$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دیاکۆ تارا کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی کێلەسیپانی بەخشی لاجانی #پیرانشار#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.[7]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384463/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە ناوی دیاکۆ تارا دەسبەسەر کرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە ناوی دیاکۆ تارا دەسبەسەر کرا=KTML_ImageCaption_End=
- لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار، لاوێکی کورد بە ناوی عادڵ شێخە کوڕی ڕەحیم، تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی پەسوێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کراوە.[7]
- لە شاری #ورمێ#، لە ڕێورەسمی شایی کوڕ و کچەکەیاندا، دایک و باوکی بووک و زاواکە تووشی کۆرۆنا بوون و هەر چواریان گیانیان لەدەستدا.[1]
$باشووری کوردستان$
- نۆ هەزار و 201 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# بوون و 316 کەسیش گیانیان لەدەستداوە؛ هەروەها سێ هەزار و 294 کەسیش چاکبوونەتەوە.[2]
- لە 24 کاژێری ڕابردوو، 254 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 14 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.[5]
- ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو زیندانیانی چاکسازیی گەورانی #سلێمانی#دا بڵاوبووەتەوە، سەرچاوەیەکی ناو زیندانەکە دەڵێت، زیاتر لە 100 تووشبوو تۆمارکراوە و ڕۆژانەش تووشبووی نوێ تۆمار دەکرێت، بەڵام وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت، کە تەنها 27 تووشبوو تۆمارکراوە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384463/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شێوازی پەیوەندیکردنی زیندانیان بە کەسوکاریانەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شێوازی پەیوەندیکردنی زیندانیان بە کەسوکاریانەوە=KTML_ImageCaption_End=
- لەماوەی 24 کاتژمێردا 10 کەس لە دەڤەری #گەرمیان# بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.[2]
- بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هەزار و 990 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاک بوونەتەوە.[6]
- #دەزگای خێرخوازیی بارزانی# بە مەبەستی پاڵپشتی جوتیاران و کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیەکدا بە ماوەی حەوت ڕۆژ و ڕۆژانە 30 تەن بەرهەمی تەماتەی جوتیاران لە پارێزگای #دهۆک# دەکڕێت و پاشان پێشکەشی ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکان دەکات.[2]
- دوای پێنج مانگ لە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی شارەوانی قەزای# کۆیە#، ئەندازیار هۆگر کەیفی دەستی لەپۆستەکەی کێشایەوە. سەرۆکی شارەوانی کۆیە لەرونکردنەوەیەکدا هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی بۆ چەندین کێشە دەگەڕێنێتەوە لەوانە نەسریەی کەمی مانگانەی شارەوانی، کە چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە و بەوتەی خۆی بەشی سەدا 10 ی داواکاری هاوڵاتیانی سنورەکە ناکات.[4]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی #کەرکووک# ڕایگەیاند، ئەمڕۆ، لە بەردەم ئەکادیمیای پۆلیسی کەرکووک، محەمەد جەلال کارمەندی بەشی ئەفسەرانی پۆلیس، کە بە ڕەگەز تورکمانە و نیشتەجێی شارەدێی تازەی #خورماتوو#ە لە باشوری کەرکووک، تەقەی لێکراوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.[4]
- دادگای لێکۆڵینەوەی #هەولێر# یادداشتی دەستگیرکردنی بۆ #سۆران# عومەر دەرکرد.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- دوای بڕیاری تورکیا بە گۆڕینی مۆزەخانەی ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت، پارتییەکی سیاسیی یۆنانی داوایکرد وەڵامی تورکیا بدرێتەوە کە دەستی بۆ سەر یەکێک لە گرنگترین هێماکانی دنیای مەسیحیەت درێژکردووە. پارتیی چارەسەری یۆنانی داوایکرد شوێنی لەدایکبوونی مستەفا کەمال ئەتاتورکی دامەزرێنەری کۆماری تورکیا لە شاری سالۆنیکی یۆنان بکرێتە مۆزەخانەی نەمرکردنی یادی کۆمەڵکوژیی یۆنانییەکان لە ناوچەی بۆنتۆسی سەر دەریای ڕەش لە سەردەستی تورکەکان.[1]
- پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان ڕایگەیاند بڕیاری گۆڕینی مۆزەخانەی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت لەلایەن ئەردۆغانەوە” زۆر ئازاری دام”.[4]
- وەزارەتی دەرەوەی میسر، هەواڵی کۆچی دوایی کونسوڵی وڵاتەکەی ئەحمەد جیهاد لە هەولێر ڕاگەیاند، کە بە هۆی نەخۆشییەوە لە قاهیرە کۆچی دواییکردووە.[2]
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# ڕایگەیاند، بڕیاری گۆڕینی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت و کردنەوەی بە ڕووی موسڵماناندا بڕیارێکی ناوخۆیی تورکیایە و پێویستە وڵاتان ڕێز لە بڕیاری ناوخۆیی یەکدی بگرن.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表