$باکووری کوردستان$
- دیسانەوە پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە #جۆلەمێرگ# قەدەغەکاریی بۆ 5 ناوچەی جۆلەمێرگ بە پاساوی ناوچەی ئەمنیی تایبەت ڕاگەیاند و هەموو جۆرە هاتن و ڕۆیشتنێکی هاووڵاتییانی لەو ناوچانە قەدەغەکرد. ئەو پارێزگارەی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندووە، قەدەغەکارییەکە لە ئەمڕۆوە 11ی شوبات دەستپێدەکات و تا 25ی شوبات بەردەوامیی دەبێت.[1]
- پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری #پەکەکە#، بەمەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی پۆرسە کرد.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ماڵپەڕی #ڕێکخراوی کوردیپێدیا# لە ڕۆژهەڵات و ئێران لەلایەن دەستەڵاتدارانی ئێرانەوە فیلتەرکرا.
- هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری #ورمێ# بە ناوی ئازاد عەزیزی کوڕی عومەر، بەهۆی هەگەڵگرتنی پلاکاردێک کە لە سەری نووسرابوو، من دەنگ نادەم لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە سنووری سێمیلکای نێوان باشوور و ڕۆژاوا داخرا.[2]
- ئەمڕۆ یارییەکانی گەڕی 11ی خولی پلە یەکی کوردستان بەڕێوەچوون و یانەی #چەمچەماڵ# بلیتی گەیشتن بە خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێنا.[3]
- وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە #سلێمانی# و لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان وتی کردنەوەی نووسینگەی ڕاستاندن لە پارێزگای سلێمانی هاوکارێکی باش دەبێت بۆ دانیشتوانی پارێزگاکه و دەورووبەری.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376651/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=نزمترین پلەی گەرمی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376651/0006.JPG=KTML_Photo_End=
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ لە کاتژمێر 16:40 بە کاتی هەرێمەکە گوندی سمۆقای سەر بە ناوچەی شەهبا تۆپباران کرا. لە لایەکی دیکەوە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش لە کاتژمێر 14:30 گوندەکانی ئوم ئەلخێر، تەیلا، مجێبلا شێرابی و درداری سەر بە تل تەمر تۆپباران کران. هەروەها لە کاتژمێر 11:40-یش گوندەکانی مجاربا شەراب کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی تل تەمر تۆپباران کرابوو.[1]
- بەپێی زانیاریی سەرچاوەکان لە #عەفرین#ەوە، داگیرکەران لە گوندی کەمرۆک لە ناوچەی ماباتای عەفرین 2 کەسیان بە ناوەکانی جیهاد حەسەن ئیبراهیم و شیار محەمەد شۆتۆ ڕفاند.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- پۆلیسی مەدینەی منەوەرە هەواڵی دەستگیرکردنی #مەلا عەلی کەڵەک#ی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە عێراقییە، ناوی عەلی مەحموودە و تەمەنی 50 ساڵانە و کوردە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە نەخۆشییەکانی خەڵک چاکدەکاتەوە.[3]
- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕەشنووسی بودجەی بۆ ساڵی 2021 بڵاوکردەوە، ئەمریکا لەگەڵ ئەوەی هاوکارییە سەربازییەکانی بە بڕی 47 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامی پێدەدات، بەڵام هاوکارییە داراییەکانی کە بەکاردەهێنرا بۆ پێدانی مووچەی پێشمەرگە ڕادەوەستێنێت. لە داهاتوو بە شێوازی ڕاهێنان و پڕچەککردن هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.[3]
- هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بە هاوکاری سوپای تورکیا، هێلیکۆپتەرێکی جەنگیی سوپای سووریا دەخەنە خوارەوە.[4]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لە بۆردومانەکانیان بۆ سەر پێگەکانی سوپای سووریا لە ئیدلب، 51 سەربازی سوپای سووریایان کوشتووە و دوو تانکی سەربازیشیان تێکشکاندووە و دەستیان بەسەر یەکێکی دیکەشدا گرتووە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表