$باکووری کوردستان$
- #هەپەگە# ڕایگەیاند:لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین موشدا گەریلاکانمان ڕۆژی 31ی ئاب لە باژێرگان و #شەمزینان#ی سەر بە #جولەمێرگ# چالاکیان ئەنجام دا، سەرلەبەیانیی دوێنێ کاتژمێر 06:30 خولەکی سەرلەبەیانی دژی بارەگایەکی سوپای تورک لە دەوروبەری شەمزینان چالاکییەک ئەنجام درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا نەزانرا، ئێوارەی دوێنێش لە سەر گردی ئاستەنگی ڕەش لە نزیک شارۆچکەی باژێرگانی جولەمێرگ چالاکییەکی دیکە ئەنجام درا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی تورک کوژرا.[3]
- لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شارۆچکەی #سیلڤان# سەر بە پارێزگای #ئامەد#ی باکووری کوردستان، 15 کەس بریندار بوون.[4]
$باشووری کوردستان$
- بەیانی ئەمڕۆ دوای نوێژی #جەژنی قوربان# لە مزگەوتی کوردستان لە سەر ڕێگای #چەمچەماڵ# - #قادرکەرەم#، نزیک شارەدێی #تەکیەی جەباری#، هێرش کراوەتە سەر مامۆستا مەلا محەمەد حەمید وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتەکە و بریندار دەکرێت.[1]
- شەش چەکداری خۆکوژی #داعش# پەلاماری سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا لە میحوەری عیازیە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەیش ڕایدەگەیەنێت شکستمان بەو هێرشە خۆکوژییە هێنا و تەرمەکانیان لە بەر دەستی ئێمەدان.[1]
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی خەرائیج لە میحوەری عیازیە 10 پیاو و 20 ژنی داعش لەگەڵ منداڵەکانیان دەستگیردەکەن.[1]
- #کۆسرەت ڕەسوڵ# لە سەردانێکیدا بۆ لای هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەی #خورماتوو# ڕایگەیاند: ئەو شوێنەی پێشمەرگە ڕزگاری کردبێت دەگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان.[2]
- دەولەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، لەبارەی #کەرکووک#ەوە ڕایگەیاند کە کەرکووک شارێکی تورکییە و هەر واش دەمێنێتەوە، بڕیاری ئەنجومەنی شارەکەش ناڕەوایە.[3]
- لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا، جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ# وەستاوە و تەنیا ڕێگە بەهاتوچۆی گەشتیاران، لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەدرێت.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- #جیهان شێخ ئەحمەد#، وتەبێژی فەرمیی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی تووڕەیی فورات بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە مزگێنی ڕزگارردنی دوو گەڕەکی دیکەی دایە هاوڵاتیان.[3]
- ئەمڕۆ لە جرنییە کاتێک چەتەیەک دەیویست بۆمبێک لە ناو خەڵکدا بتەقێنێتەوە، لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە دەستگیرکرا و ڕێگای پێنەدار کۆمەڵکوژی پێکبێنێت.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表