$باکووری کوردستان$
- 430 زیندانی کە لە بەندیخانەی کراوەی #ئامەد# بەند کراون، لە دژی مامەڵەی کاربەدەستانی بەندیخانەکە ڕاپەڕین و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی.[5]
- سەرۆککۆماری تورکیا لە ئامەد ڕایگەیاند زمانی کوردی وەکو شیری دایکتان حەڵاڵە بۆتان و هێندەی زمانی تورکی بەهادارە. دەشڵێت با هیچ کەسێک بەدوای دەوڵەتەوە نەبێت بۆ کورد.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، کچێکی مێرمنداڵ خەڵکی شاری #بانە# لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. شوناسی ئەو کچە بە ناوی سروە ڕەحیمی ڕاگەیەندراوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، چەکدارانی #داعش# هێرشیان بۆ سەر گوندی حەفتەغاری سنووری داقوق هێناوە و لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە تەقەیان لێکراوە و بەهۆی شەڕەکەوە بەشێک لە کشتوکاڵی ناوچەکەش سووتاوه.[1]
- پۆلیسی #کەرکووک# دەستگیرکردنی باندێکی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند.[1]
- قایمقامی #قەڵادزێ# ڕایگەیاند، لە پێناو کەوتنەوە کاری پڕۆژەی ئاوی خاس کە سەرچاوەی ئاوی سەرەکی قەڵادزێیە، بەربەستیان لەبەردەم ئاوی #زێی بچووک# دروستکردووە و گوتی ئێستا پڕۆژەی ئاوی خاس کەوتووەتەوە کار.[2]
- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مندالڵانەوە لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی فێستیڤاڵی خانەو دایەنگەکان بەڕێوەچوو، کە تێیدا خانەی نەوجەوانانی کچان و کوڕان و خانەی منداڵانی ئەو بەرێەبەرایەتییە و دایانگە حکومییەکانی ناوشاری #سلێمانی# بەشداریان تێداکرد و چەند چالاکییەک ئەنجامدرا.[1]
- بەڕێوەبەری شارۆچکەی #سیدەکان#ی سەر سۆران ڕایگەیاند، ئەو هێزی تورکیا کە چوبوونە گوندی #بەرمیزە#، ئێستا گوندەکەیان چۆڵ کردووە و کشاونەتەوە بارەگاکانی خۆیان. گوتیشی داوای هاوکارییان لە خەڵک کردووە، بەڵام خەڵک ڕەتی کردووەتەوە.[2]
- فەرمانی دەستگیرکردن بۆ #ڕێبوار تاڵەبانی# سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەرچوو.[3]
- لەسەر هاتنەناوەوەی سوپای تورک بۆ باشووری کوردستان،ئەمنیداری گشتی #وەزارەتی پێشمەرگە# ڕایدەگەیەنێت، بۆ پاراستنی سنوورەکان پێویستە حکومەتی عێراق هەڵوێستی هەبێت، چونکە پاراستنی سنوورەکانی لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە، نەک وەزارەتی پێشمەرگە.[1]
- عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراقی ڕایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران دەستیپێکردووە، کە ڕۆژانە بە تانکەر بڕەکەی لەنێوان 30 بۆ 60 هەزار بەرمیلە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێزەکانی سووریای دیموکراتی- هەسەدە لە کاتژمێر 8ی ئێوارەوە بە ئامانجی ڕزگارکردنی گوندەکانی باشووری #حەسەکە# و گوندی دەشیشا-ی هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی شەداد-ی کانتۆنی حەسەکە، هەڵمەتی گەردەلوولی جەزیرەی دەست پێکردەوە.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی جمهوریەتی ئۆپۆزسیۆن، گروپێک کە لە 10 بۆ 15 کەس پێکهاتبون هێرشیان کردوەتەسەر کاروانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی #هەدەپە# لە شاری ئەنکەڕە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表