$باکووری کوردستان$
- بۆ لێسەندنەوەی مافی پارێزبەندی لەبارەی 18 پەرلەمانتاری #هەدەپە# 21 دۆسیە ئامادەکران و بۆ پەرلەمانی تورکیا نێردران.[2]
- لەو هاوسەرۆکی شاروانیانەی لە 6ی کانونی یەکەمدا لە #وان# لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان دەستبەسەر کرابوون کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە هاوسەرۆکی شارەوانی بێگری یلماز شالان، هاوسەرۆکی شارەوانی قەلقەلێ دیلان ئۆرەنجی و یاقوب ئالماچ بریاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو، هاوسەرۆکی شارەوانی ئەلباک ئەرکان ئاجار و هاوسەرۆکی شارەوانی بێگرێ لەیلا بالکان بە مەرجی چاودێریی دادگا، ئازاد کران.[2]
- هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە #سەڵاحەدین دەمیرتاش# کە ئێستا لە گرتووخانەیە دەڵێت، دەمێکە نەخۆشە و گرفتی تەندروستی هەیە، هێشتا نەخۆشییەکەیشی دەستنیشاننەکراوە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی یادگار ئیسماعیلی خەڵکی گوندی زڵێی #بانە#، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا.[8]
- لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە زانکۆی کوردستان لە شاری #سنە#، بە سەرپەرشتی د. ڕەحمەت سادقی، سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبوونی مامۆستا و خوێندکاران، بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشیرایە هەڵمەت عاسی حوسێن، مامۆستای زانکۆی #گەرمیان# لە هەرێمی کوردستان.[5]
- چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی سابیر قادری تەمەن 43 ساڵ و خەڵکی دێولان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[8]
$باشووری کوردستان$
- لە سەعات 8ی بەیانی ئەمڕۆوە کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە سەرتاسەری باشووری کوردستان و ئێڕاق دەستیپێکرد.[1]
- دوای زیاتر لە چوار مانگ لە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس #زوبێر برادۆستی# لە لایەن ئاساییشی #دهۆک#ەوە، ئازاد کرا.[2]
- بەمەبەستی ئیدانەکردنی ئەو دەستدرێژیەی کرایە سەر خێزانێکی #هەڵەبجە#یی لە شاری #ورمێ# و دەربڕینی هاوخەمی بۆیان، بەئامادەبوونی کەسوکارەکەیان فەرمانبەرانی شارەوانی هەڵەبجە بۆ ماوەی کاتژمێرێک کارەکانیان ڕاگرت. هێمن باقی یەک لە ئەندامانی ئەو خێزانە بووە و کارمەندی شارەوانیی هەڵەبجەیە.[3]
- لە ناو بنکەی پۆلیسی #کفری# پۆلیسێک تەقە لە برایەک و براژنی خۆی دەکات و هەردووکیان دەکوژێت.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374857/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پێنجوێن.. بەشێک لە هاووڵاتیان گردبوونەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پێنجوێن.. بەشێک لە هاووڵاتیان گردبوونەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بەیانی ئەمڕۆ، دژی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی بەشێک لە هاووڵاتیانی شارۆچکەی #پێنجوێن# گردبوونەوە و ڕێگەی سەرەکی هاتوچۆیان داخست.[1]
- شێخ #سدیق عەبدولعەزیز# ڕابەری پێشووی #بزووتنەوەی ئیسلامی# لە کوردستان لە شاری #سلێمانی# کۆچی دواییکرد.[4]
- دادگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ناتوانن هیچ کاتێک دیاری بکەن بۆ کۆتایی هاتنی دۆسیەکەی #سێوان قادر# و سێ منداڵەکەی، بەڵام هەموو لایەک دڵنیا دەکەنەوە دادگا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بڕیار دەدات و هیچ لایەنگرییەکی پێوە دیار نابێت.[3]
- سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم لە کۆتایی هەفتەی بەڕەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا ڕایگەیاند: لەساڵی 2014 وە تا ئێستا قەبارەی گەندەڵی 423 ملیار دیناری تێپەڕاندووە و توانیومانە له و ڕێژەیەدا بڕی 17 ملیار و 790 ملیۆن دینار بۆ حکومەت بگەڕێنینەوە و بڕی 2 ملیار و 770 ملیۆن دیناریش دەستی بەسەرداگیراوە.[3]
- گرێبەستی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری بۆ پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی #هەولێر# واژۆکرا و بەگوتەی پارێزگاری هەولێر، یەکێک لەگرفتە گەورەکانی شارەکە چارەسەر دەکات.[5]
- ئەمشەو لە ڕێگەی سێ گوللە هاوەنەوە گوندی تۆپزاوای کاکەیی لە سنوری #داقوق# موشەک باران کرا، هاوەنەکان بەر چەند ماڵێک کەوتون و زیانی مادی زۆری لێکەوتوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.[3]
- دانیشتوانی گوندی دەکە لە سنووری #خانەقین# داوا دەکەن، هێزە ئەمنییەکان سەر و ماڵیان لە مەترسییەکانی چەکدارانی #داعش# بپارێزن، هەروەها دەڵێن: خەریکە داعش وەک سەرەتای دروستبوونی دەبێتەوە بە هێزێکی مەترسیدار لە سنووری شارۆچکەی خانەقین و پارێزگای دیالە، ئەمەش وایکردووە تا ئێستا 25 گوندی کوردنشین ماڵەکانیان بەتەواوی چۆل بکەن.[6]
- ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30ی سەرلەبەیانی، لەبارەگای ڕێکخراوی ژیانەوەی گەنجان، سمینارێک بە بەشداری 150 خوێندکاری زانکۆ، سەبارەت بە کێشەکانی ژن لەلایەن ڕۆزە تاتانی چالاکوان و ڕۆژنامەنووس، بەڕێوەچوو.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی تەل وەرد و شاروچکەی زڕگانی #سەرێکانی# تۆپباران دەکەن.[2]
- خوێندکار و مامۆستایانی #عەفرین# و شەهبا بە ڕێپێوان و ڕاگەیەنراوەکانیان لە بەرامبەر بارەگای سەربازانی ڕووسیا لە شەهبا کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەتیان شەرمەزار کرد کە لە ئەنجامیدا 10 کەس شەهید بوون کە 8 کەسیان منداڵ بوون.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆکی تورکیا، #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# ڕایگەیاند، دەستمان کردووە بە نیشتەجێکردنی یەک ملیۆن کەس لە ناوچەکانی سەری کانی و #گرێ سپی# باکووری سووریا.[6]
- دوای ئەنجامدانی چەند هێرشێک بۆ سەر چەند بارەگایەکی لە عێراق لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەمڕۆ ئەمریکا 500 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕەوانەی عێراق کرد و لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار جێگیرکردن.[7]
- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق داوای لە هاووڵاتییەکانی کرد سەردانی عێراق نەکەن، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئەو داواکارییە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.[3]
- ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتەکەیان ئەمڕۆ بانگهێشتی باڵیۆزی هەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و کەنەدای کردووە و ناڕەزایەتی خۆیانیان لەبارەی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق پێ ڕاگەیاندووە.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表