتووە تا ئەو رادەیەی که رێبواران و کەسانێکی خۆشی لێیان دەهات، بانگی دەکردنه دیوەخان داوای دەست تێکەڵ کردنی لێ دەکردن، ئەگەر کابرا رازی بایه ئەوە هیچ، ئەگەر بەرهەڵستی کردبوایه، فەرمانی دەدا له نێو چیغ دا بیسووتێنن. سەرئەنجام پەریخان دەگاته مەحمەڵ ناوێک که بۆ فرۆشتنی مەڕ و مالات دێته شار پەریخان خۆشی لێ دێت و له دوایی‌دا رەگەڵی دەکەوێ…..
ئێمه لێرەدا مەبەستمان لێکدانەوەی فۆلکلۆری نیه. هەر بۆیه سرنجی خوێنەرانی تامەزرۆ بۆ شریتەکانی تۆمار کراو یان کتێبی “توحفەی موزەففەرییه” نوسراوی ئۆسکارمان رادەکێشین.
خوا لێ‌خۆش بوو ماموستای پایە بەرزی کورد، هێمن شوێنی رووداوەکه دەباته ناوچەی سەردەشت و گوندی بێژوێ، بەڵام به پێی سەفەر و لێکۆڵینەوە و چاو خشاندن به سەر نێوەڕۆکی بەیتی برایم و مەحمەڵی دەشتبان و هەروەها بەراوەرد کردنی له گەڵ راستەقینه، بۆمان روون بۆوە که شوێنی روودانی ئەم بەیته، نیزیک گوندی سێڵوێ و گردی کاولان و به گشتی ناوچەی بەربنەی لاجانی پیرانشارە. وا ئاماژە دەکرێ که حاکمی شاری چەلیان میر زۆرابخان بووە و مەحمەڵ پاش هەڵگرتنی پەریخان پەنا دەباته ئاشکەوتی بێشوێ.
ئێستاش له بەربنه ئاسەواری شاری “قەرە چەلیان”‌ و “قەڵای میر زۆرابخان” و ئاشکەوتی بێژ و بەرانان (بێشوێ) هەرماوە.که وابوو وا باشه هەڵەی خوا لێ خۆش بوو کاک “عەلی حەسەنیانی”ش راست بکەینەوە که شوێنی روودانی ئەم بەیته به بێ بەڵگەیەک و تەنیا به بیر و بۆچوونی خۆی به ناوچەی شاروێران و گوندی دەریاز دادەنێ.
سەرەڕای ئەوانه زۆر بەیتی تری کوردیمان هەیه که ناوچەی پیرانشار دەگرنەوە وەک:
کانەبی، خەج و سیامەند، هەمزەئاغای مەنگوڕ، کاک باپیری مەنگوڕ، شێخ ڕەش و شێخ مەند،سوارۆ، پایزە، ئازیزە و چەندت تر.
مێژووی ناوچەی پیرانشار له گەڵ ناوی بڵباسیش تێکەڵاوە. بڵباس مەبەست ناوی پێشووی عەشایری پیران، مەنگوڕ و مامەش له ئەم دیو و ئەم دیوی کوردستان له ناوچەی پیرانشاردا بووە.شەڕەفنامه سەبارەت به بڵباس دەنووسێ: عەشیرەی رۆژەکی بریتین له 24 تایفه له ناوچەی خۆیت کۆبوونەوە و دوازدەیان ” بڵباس ” و دوازدەی تریان به ناوی “قوالیس” جیا بوونەوە. ئەم سەرچاوەیه ئیتر باسی ئەوە ناکات که ناوی بڵباس له کوێ را هاتووە و به چ مانایەکه.
یەکەم سەرچاوە که ناوی بڵباسی تێدا هاتووە قوڕئانێکی دەس نووسه که ئاماژەی به ناوی “مەنسوور کوڕی سادقی.بڵباسی” کردووە
بڵباسەکان هەردوو دیوی سنوور پەیمانی هاوکاری ناوچەیان به یەکەوە بەستبوو، ئەم هاوکاری‌یه ساڵی 1209ی هەتاوی له لایەن میر محەممەد، میری گەورەی سۆران له رەواندز هەڵوەشایەوە. بڵباسەکان به دەیان جار له لایەن دەوڵەتەکانی ناوەندی ئێران و عوسمانی و میرانی بابان و ئەردەڵان و سۆران و موکری پەلامار دراون، بەڵام هەرکات.وەک هێزێکی بەرگری، خۆیان نواندووە
ناوچەی پیرانشار رووداوگەلی زۆری به خۆوە بینیوە لێرەدا تەنیا چەند رووداوی گرینگمان هەڵبژارد که دڵۆپێک له دەریا بوو. ئەگینا تەنانەت بڵباسەکان مێژوویەکی تایبەت به خۆیان هەیە.
نووسینی: محمەد ڕەسووڵ میهریار
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ 项目物业
🏷️ 小组:📖 文章
🏳️ 文章语言:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 书⚔ 历史
🏙 城市⚪ Peeranshahar
📄 文件类型⊶ 原文
🌐 方言🏳️ 库尔德 - Sorani
🗺 普罗旺斯➡️ 东库尔德斯坦

