- هەمەرێکی داعش کە خۆکوژێکی تێدابوو بە خاڵێکی پشکنینی پێشمەرگە لە گوندی عالییە ڕەشی سەر بە قەزای قەرەقوش تەقییەوە و چەند بریندارێک و شەهیدێکی پێشمەرگەی لێکەوتەوە.
- شەڕ و پێکدان لە نێوان داعش و پێشمەرگە لە گوندەکانی سەر بە ناحیەی گوێر دەستیپێکردوەتەوە و داعش تێکشکاوە و پێشمەرگە لە پێشڕەوی دایە.
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەناوچەکانی حەی تەحریرو شەلالەت لە
موسڵموسڵ توانیان بەسەر چەکدارانی داعش سەرکەوتن تۆمار بکەن.
- ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانەی توندی پەلاماری چەکدارەکانی داعش بۆ سەر قەزای شنگال و ناوچەکانی دیکەی باکوری عیراق دەکات و بەپێویستی دەزانێت هەموو ئەوانە سزا بدرێن کە بەرپرسن لە تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی.
- لە کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەکدارانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر خاڵەکانی پیشمەرگە لە گوندی عەلی ڕەشی سەر بناحیەی بەرتلە، پێشمەرگەش بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە، لە نزیک بەنداوی موسڵیش شەڕ بەردەوامە.
- سەرچاوەیەک لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند، هێزێکیان بەناوی یەکینەی بەرخۆدانی شنگال پێکهێناوە، کە لە گەنجانی ئێزدی پێکهاتووەو لە لایەن ڕۆژئاوای کوردستانەوە چەکیان پێدراوەو ئامانجیان پاککردنەوەی شنگالە لە چەکدارانی داعش.
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە نزیک موسڵ دوو ئەمیری گەورەی داعش کە یەکێکیان بەرپرسی تەقاندنەوەی مەزارە ئاینیەکانە دەکوژن و سەرچاوەکانی ناو پێشمەرگەش ڕایدەگەیەنن، نەخۆشخانەکانی موسڵ پڕبوون لە برینداری داعش.
- ڕێگایەک بۆ ئاوارەکانی چیای شەنگال کراوەتەوە و لەئێستادا هێزەکانی پیشمەرگە سەرقاڵی دەربازکردنیانن بەرەو سنوری سوریا.
- چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ناحیەی گوێر-یان داگیرکرد.
- بەپێی هەندێک سەرچاوە، پێشمەرگەکانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان PDK لەناحیەی گوێر و قەزای مەخموور و گوندەکانی دەوروبەری پاشەکشەدەکەن و ئەمەش ئاڵۆزیەکی زۆری لە و ناوچەیە دروست کردووە و هاوڵاتیانیش ئاوارەدەبن.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
大事年表