$باکووری کوردستان$
- بە تۆمەتی پروپاگەندە بۆ ڕێکخستنی قەدەغە و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی دوژمنایەتی لە ناو گەلان دا، داواکاری گشتیی دادگای ئەنقەرە داوای لێپرسینەوەی لە #پەروین بوڵدان#، هاوسەرۆکی #هەدەپە# و سری سورەیا ئوندەر، پەرلەمانتاری هەدەپە کرد.[4]
$باشووری کوردستان$
- خۆپیشاندانی مامۆستایان لە #سلێمانی# دەستیپێکرد کە دیارترین داواکارییان لەسەر پرسی دابەشکردنی #مووچە#یە.[1]
- لە شاری سلێمانی 8 حیزب بۆ شکاندنی بایکۆتی مامۆستایان کۆبوونەوە. پاشان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا یاداشتێکی سێ خاڵییان ئاراستەی حکومەت و پەرلەمان و ڕای گشتی کرد. هاوکات مامۆستایان بە ئەنجامدانی گردبوونەوە و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراو جەختیانکردەوە لە بایکۆت بەردەوام دەبن. یەکێتیی مامۆستایانیش دەڵێت ئیدارەی سلێمانی لە دواکەوتنی مووچەی مامۆستایان بەرپرسە.[3]
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، دانیشتوانی گەڕەکی سەربازگەی خالید لە شاری #کەرکووک# خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی شارەکە ئەنجامدا. خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند، کە پاش ئاوارەبوونیان بەهۆی هاتنی #حەشدی شەعبی# و سوپای عێراق بۆ شارەکەیان لە #16ی ئۆکتۆبەر#ی ساڵی ڕابردوو، خانووەکانیان لەلایەن چەند گروپێکی تورکمانییەوە، کە لەلایەن دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی ئێستای کەرکووکەوە پشتیوانیی دەکرێن داگیرکراوە و داوایانکرد، کە خانووەکانیان بۆ بگەڕێندرێنەوە.[4]
- سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسی #بودجە#ی ساڵی 2018 ی عێراق کە لەلایەن #حەیدەر عەبادی# و ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق ئامادەکراوە، یاسایی و دەستووری نییە، بۆیە وەکو سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕەتیدەکەنەوە.[3]
- وەزیری دەرەوەی فڕەنسا گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک لە بەرپرسان پێشوازی لێکرا.[2]
- بۆ پشتوانیکردن لە بەرخۆدانی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر ئەو کانتۆنە، لە شارەدێی #تەقتەق#-ی سەر بە شارۆچکەی #کۆیە# ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە ئامادەبوونی ژمارەیەک فەرماندەی باڵای یەپەگە و ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە سەنتەری شاری عەفرین ژمارەیەک شەهیدی یەپەگە بەخاکسپێردرا.[1]
- ئەمڕۆ شاندی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ناوەندی شاری عەفرین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا. لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەدا تیشک خرایە سەر یەکێتی نەتەوەیی کورد، هەروەها پشتگیریی بەرخۆدانی عەفرین کرا و ڕاگەیەندرا:داگیرکاریی لە کوردستان دا لە ناو دەچێت.[4]
- تۆپباران و بۆردوومانەکانی سوپای تورک بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنیی بەبێ وەستان بەردەوامە و سەدان دووکانی شارۆچکەی ڕاجۆی #عەفرین# لە ئەنجامیدا ڕووخاون.[2]
- وەزارەتی ناوخۆی تورک ناوی #ساڵح موسلیم# خستە لیستی سوور و بڕی 4 ملیۆن لیرەی تورکی (ملیۆنێک و 40 هەزار دۆلاری ئەمریکی) وەک خەڵات دەستنیشانکراوە بۆ ئەو کەسەی شوێنەکەی ئاشکرابکات.[3]
- سوپای تورک و چەتەکانی لە شارۆچکەی شەرا-ی سەر بە عەفرین، سێ هاوڵاتی مەدەنییان ڕفاند و تاوەکو ئێستاش چارەنووسی ئەو سێ هاوڵاتییە دیارنییە.[4]
- فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورک گوندی عەین حەجەر لە سنووری شارەدێی مابات لە عەفرین بۆ ڕدوومان دەکەن، کە شوێنێکی مەدەنییە و هاوڵاتیان دەکەنە قوربانی.[4]
- فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورک گوندەکانی دێر بەلوت و گرێ دێوا لە جندرێسی سەربە عەفرین بۆردوومان دەکەن، هاوکات لە سنووری گوندی دێر بەلوت لە نیوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانی سەر بەو سوپایەدا شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەچێت.[4]
- سوپای تورک پاڵاوگەی ئاوی چیای کەفەر سەفرای جندرێس-ی سەربە عەفرینی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ئاوی خواردنەوەی پێنج هەزار خانەوادە بڕا.[4]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل لەراگەیەنراوێکیدا ئاماژە بەوە دەکات کەشەوی ڕابردو لەهەردو ناوچەی عەزاز و شەرا لەکانتۆنی عەفرین، شەرڤانان ڕوبەروی سوپای تورکیا بونەتەوە و توانیویانە، 4 تانک و جبەخانەیەکی چەک و تەقەمەنی سوپای تورکیا بتەقێننەوە، ئاشکراشیدەکەن شەوی ڕابردو 28 سەربازی سوپای تورکیا بەدەستی شەرڤانان کوژراون و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار کراون.[5]
- شەڕڤانانی یەپەگە شارۆچکەی ڕاجۆ-ی عەفرین، فڕۆکەیەکی سیخوڕیی سوپای تورکیان خستەخوارەوە و ڤیدیۆی فڕۆکەکەشیان بە تێکشکاویی بڵاوکردەوە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表