⁉️ Technical Metadata
✨ 项目质量: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
👎
✖️
 40%-49%
✖️
 50%-59%
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常好
✔️
 80%-89%
非常好👍
✔️
 90%-99%
优秀👏
✔️
添加(Seryas Ehmed)Sep 25 2015 3:15PM
✍️ 此产品最近更新(Seryas Ehmed):Sep 25 2015 3:19PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ 此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
👁 此产品已被浏览4,274

📚 Attached files - Version
类型 Version 💾📖🕒📅 👫 编者名称
📷 照片文件 1.0.142 KB Sep 25 2015 3:15PMSeryas Ehmed
✍️ 更新资料!
☰ 更多
⭐ 添加到我的收藏
💬 关于这个项目,您的评论!

✍️ 项目历史
🏷️ Metadata
RSS

📷 所选项目相关的图像搜索在谷歌!
🔎 搜索在谷歌选定的项目!

پیرانشار لە ناو تەمی مێژوودا

📚 相关文件: 1
📂[ 更多...]
🖇 挂钩项目: 1
🏰 的地方
1.👁️ماشکان
📂[ 更多...]
📕 دیاری پیرانشار | 🏷️ 小组: 图书馆 | 文章语言: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ 排名项目
⭐⭐⭐⭐⭐ 优秀
⭐⭐⭐⭐ 非常好
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 差
⭐ 坏
更新资料!

دیاری پیرانشار

نووسەر: محێدین بەرشان (ناسراو بە محی الدین گوی رەش)
چاپی یەکەم 1384 پیرانشار
🔗 阅读本书: دیاری پیرانشار
📥 总计下载:50
⚠️ 我们恳请所有的作家,翻译家和出版商告诉我们,如果他们不同意有他们的书籍下载从Kurdipedia服务器。
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ 项目物业
🏷️ 小组:📕 图书馆
🏳️ 文章语言:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 PDF ✔️
📔 Publication Type📠 Scanned Document
📙 书🌼 诗
🏙 城市⚪ Peeranshahar
🌐 方言🏳️ 库尔德 - Sorani

⁉️ Technical Metadata
✨ 项目质量: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
👎
✖️
 40%-49%
✖️
 50%-59%
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常好
✔️
 80%-89%
非常好👍
✔️
 90%-99%
优秀👏
✔️
添加(Ziryan Serçinarî)Mar 4 2019 4:28PM
👌 本文已被审查并发布(Hawrê Baxewan)onMar 5 2019 11:42AM
✍️ 此产品最近更新(Ziryan Serçinarî):Mar 4 2019 4:39PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 此产品已被浏览288

📚 Attached files - Version
类型 Version 💾📖🕒📅 👫 编者名称
📷 照片文件 1.0.148 KB Mar 4 2019 4:38PMZiryan Serçinarî
📕 PDF文件 1.0.17 MB 337 Mar 4 2019 4:39PMZiryan Serçinarî
✍️ 更新资料!
☰ 更多
⭐ 添加到我的收藏
💬 关于这个项目,您的评论!

