$باشووری کوردستان$
- تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەهەردوو پارێزگای #هەولێر#و #دهۆک# داخرا، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت، لەو بڕیارە بێئاگان.
- لە شارەزور لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ئاڵای لایەنە سیاسییەکان هێنرانە خوارەوە.
- شەوی ڕابردوو ئاساییشی پارتی لە شارۆچکەی #سۆران#، نووسینگەی کەناڵی (کەی ئێن ئێن) دادەخات و کارمەند و پەیامنێرەکانیش ئاگاداردەکاتەوە کە لە زووترین کاتدا ئەو شارە جێبهێڵن.
- فازیل بەشارەتی، لێپرسراوی لقی 12ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند ئەوانەی هێرشیانکردۆتە سەر بارەگاکانمان دەستیان بەشانە زەردەواڵەدا کردووە و دەبێت ئامادەبن بۆ گەزین.
- لە سنووری شارۆچکەی دوکان و لە شارەدێیەکانی پیرەمەگرون و خەلەکان و بنگرد، بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەستی هێزەکانی ئاساییش و پۆلیس کران.
- لە شەقامی مەولەوی شاری #سلێمانی# خۆپیشاندان دەستی پێ کردەوە.
- ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، دەسەڵاتدارانی سلێمانی بە پلەی یەک بەرپرسن لە شکستیان لە پاراستنی بارەگا و ئەندامانی پارتی.
- زانکۆی کۆیە بە بۆنەی دامەزراندنییەوە دکتۆرای فەخری بە سەرۆک #مام جەلال# بەخشی.
- بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ڕایدەگەینێت، بزووتنەوەی گۆڕان پابەند نەبووە بە ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت و چیدیکە وەزیرەکانی گۆڕان بەشێک نین لە حکومەت.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表