بەڕێزان/ سەرنووسەر و کادرو ڕۆژنامەنووسانی (
کوردستانی نوێکوردستانی نوێ)ی ئازیز
بەبۆنەی 27هەمین ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی (کوردستانی نوێ) بە گەرمی پیرۆزیاییتان لێدەکەین و ئومێدەوارین رۆژنامەکەتان وەک هەمیشە پێشەنگی بزاوتی رۆژنامەگەری کوردیی بێ لە کوردستان.
وەک دیارە (کوردستانی نوێ) وەک یەکەم رۆژنامەی رۆژانە، لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991ی خەڵکی کوردستان، بوە وێستگە و دەستپێکێکی گرنگ لە مێژووی رۆژنامەگەری کوردیدا کە توانی هەموو ئه و بەربەستانە ببڕێ کە پێشتر ببوونە ئاستەنگ لە بەردەم بەره و پێشچوونی رۆژنامەگەری کوردیدا. ئەوەش پانتاییەکی چەندایەتی و چۆنایەتی بۆ نووسەر و خوێنەرانی کورد رەخساند تاکو لە سایەی ئه و رۆژنامەیەدا تواناکانی خۆیان و، لایەنی کولتوری میللەتەکەیان بە خوێنەران ئاشنا بکەن.
رۆژنامەی کوردستانی نوێ لە ماوەی کارکردنیدا بووەتە ناوەندێکی گرنگ و بە کەڵک بۆ پێگەیاندن و ناسینی چەندین نووسەر و رۆنامەنووس. هەروەها بووەتە مینبەرێکیش بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە تایبەتیش؛ توێژی رۆشنبیر و دەستە بژێران، تاکو له و مینبەرەوە تواناکانی خۆیان لە دوو توێی لاپەڕەکانی کوردستانی نوێدا بەرجەسته و وێنا بکەن و، خزمەتی تەواوی کایەی کولتوری، مەعریفی، ئەدەبی و هونەرییەکان بکەن.
جێی خۆیەتی لەم بۆنەیەدا، هەوڵ و کۆششەکانی رۆژنامەی (کوردستانی نوێ) بە بیری هەموو لایەک بهێنینەوە کە چۆن لێبڕاوانه و پیشەییانە، داکۆکی لە پرسە نەتەوەیی و یشتمانییەکان کردووە، له و سۆنگەیەوە دلێرانە جەختی لە شوناسی ناوچە کێشە لەسەرەکان کردووەتەوە و له و رووەوە لێبڕاوانە و بە هەستێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵەی لە تەک دۆسییەی ئه و ناوچانەدا کردووە!
دووبارە یادی 27هەمین ساڵەی کوردستانی نوێی ئازیز لە ستافی رۆژنامەکە و سەرجەم رۆژنامەنووسان پیرۆز دەکەین
ئاسۆ مامەند
لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی 2ی
کەرکوککەرکوک
10-01-201910-01-2019⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!