✍️ 项目历史
🏷️ Metadata
RSS

📷 所选项目相关的图像搜索在谷歌!
🔎 搜索在谷歌选定的项目!

دیاری پیرانشار

📚 相关文件: 0
🖇 挂钩项目: 0
📝 دەسبەسەری 4 هاوڵاتی کورد خەڵکی گەورەدێی پەسوێ سەربە پیرانشار | 🏷️ 小组: 库尔德文件 | 文章语言: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ 排名项目
⭐⭐⭐⭐⭐ 优秀
⭐⭐⭐⭐ 非常好
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 差
⭐ 坏
更新资料!
دەسبەسەری 4 هاوڵاتی کورد خەڵکی گەورەدێی پەسوێ سەربە پیرانشار
📝 库尔德文件

相关文件 📂
kmmk: ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی دووی خاکەلێوەی 1397ی هەتاوی 4 هاوڵاتی کوردی خەڵکی پەسوێ سەربە شاری پیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون وهەر لەوێ دەسبەسەرکراون و تائێستە لەمەڕ چارەنووسی ئەم دەسبەسەر کراوانە زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی دەسبەسەر کراوان بەم جۆرەیە :
1 ئەیووب قادری 17ساڵ تەمەن، 2 سەلام وەتەن دوست 3 سادق قادری 4 سابیر سەعیدە.
هەروەها پاش تێپەڕبوونی چەندد ڕۆژ بەسەر دەسبەسەر کردنی ئەم کەسانەدا سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، ئیدارەی ئیتلاعات بەبۆنە و بیانوی پشووی نەورۆز هیچ وڵامێکی نەداونەتەوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری وشوێنی ڕاگیرانیان بەدەستەوە نادات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
26-03-201826-03-2018
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ 项目物业
🏷️ 小组:📝 库尔德文件
🏳️ 文章语言:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 26-03-2018
📄 Document style📠
🏙 城市⚪ Peeranshahar
📄 文件类型⊶ 原文
🌐 方言🏳️ 库尔德 - Sorani
🗺 普罗旺斯➡️ 东库尔德斯坦

⁉️ Technical Metadata
©️ 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
✨ 项目质量: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
👎
✖️
 40%-49%
✖️
 50%-59%
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常好
✔️
 80%-89%
非常好👍
✔️
 90%-99%
优秀👏
✔️
添加(Manu Berzincî)Mar 31 2018 9:25AM
👌 本文已被审查并发布(Hawrê Baxewan)onMar 31 2018 4:05PM
✍️ 此产品最近更新(Hawrê Baxewan):Mar 31 2018 4:05PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 此产品已被浏览1,354

✍️ 更新资料!
☰ 更多
⭐ 添加到我的收藏
💬 关于这个项目,您的评论!

✍️ 项目历史
🏷️ Metadata
RSS

📷 所选项目相关的图像搜索在谷歌!
🔎 搜索在谷歌选定的项目!
دەسبەسەری 4 هاوڵاتی کورد خەڵکی گەورەدێی پەسوێ سەربە پیرانشار
📝 库尔德文件

📚 相关文件: 1
📂[ 更多...]
🖇 挂钩项目: 1
📅 日期与活动
1.👁️26-03-2018
📂[ 更多...]
📝 دەسدرێژی بۆ سەر منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ لەپیرانشار | 🏷️ 小组: 库尔德文件 | 文章语言: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ 排名项目
⭐⭐⭐⭐⭐ 优秀
⭐⭐⭐⭐ 非常好
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 差
⭐ 坏
更新资料!
دەسدرێژی بۆ سەر منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ لەپیرانشار
📝 库尔德文件

