$باکووری کوردستان$
- لە #وان# 4 سیاسەتمەداری کورد بە ناوەکانی یادیشان کارابولوک هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە#ی وان، دیلان ییڵدز ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، سەعید کلچ و ئیبراهیم سونگور ئەندامانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک کە 10 شوبات ئازادکرابوون، جارێکیتر دەستگیرکران.[1]
- یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵیادی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی دژی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری #پەکەکە#، لە چەندین شوێنی شاری #ئامەد# ئاڵای پەکەکە- یان هەڵواسی.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376652/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لەچەندین شوێنی ئامەد ئاڵای پەکەکە هەڵواسرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لەچەندین شوێنی ئامەد ئاڵای پەکەکە هەڵواسرا=KTML_ImageCaption_End=
- پۆلیسی تورک ئەم بەیانییە لە ناوەندی شاری #ئاگری# هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ. ئەرسین ئەرینچیک سەرۆکی لقی سەندیکای کرێکارانی شۆڕشگێری تورکیا (DÎSK)، ئیسماعیل چیفتچی هاوسەرۆکی ناوچەی ناوەندیی هەدەپەی ئاگری، عومەر تاش بەڕێوەبەری هەدەپە لە ناوچەی ناوەندیی ئاگری، سەبری تاشدەمیر ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی شار و حامید تاشدەمیر بەڕێوەبەری پێشووی بەدەپەی ئاگری دەستگیرکران. کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەریی ئاسایشی شارەکە و دەشوترێت ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی کەسە دەستگیرکراوەکان زۆر زیاترن.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەسکەندەر لوتفی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان #مەریوان#، لەلایەن دادگای گشتییەوە، بە دوو ساڵ زیندانی، مەحکووم کرا. ئەو حوکمە لەلایەن ساڵح نیکبەخت پارێزەکەی پشتڕاست کرایەوە و بە وتەی ناوبراو لە کاتی موڵەتی یاسایی، بە نیسبەت ئەو حوکمە بەدواچوون دەکەین.[7]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی ئیبراهیم محەممەدی لە گەڕەکی حاجیئاوای #سنە# و ناوبرایان دەسبەسەر کرد. هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، دەستیان بە شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەی کرد.[7]
$باشووری کوردستان$
- بە هۆی خراپی کەش و هەوا و بارینی بەفرێکی زۆر لە شارەکانی کوردستان، یارییەکانی گەڕی پازدەیەمی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان، کە بڕیار بوو سبەی و دوو سبەی ئەنجام بدرێت دواخرا.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376652/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=هۆشداریەک لە کەشناسییەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376652/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- بە ئامادەبوونی چەندین شاعیر و توێژەری هەرێمی کوردستان و دەرەوە دیداری شێروانە بۆ شیعر و توێژینەوە لە #کەلار# بەڕێوەدەچێت.[4]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لە پارێزگای #دهۆک# ڕاگەیاند: بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما، سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری دهۆک پشووی فەرمی دەبێت.[2]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی #سلێمانی# ڕایگەیاند لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران سبەی پێنجشەممە 13-02-2020 لەسەرجەم ناوەندەکانی سنووری بەڕێوەبەراتییەکەمان پشووە.[4]
- سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مامەڵەی کۆتایی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردووە و نامەی دەستبەکاربوونیان نێردراوە بۆ #وەزارەتی دارایی# و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و میلاک.[3]
- لوقمان لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی #پێنجوێن# ڕایگەیاند، بەهۆی ئه و شەپۆلە سەرمایەی کە ڕووی لە ناوچەکە کردوه و ئه و بەفرو بەستەڵەکەی کە هەیە لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا نزیکەی 25 هاووڵاتی بەهۆی خزان و کەوتنەوە تووشی شکانی ئێسک و دەرچوون و درز و ئازار پێگەشتن بوون.[4]
- لە ڕێوڕەسمێکدا، ئەمڕۆ پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆست، لە نێوان #پەخشان زەنگەنە# ئەمینداری گشتی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان و خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی نوێی ئەنجوومەن بەڕێوەچوو.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە گوندێکی سنووری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئەمەریکا و گوندنشینە عەرەبەکان ڕوویدا.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، دەتوانین تا کۆتایی ئەم مانگە سوپای سووریا لە ئیدلب دەربکەین و لە هەموو شوێنێکی سووریا هێرشبکەینە سەر ڕژێمی سووریا. ڕاشیگەیاند، سووریا و ڕووسیا لە هێرشەکانیان بەردەوامن و ئێمەش بێ دەنگ نابین بەرامبەر هیچ پێشێلکارییەک.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表