$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەفشین حوسێن پەناهی، چالاکی مەدەنیی و ژینگەپارێزیی کورد، لە گرتنگەی ناوەندیی #سنە#، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.[5]
- سیرووس عەباسی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان، بە بارمتەی 100 ملیۆن تمەنی لە گرتنگە ئازاد کرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- سەرۆکی دادگای تاوانی #هەولێر# لە نامەیەکدا پێشنیازێک بۆ دادوەرانی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو و داواش لە حکومەت و پەرلەمان دەکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەزووترین کات یاسایەکی لێبووردنی گشتی دەربکەن.[2]
- #وەزارەتی تەندروستی#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری ڕاگرتنی قەدەخەکردنی هاتووچۆ لە پارێزگاکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە گرنگ دەزانێت و داواش دەکات ماوەکەی درێژ بکرێتەوە.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378312/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=18-03-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378312/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- پۆلیسی هاتوچۆی #گەرمیان#، لەبەرامبەر سەرپێچیکردن لە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەست بەسەر 25 ئۆتۆمبێلدا دەگرێت.[3]
- ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دامودەزگاکانی پارێزگای سلێمانی نمونەی کاری پێکەوەین و خەڵکیش هاوکارو پابەند بووە بەڕێنماییەکانەوە. وتیشی: =KTML_Mark_Begin==KTML_Bold=قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرتاسەری هەرێم لە ئەمشەوەوە بۆ ماوەی 5 ڕۆژی تر درێژ دەکرێتەوە و تا 23ی مانگ بەردەوام دەبێت=KTML_End==KTML_Mark_End=.[3]
- شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لێژنەی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی #کەرکووک# دووپاتی دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە ئەو شارە، کەرکووک لە مەترسیدایە و دەبێت فریای بکەون، چونکە زۆربەی گەڕاوەکان لە شاری قوم هاتوونەتەوە.[4]
- سەرەڕای ڕاگرتنی دەوام و قەدەغەکردنی هاتووچۆ، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و دارایی دابەشدەکرێت.[3]
- بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکان بۆبەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا وەزیری ناوخۆی هەرێم سەردانی پارێزگای #سلێمانی# دەکات.[3]
- وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، تائێستا زیاتر لە 4 هەزار کەس کەرەنتین کراون.[4]
- کارگەیەکی بچوک بۆ دروستکردنی #دەمامک# لە شارۆچکەی #سەیدسادق# دروستکراوە و پابەندە بە ڕێنمایەکانی خۆپارێزی کارەکانیان دەکەن، تاوەکو ئێستا توانیویانە بێ بەرامبەر دەمامک ببەخشنە تەندروستی سەیدسادق و سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی ناوچەکە، داواکارن هاوکاری بکرێن تا لەم کاتەدا ئەوانیش بتوانن کارەکانیان بەردەوامی پێبدەن و گرفتی کەمی دەمامک لە هەرێمی کوردستان دروست نەبێت.[4]
- شەوی ڕابردوو، لە گوندی کوریمەی سەر بە شارۆچکەی مانگێش لە سنووری پارێزگای #دهۆک# هەورەبرووسکە لە ڕانەمەڕی هاونیشتمانییەک دەدات، بەهۆیەوە 60 سەر مەڕ مردوون و 30ی سەر مەڕی دیکەش برینداربوون.[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی دروستبونی لافاو لە #زاخۆ#، گەنجێکی 20 ساڵان دەکەوێتە ناو ئاوی ڕوباری خابوور و دەخنکێ.[4]
- شەوی ڕابردوو بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لەشارەدێی #جەلەولا#ی سەربەشارۆچکەی #خانەقین#، خانوو بەسەر خێزانێکدا ڕووخاوەو گیانلەدەستدانی لێکەوتووەتەوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوڕاستی شاری #عەفرین# تەقینەوەک ڕوویدا. بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان لەئەنجامی تەقینەوەکەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوون.[6]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378312/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کوردانی بەریتانیا ناوەندی قەیرانیان پێکهێنا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کوردانی بەریتانیا ناوەندی قەیرانیان پێکهێنا=KTML_ImageCaption_End=
- ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەموو چالاکی، خۆپیشاندان، ئاهەنگ و پانێلێکیان لە بەریتانیا هەڵوەشاندەوە و بۆ ئەوە خزمەتی سەرەکی پێشکەشی کۆمەڵگا بکات، ناوەندی قەیرانی پێکهێنا. ناوەندەکە لە وتەبێژ و ئەندامانی کۆمسیۆنی تەندروستی، کلتوری، ڕێکخستنی، ڕۆژنامەنووسی و ژمارەیەک کۆمسیۆنی تر پێکدێت. ناوەندی قەیرانەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای کورد لە لەندەن دەبێت.[1]
- فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورک ڕایگەیاند کەسێکی 89 ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە و ژمارەی تووشبوانیش گەیشتووەتە 98 کەس.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی ئێران گیانلەدەستدانی 147 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزار و 135 کەس بەرزبووەوە.[2]
- ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامنەیی بڕیاری لێبوردنی گشتیی بۆ نیوەی زیندانیانی سیاسی لە وڵاتەکەی دەرکردووە. له و بارەیەوە گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری لە ئێران ڕایگەیاندووە، نیوەی زیندانیانی سیاسی لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا ئه و لێبوردنە دەیانگرێتەوە و ئازاد دەکرێن. بە گوێرەی زانیاری دەسەڵاتی دادوەری بە بۆنەی سەری ساڵی هەتاوی ئێران، 10 هەزار زیندانی سیاسی ئازاد دەکرێن.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表