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (kmmk): بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ناوخۆ مژاری کچێکی تەمەن 9 ساڵ کە دەسدرێژی کرابووە سەر لەڕۆژی 25ی ڕێبەندان کەوتە بەر شرۆڤەی بەرپرسی پەروەردە وخوێندکاری شاری پیرانشارپیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
لەم شێکارییەدا پەروەردەوفێرکاری مژاری دەسدرێژی بەناوبراوی بەهۆی ئەوەی ئەم دەسدرێژییە لە قوتابخانە نەهاتۆتە ئاراوە گرێی نەداوە بە سیستەمی پەروەردەوە و دەڵێ؛ باوەگەورەی ئەوکچە ناوبراوی گواستۆتەوە بۆ مەهاباد وخستویەتە ژێرچاوەدێری بێهزیستییەوە.
جێگەی باسە کە دەسدرێژی بۆسەر مناڵانی بچووک یەکێک لەبابەتەکانی پێشێلکاری مافی منداڵە کەدەبێتە هۆی لێکەوتنەوەی خەساری گرانی ڕۆحی وجەستەیی ئەوان وهەموو ژیانیشیان لەناو دەبات.بەپێی ئەوەی ئەم منداڵانە تاوانێکیان نەکردووە ئەوان لەوناوچەیە کۆچ دەکەن و ترسی ئابڕووچوونی بنەماڵە دایان دەگرێ.
ئەوەیکە بۆچی ئەم بابەتانە لەلایەن پەروەردەوفێرکاری و حکوومەتەوە لەبەرچاو ناگیردرێ وبەجێی پشتیوانی لەم منداڵانە کەمتەرخەمیان بەرانبەر دەنوێنن بابەتێکە کە دەبێتە هۆکاری درێژەدان بە دەسدرێژی بۆ سەریان وبەتایبەت کچانی منداڵ ومێرمنداڵ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
15-02-201815-02-2018
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ 项目物业
🏷️ 小组:📝 库尔德文件
🏳️ 文章语言:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 15-02-2018
📄 Document style📠
🏙 城市⚪ Peeranshahar
📄 文件类型⊶ 原文
🌐 方言🏳️ 库尔德 - Sorani
🗺 普罗旺斯➡️ 东库尔德斯坦

⁉️ Technical Metadata
©️ 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
✨ 项目质量: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
👎
✖️
 40%-49%
✖️
 50%-59%
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常好
✔️
 80%-89%
非常好👍
✔️
 90%-99%
优秀👏
✔️
添加(Manu Berzincî)Feb 16 2018 9:08AM
👌 本文已被审查并发布(Hawrê Baxewan)onFeb 16 2018 10:07AM
✍️ 此产品最近更新(Hawrê Baxewan):Feb 16 2018 10:07AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 此产品已被浏览926

✍️ 更新资料!
☰ 更多
⭐ 添加到我的收藏
💬 关于这个项目,您的评论!

✍️ 项目历史
🏷️ Metadata
RSS

📷 所选项目相关的图像搜索在谷歌!
🔎 搜索在谷歌选定的项目!
دەسدرێژی بۆ سەر منداڵێکی تەمەن 9 ساڵ لەپیرانشار
📝 库尔德文件

📚 相关文件: 0
🖇 挂钩项目: 1
📅 日期与活动
1.👁️15-02-2018
📂[ 更多...]
📝 راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کاسبکار لە ناوچەی پیرانشار | 🏷️ 小组: 库尔德文件 | 文章语言: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ 排名项目
⭐⭐⭐⭐⭐ 优秀
⭐⭐⭐⭐ 非常好
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 差
⭐ 坏
更新资料!

راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کاسبکار لە ناوچەی پیرانشار

جەماوەری تێکۆشەری کوردستان!
خەباتکاران و ئازادیخوازان!
ناوەند و کۆروکۆمەڵەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ!
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی بەدەست ئێمە گەیشتوون بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە 7ی جۆزەردان لە سنووری “سێ چۆمانچۆمان”ی ناوچەی پیرانشارپیرانشار ژمارەیەک کاسبکار و کۆڵبەرکۆڵبەر لە لەیەن هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراونەتە بەر دەسترێژی گوڵلە کە بەداخەوە لە ئاکامی ئەم کردەوە جینایەتکارانەیەی هێزەکانی حکوومەتی ئیسلامیدا چوار کەس لەو کاسبکارانە کە خەڵکی ناوچەی سەردەشتسەردەشت و مهاباد بوون گیانیان لەدەست داوە و دوو کەسی تر بریندار بوون
هەروەک دەزانن ژیانی رۆژانەی خەڵکی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بە قۆناغێکی زۆر دژوار و ئەستەمدا تێدەپەرێ.لە ئاکامی سیاسەتی چەوتی کاربەدستانی دەوڵەتی و دزی و تاڵان و برۆی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە لە لایەک و، مەیل و سەرکێشی شێتانە و شەرەنگێزانەی دەسەڵاتدارانی ئیسلامی و، داڵدەدان و پاڵپشتیکردن و پرچەککردنی تاقم و گرووپە تیرۆریستیەکان لە ناوچەکە لە لایەکیتروە، ئابووری ئێران بە تەواوی دارماوە و، وەرشکەستەیی و داخرانی ناوەندەکانی کارکردن و چوونەسەری سەرسوورهێنەری ئاستی هەڵئاوسان و رێژەی بێکاری تەنگی بە ژیانی دانیشتوانی وڵات هەڵچنیوە.بەڵام لە کوردستان لە ئاکامی سیاسەتی بە ئەنقەستی هەڵاواردنی ئابووری و فەرهەنگی و، روانینی ئەمنییەتی کاربەدەستانی ئەم رژیمە بەرامبەر کوردستان و خەڵکەکەی، نەبوونی ناوەندی گەورەی پیشەسازی و نەبوونی هەلی کار و بەم پێیەش لەسەروە بوونی ئاماری بێکاری و، بەرێوەبردنی سیاسەتی سیستماتیکی ئاسمیلاسیۆنی گەلی کورد لەلایەن رژیمی ئیسلامییەوە، باری گرانی ئەم دۆخە نالەبارە لەسەر شانی زۆربەی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت چینی هەژار و کەمداهات و زەحمەتکێش بە چەند قات زیادیکردووە.بە داخەوە لە ئاکامی ئەو بارودۆخە نالەبارەی کە لەسەرەوە باسکرا، لە کوردستان رۆژانە بە دەیان هەزار کەس بۆ دابینکردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان و ئیدارەکردنی ژیانێکی مەمرەومەژی، لە ناوچە سنوورییەکان خەریکی پیشەی تاقەت پروکێنی کرێکۆڵی و کۆڵبەرین کە زۆر بەداخەوە دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ئیسلامی ئەم رەنج و ئازارەشیان پێ رەوا نابینن و، شەوانە رۆژی لە رێگای تاقمەچەکدارەکان و هێزە سەرکوتگەرەکانیانەوە لە شیو و دۆڵ وهەڵدێرەکان راستەوخۆ و بە شێوەکی هەرەمەکی و رەشکووژیانە تەقەیان لێدەکەن وگیانیان لێدەستێنن و ماڵ و سامانی هەژارانەیان بەتاڵان دەبەن.
ئێمە وێرای دەربرینی غەم و پەژارەی قووڵی خۆمان لەگەڵ کەس و کار و بنەماڵەی قوربانیانی کارەساتە دڵتەزێنەکەی سنووری” سێ چۆمان”ی پیرانشار و هەموو ئەو بنەماڵانەی کە کاسبکار و ئازیزانیان لەو رێگایەدا لەدست داوە، پربەدڵ سەرەخۆشیان لێدەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم وپەژارەیان دەزانین.هەروەها لەگەڵ ئەوەیکە بە تووندی جینایەتی رۆژانەی تەقەکردن و کوشتنی خەڵکی کاسبکار لە سەر سنوورەکان مەحکووم وریسوا دەکەین، داواکارین لە کۆر وکۆمەڵ و ناوەندەکانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ لە هەموو جیهان، لە رێگای گوشار خستنەسەر تاقم و مافیاکانی دەسەڵاتدار لە ئێران، پێش بە سیاسەتی سرینەوە و رەشەکووژی ئەم رژیمە لەحاندی کەمایەتیە نەتەوەی و… بگرن.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
7ی جۆزەردانی 1398ی هەتاوی
28-05-201928-05-2019
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ 项目物业
🏷️ 小组:📝 库尔德文件
🏳️ 文章语言:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 28-05-2019
📄 Document style📠
🏟 党☭ Komala Z.
📄 文件类型⊶ 原文
🌐 方言🏳️ 库尔德 - Sorani
🗺 普罗旺斯➡️ 东库尔德斯坦

