- لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی پارتە کوردستانییەکان لە پەڕڵەمانی کوردستان و بەئامادەبوونی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی بڕیاردرا کە بەشداری بکەن لە هەڵبژاردنەکانی کەرکووکدا.
- تەرمی هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی خدر ساڵح عەبدولحەمید لە گەرەکی پیشەسازی شاری موسڵ دۆزرایەوە، ناوبراو خەڵکی گوندی چەمەڕەشی سەر بە قەزای شێخانە و تەمەنی 52 ساڵە و مامۆستایەکی خانەنشینە و لە کۆمەڵگای کەڵەکچی دادەنیشێت، خزم و کەسانی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی 10000 دۆلاریان داوە. شایەنی باسە هاووڵاتیی ناوبراو مانگێک بەر لە ئێستا لە شاری موسڵ لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە ڕفێندرابوو.
- لە ڕوونکردنەوەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، والیی دەرسیم ڕایگەیاند کەوا لە پێکدادانی هێزەکانی سوپای تورکیا لەگەڵ جەنگاوەرانی کۆنگرەی گەل، تەرمی 5 جەنگاوەر کەوتنە دەست سەربازانی تورکیا. بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی زەمانی تورکی لەو پێکدادانەدا کە لە گوندی شیشیک-ی سەر بەدەرسیم ڕوویدا، دوو جەندەرمەی تورک کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون. لەدرێژەی هەواڵەکەدا ڕۆژنامەکە ڕایگەیاند کەوا بە پێی لێدوانی والیی دەرسیم، 2 لەو پێنج کەسەی کە لە گەریلاکانی کۆنگرەی گەل کوژراون، ژن بوون.
- جەماوەری شاری مەخموور خۆپیشاندانێکیان بۆ گەڕانەوەی شارۆچکەکەیان بۆ سنووری کارگێڕیی هەولێر ڕێکخست.
- تیرۆریستە عەرەبەکان ڕۆکێتێکیان ئاڕاستەی لکی دووی پارتی کرد لە هەولێر، بەڵام بەر ماڵێک کەوت و زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە.
- بەپێی هەواڵێک کە لە ڕۆژنامەی هەواڵدا بڵاوکراوەتەوە غازی ئەلیاوەر و نەسرین بەرواری جیابوونەتەوە.
- پەڕڵەمانی ئەوروپا لە بڕیارێکدا بەزۆرینەی 104 دەنگ، بەتوندی ڕەخنەی لەئێران گرت کە پەیوەندی سێکسی بەتاوان داناوە و لەسەر ئەو کارە خەڵک سزا دەدات. پەڕڵەمانی ئەوروپا ڕایگەیاندووە کە ئەنجامدانی کاری سێکسی لەنێوان پێگەیشتوواندا بەشێکە لە مافی مرۆڤ و دەبێ ئێران ڕێزی لێ بگرێت و بەتاوانی دانەنێت و ئەنجامدەرانیشی نابێت سزا بدرێن. ئەو بڕیارەش پەڕڵەمانی ئەوروپاش دوای ئەوە هات کە لەماوەی ڕابردوودا چەندین کەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی زینا بەردباران کراون.
- باڵوێزی ئامریکا لە بەغدا نیگرۆپۆنتی نامەیەکی بۆ جەلال تاڵەبانی نووسی سەبارەت بە ڕەوشی کەرکووک و تێیدا بەڵێنی جێبەجێکردنی بڕگەی 58ی دەستووری کاتیی ئێڕاقییدا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表