$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لەبناری هەڵگورد کێشە کەوتووەتە نێوان هەر سێ حیزبی (#حدک#ا، حدک و #سازمانی خەبات#ی کوردستانی ئێران) خەباتی سازمان دەڵێت: هەردوو دیموکراتەکە گەمارۆی پێشمەرگەکانی ئێمەیان داوە فەرماندەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانش دەڵێت: ئەوان بێ پرس هاتوون بارەگایان لە نزیک بارەگای ئێمە داناوە و ئێمەش داوای ڕۆیشتنیان دەکەین.[3]
$باشووری کوردستان$
- لەسنوری ئیدارەی #گەرمیان#، لە دوو کاتی جیاوازدا، دوو ئاگری گەورە کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی گەرمیان و قۆرەتوو، لەماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێردا کۆنترۆڵکرا، بەهۆیەوە نزیکەی 50 دۆنم دەغڵ و دانی جوتیاران سوتا و کارمەندێکی بەرگریی شارستانیش برینداربوو.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286870/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=گەرمیان، زیاتر لە 50 دۆنم دەغڵودان سووتا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=گەرمیان، زیاتر لە 50 دۆنم دەغڵودان سووتا=KTML_ImageCaption_End=
- ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی دارا لە ناوچەی حەفتەغاری سەر بە شارۆچکەی #داقوق# کەوتەوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند، لە عەزاز لە نێوان چەتەکانی دەوڵەتی تورک و عەشیرەتی لەجێل شەڕ ڕوویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی ئەو شەڕەوە 7 کەس لە هەر دوولا کوژراون.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表