⁉️ Technical Metadata
©️ 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
✨ 项目质量: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
👎
✖️
 40%-49%
✖️
 50%-59%
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常好
✔️
 80%-89%
非常好👍
✔️
 90%-99%
优秀👏
✔️
添加(Hawrê Baxewan)May 29 2019 11:52AM
👌 本文已被审查并发布(Ziryan Serçinarî)onMay 29 2019 3:44PM
✍️ 此产品最近更新(Ziryan Serçinarî):May 29 2019 3:44PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 此产品已被浏览166

✍️ 更新资料!
☰ 更多
⭐ 添加到我的收藏
💬 关于这个项目,您的评论!

✍️ 项目历史
🏷️ Metadata
RSS

📷 所选项目相关的图像搜索在谷歌!
🔎 搜索在谷歌选定的项目!

راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کاسبکار لە ناوچەی پیرانشار

📚 相关文件: 0
🖇 挂钩项目: 2
📅 日期与活动
1.👁️28-05-2019
☂️ 缔约方组织
1.👁️کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
📂[ 更多...]
📝 رەهێڵەی دەسبەرکردن لە پێرانشار / لە چوار ڕۆژدا 19 کەس دەستبەسەرکراون | 🏷️ 小组: 库尔德文件 | 文章语言: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ 排名项目
⭐⭐⭐⭐⭐ 优秀
⭐⭐⭐⭐ 非常好
⭐⭐⭐ 平均
⭐⭐ 差
⭐ 坏
更新资料!
رەهێڵەی دەسبەرکردن لە پێرانشار / لە چوار ڕۆژدا 19 کەس دەستبەسەرکراون
📝 库尔德文件

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە ڕۆژێ پێنج شەمەوە تا دووشەمە لە شاری پێرانشار 19 کەس دەسبەسەر کراون
بەپێی هەواڵە کە ئەم کەسانە لە لایان هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە لە دایرەی ئیتلاعاتی ورمێوە دەسبەسەر کراون.لەناو دەستبەسەر کراوەکاندا چالاکانی مەدەنی و هەندێک کەسایەتی مەزهەبی بەرچاو دەکەون.
مامۆستا مەلا رەزا داوردان،بەر پرسی مەدرسەی علوم دینی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری پیرانشاردا، یەک لەو دەستبەسەر کراوانەیە.کە هێزە کانی ئیتلاعات لە دوای پشکنینی ماڵ و دەسبەسەرگرتن بە سەر هەنێک کەلو پەلی شەخسیدا، دەیگوێزنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەر لەو پەیوەندیەدا لە سەرەتای ئەم حەوتوەدا دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی ئومێد قوڕەیشی و ئەحمەد قادری لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر دەکرێن و هەناردەی ورمێ دەکرێن.
شایانی باسە لە مانگی پوشپەڕی ئەمساڵدا زۆرترین قۆڵبەستکردن و دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییان لەلایەن ئیتلاعاتەوە تۆمار کرا، بەڵام پێی دەچێیت لە مانگی گەلاوێژدا چاوەڕووانی دەستبەری زیاتر و ترساندو وکوشتنی زیاتر و زیاتر بین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
26-07-2016
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ 项目物业
🏷️ 小组:📝 库尔德文件
🏳️ 文章语言:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 文件类型⊶ 原文
🌐 方言🏳️ 库尔德 - Sorani
🗺 普罗旺斯➡️ 东库尔德斯坦

