- کەسوکاری ئه و گەنجەی ماوەی سێ ڕۆژە لە ئەنجامی تۆببارانی تورکیا لە دەڤەری #ڕێکان# کوژراوە و تائێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بهێنرێتەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.[1]
- سوپای تورک دەستڕێژی گوللەی لە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵی ڕۆژئاوایی کردو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، هەروەها پۆلیسیش لە ئەستەنبۆل هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵێک و کچێکی تەمەن 18 ساڵیان کوشتووە.
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەگەڵ تۆپبارانە بەردەوامەکانی سەربازگەی تورکیا لە ناوچەی سونجێ و شانکێ-ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی، تەرمی #سدقی ئیسلام#، هەڵگیرایەوە، کە بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە کوژرابوو، بەرەو شارەدێی شیلادزێ-ی زێدی خۆی بەڕێکرایەوە.[2]
- لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای #هەدەپە# لە جێگەی #فیگەن یوکسەکداغ# هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، سەرپیل کەمال بای کە جێگری هاوسەرۆکی گشتی بوو بە هاوسەرۆک هەڵبژێردرا.[3]
- ئیبراهیم عەباس ئازادکرا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表