$باکووری کوردستان$
- لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ناوچەی باسان، هەزەخ و سلۆپی شڕنەخ 5 کەس دەستگیرکران.[7]
- پارێزگاری دیلۆک بە بیانووی ڤایرۆسی کۆرۆنا 15 ڕۆژ قەدەگەی چالاکی و بەرنامەکانی ڕاگەیاند. قەدەغەکە ئەمڕۆ دەستپێدەکات و تا 30 مانگ بەردەوام دەبێت.[7]
- لە مووش و ناوچەکانی دەست بە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی کرا. بەپێی زانیاریەکان لە ئەنجامدا 17 کەس دەستگیرکراون.[7]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانی گوندی (کوران)ی ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی #کۆڵبەر#ان کردووە و سێ کۆڵبەر کوژراو بریندار کراون. هەواڵنێری هەنگاو لە ورمێ ڕایگەیاندووە بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی سیراج ئەحمەدی تەمەن 37 ساڵ کوژراوە و تا ئێستا ناسنامەی یەکێک لەو دوو کۆڵبەرە بەناوی #مەخموور# ئەحمەدی تەمەن 33 ساڵ بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.[8]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385275/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کوژران و برینداربوونی سی کۆڵبەر لە سنوورەکانی ورێ=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کوژران و برینداربوونی سی کۆڵبەر لە سنوورەکانی ورێ=KTML_ImageCaption_End=
- ماڵپەڕەکانی حکوومەتی ئێران، لە هەواڵێکدا، باسیان لە کوژرانی پاسدارێک بە ناوی حامید سەیفی لە ناوچەی #سەردەشت# - #مەهاباد#دا کرد. ماڵپەڕی فارس نزیک لە سپای پاسداران، کوژرانی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانی بۆ شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران گەڕاندووەتەوە.[6]
- دوو چالاکی ئەهلی سونەت بە ناوەکانی حامید عەلی مشکۆ تەمەن 36 ساڵ و فەرشاد جەهش تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی #ورمێ#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کران و لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت.[6]
- دوو کەس لە بەندکراوانی مانگی پووشپەڕی شاری #شنۆ# بە ناوەکانی “ڕەحیم ڕەفعەت” و “ڕەحمان تابش” دوا نزیکەی 40 ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شنۆ گوازراونەتەوە.[8]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی شەهریار پوورعەلی کوڕی ئیسفەندیار، خەڵکی دزەی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا. ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ورمێ، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا و بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی هێزە ئینتزامییەکان گوازرایەوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- #وەزارەتی تەندروستی# ڕایگەیاند؛ لە ماوەی 1 هەفتەدا لە پارێزگاکانی #سلێمانی# و #هەولێر# و #دهۆک# #هەڵەبجە# 3 هەزار و 918 کەس توشی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# بون و 101 کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ڕێژەی گیان لەدەستدان لە پارێزگای هەولێر بوەو 65 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ماوەی 1 هەفتەدا 22 هەزار و 738 پشکنین ئەنجامدراوە و زۆرترین ڕێژەی پشکنینیش لە شاری هەولێر کراوە بۆ 10 هەزار و 66 کەس.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 658 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 20 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- ژمارەی تووشبووان لە #کەرکووک# نزیکدەبێتەوە لە حەوت هەزار کەس، تەنیا لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 752 کەس لەو شارە وەک تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون لەو ژمارەیە 26 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.[2]
- هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، تەندروستی دهۆک لە سنووری پارێزگاکەیان، پێشنیازی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی کرد.[4]
- پزیشکانی نیشتەجێی خولاو کارمەندانی تەندروستی پارێزگای سلێمانی مانگرتنیان لە کارکردن ڕاگەیاند.[3]
- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی شاری #ڕانیە# ڕایگەیاند، ڕێژەی توشبوان لە دەڤەری ڕاپەڕین گەیشتوەتە لوتکە و ڕۆژبەڕۆژ لە زیادبوندایە، خزمەتگوزاری تەندروستیش لەم سنورەدا لە بارێکی زۆر ناهەموار و ناگونجاودایە، بۆیە نەخۆشانی کۆرۆنا بۆ وەرگرتنی چارەسەر بە ناچاری ڕو لە نۆرینگە تایبەتیەکان دەکەن.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- جوان موستەفا هاوسەرۆکایەتیی کۆمیتەی تەندروستیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، 11 کەسی تر تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوون. 6 کەسیان لە جزیر و 3 کەسیان لە کۆبانێ و 2 کەسی تریشیان لە شەهبا تووشی ئەو پەتایە بوون.[7]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پڕۆژەبڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆی چەکی سەر ئێران ڕەتکردەوە و ئەوەش نیگەرانیی واشنتنی لێکەوتەوە.[1]
- بانکی ناوەندی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی داکەوتنی بەرچاو لە هەناردەکانی تورکیا بۆ دەرەوە کە لە 5 مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەرێژەی %19.7 دابەزیوە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表