⁉️ Technical Metadata
©️ 这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
✨ 项目质量: 66% ✔️
66%
✖️
 30%-39%
👎
✖️
 40%-49%
✖️
 50%-59%
✔️
 60%-69%
平均
✔️
 70%-79%
非常好
✔️
 80%-89%
非常好👍
✔️
 90%-99%
优秀👏
✔️
添加(Hawrê Baxewan)Aug 9 2016 9:22AM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ 此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
👁 此产品已被浏览792

✍️ 更新资料!
☰ 更多
⭐ 添加到我的收藏
💬 关于这个项目,您的评论!

✍️ 项目历史
🏷️ Metadata
RSS

📷 所选项目相关的图像搜索在谷歌!
🔎 搜索在谷歌选定的项目!
رەهێڵەی دەسبەرکردن لە پێرانشار / لە چوار ڕۆژدا 19 کەس دەستبەسەرکراون
📝 库尔德文件

📚 相关文件: 0
🖇 挂钩项目: 0
🏁 语言...
🏁 语言 文章%
کوردیی ناوەڕاست227,148%61.97
هەورامی61,571%16.79
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,534%15.42
عربي9,965%2.71
کرمانجی - کوردیی باکوور4,710%1.28
فارسی2,254%0.61
English1,774%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,182%0.32
Türkçe482%0.13
Nederlands190%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska54%0.01
لەکی46%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ 小组...
🏷️ 小组 文章%
🔤 词和词组227,783%62.15
👫 传记25,136%6.85
📕 图书馆22,008%6.00
🏰 的地方21,064%5.74
✌️ 烈士19,053%5.19
💬 报价及短语12,035%3.28
📅 日期与活动10,347%2.82
📝 库尔德文件5,158%1.40
📷 图像和说明4,871%1.32
🚼 库尔德名称4,850%1.32
📊 统计和调查4,817%1.31
📖 文章2,552%0.69
☂️ 缔约方组织1,657%0.45
🔣 杂项1,139%0.31
📄 刊物948%0.25
😊 笑话732%0.19
🎵 艺术品552%0.15
💎 考古的地方476%0.12
💚 烈士(铝安法尔)422%0.11
👪 氏族 - 部落 - 该教派196%0.05
🌏 地图179%0.04
📼 161%0.04
👩 妇女的问题97%0.02
🌳 Environment of Kurdistan95%0.02
🍛 库尔德美食74%0.02
🎥 相册33%0.00
🔧 在制造库尔德斯坦30%0.00
🏆 库尔德传统游戏17%0.00
🔬 科学14%0.00
💣 4%0.00
💕 诗2%0.00
📕 图书馆...
📕 图书馆 - 🏷️ 小组PDF
1
🌿 4
📖 人权10
🐉 传奇33
📖 传记120
🏀 体育10
🚼 儿童183
📚 全集20
👮 军事14
🌾 农业35
🏕 出游80
🎭 剧院177
☭ 劳动文学44
⛑ 医疗87
⚔ 历史1,041
🤔 哲学316
📝 回忆录312
🌏 地理47
👩 妇女属性95
📰 媒体167
⁉️ 宗教与无神论852
📖 小说596
📅 年表27
☀️ 库尔德问题731
📖 心理学107
☠ 恐怖主义48
📜 报告181
📚 收藏属性36
📖 政治784
📖 故事405
🎒 教育112
🎋 文化148
📖 文学513
📄 文章与访谈205
🎦 方案8
🔣 杂项623
⚖ 法律139
💻 电脑32
📙 百科全书8
👪 社会75
👪 社会学77
☢ 科学78
📄 纪录片70
💰 经济95
📈 统计的63
🎶 艺术90
📃 计划65
📘 词典184
🌼 诗921
🌐 语言382
🎒 课程66
🔎 调查243
😞 铝安法尔哈拉布贾207
🎵 音乐15

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| 页面生成时间:秒!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574