$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سێ #کۆڵبەر#ی کورد بە ناوەکانی حیکمەت ئەحمەدی کوڕی سدیق خەڵکی گوندی کوران، شەمزین ئەحمەدی کوڕی حاکم خەڵکی گوندی کوران و ڕەوشەن جەهانگیری کوڕی فازڵ خەڵکی گوندی سین ئاوای ناوچەی سۆما و برادۆستی #ورمێ#، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بەسەختی پێکران.[6]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384461/0025.JPG=KTML_Photo_Alt=09-07-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384461/0025.JPG=KTML_Photo_End=
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی چیای کورەزاری سنوری شارەدێی #شیلادزێ# دەکەن.[2]
- لە سنووری شارۆچکەی باتیفای سەر بە شارۆچکەی #زاخۆ# مین بە یەکێک لە سەربازانی هێزی پاسەوانیی سنووردا تەقییەوە.[1]
- زیاتر لە 200 دەروێشی شێخ محەمەدی کە#سنە#زانی بە شمشێر، چەقۆ و خەنجەر هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی #باشماخ#. دەروێشەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە سنووریان بەزاندووە و هاتنی ئەو درەوێشانە بەمەبەستی بەشداریکردنیانە لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی #شێخ محەمەد کەسنەزانی# کە بڕیارە ڕۆژی هەینی 10-07-2020 بەخاکبسپێدرێت.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384461/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=زیاتر لە 200 دەروێش بە شمشێرەوە هێرش دەکەنە سەر بازگەیەکی ئاسایشی هەرێمی کوردستان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=زیاتر لە 200 دەروێش بە شمشێرەوە هێرش دەکەنە سەر بازگەیەکی ئاسایشی هەرێمی کوردستان=KTML_ImageCaption_End=
- ئەنجوومەنی گەنجانی بناری #قەندیل# و گەنجانی وڵاتپارێز لە چوارچێوەی هەڵمەتی (بیڕوخێنە)ی سەفەربەریی حەفتانین بۆ دەرکردنی سوپای تورکی داگیرکەر لە خاکی باشووری کوردستان و ئێراق دەستیان بە هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ کردووە و هەموو ڕۆژێک بەردەوامن لە کۆکردنەوەی واژۆ بۆ کەمپەینەکەیان. گەنجان لە زۆرێک لە گوندەکانی بناری قەندیل دا دەگەڕێن و واژۆی گەنجان و هاووڵاتییان کۆ دەکەنەوە و تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر واژۆیان لە بناری قەندیل کۆکردووەتەوە.[4]
- نزیکەی 300 پێشمەرگەی سەربە فەرماندەیی #شنگال#، فەسڵ دەکرێن و موچەی چەند مانگێکیشیان پێنادرێت، ئەوەش بە پاساوی بەجێنەهێنانی ئەرکەکانیان و پابەندنەبون بە دەوامەوە، کە بەشێکیان هۆکارەکەی بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.[3]
- بەرێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 48 زیندانی لە گرتووخانەی #گەرمیان# وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشان کران.[3]
- بەبڕیاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، #زیاد جەبار# وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرا.[5]
- لە #سلێمانی# پێشمەرگە دێرینەکان گردبونەوەو داوا دەکەن چاکسازی مووچە لە مووچەی سەرجەم هاوڵاتیان بکرێت نەک تەنها پێشمەرگە دێرینەکان و داوای مافەکانیان دەکەن.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕۆژ بەڕۆژ داشکانی دراوی ئێرانی بەردەوامە و بەقسەی بازرگانی ئەو دراوەش تائێستا تمەنی ئێرانی داشکانی بەوشێوەیەی بەخۆیەوە نەدیوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表